Draw Media

کەرەستەکانی بونیادنانەوەی ئابوری کوردستان

کەرەستەکانی بونیادنانەوەی ئابوری کوردستان

2022-06-08 06:38:13


ڕێبوار محمد ئەمین

بەدرێژای مێژووی مرۆڤایەتی هەموو تاکێک،خێزانێک ،دەستەیەک،نەتەوەو دەوڵتێک پێویستی بەبوونی ئابوری یەکی سەربەخۆی بەهێزهەبووە و ئەگەرنەگەشتبێتە ئەم قۆناغە سەرەنجام تووشی پاشەکشەو لەناوچوون بووە.
نەتەوەی کورد لەباشووری کوردستان لەدوای ڕاپەڕینی ساڵی ١٩٩١ وە خاوەنی حکومەت و ئیدارەی خۆیەتی و نزیکەی ٣١ ساڵ بەسەرئەزموونی حکومڕانی تێدەپەڕێت بەڵام نەیتوانیوە ببێتە خاوەنی ئابوری یەکی بەهێزی نیشتمانی خۆی ولەکاتی قەیرانەکاندا بتوانێت خۆی بگرێت و ڕووبەڕوویان بێتەوە ئەمەش هۆکاری ناوخۆیی و دەرەکی هەیە .
لەئێستا دا حکومەتی هەرێم خاوەنی ئابوری یەکی لاوازی پڕلەقەیرانی دارایی و ئابوری یە ژێرخانی لاواز، وەستانی هەموو پرۆژەکان، تەواونەکردنیان، نەبوونی پرۆژەی نوێ ،نەبوونی چاکسازی لەپرۆژە ئەنجام دراوەکان،نەبوونی هەلی کار ،مووچە بەردەوام کێشەی هەیە .

پشت بەستن بەتاک سەرچاوەی نەوت   ،بەڕواڵەت داهات نی بەڵام کاتێک خوێندنەوەو شیکاری دەکەین بۆداهات وامان پێناڵێت بەڵکو پێچەوانەکەیەتی چونکە داهاتی نەوت زۆرلەوە زیاترە،غاز ناوی هەر نی یە،داهاتی گومرگ وناوخۆ، بەغداد، هاوپەیمانان ئەمانە زۆرن بەڵام دیارنین.
لەئێستادا بەهۆی جەنگی ڕووسی ـ ئۆکرانی یەوە ئابوری جیهان تووشی تەنگەژەبووەو تادێت نرخی نەوت بەرزدەبێتەوەو و ئێستا لەسەرو ١٢١ دۆلارەوەیەو پێشبینی دەکرێت بگاتە ١٥٠ دۆلار و لەئەنجامدا ئابوری جیهان تووی هەڵاوسانێکی گەورەدەبێت و پێشبینی کراوە لەکۆتایی ئەم ساڵ خواست لەسەرنەوت پاشەکشەبکات بەهۆی نەمانی خواست لەسەری.

هەرلەئێستاوە کاریگریە نەرێنیەکانی هەڵاوسان لەسەرتەواوی نرخەکان لەهەرێمی کوردستان دەرکەوتوە و تادێت کاریگەری مەترسیدار درووست دەکات و حکومەتیش بێ خەم وبێپلانە.
حکومەتی هەرێم بەدەست قەیرانی ئابوری،کۆمەڵایەتی،سیاسی یەوەدەناڵێنێت،لەگەڵ بەغدا هیچ ئاسۆیەک نیە،لەناوهەرێم بەردەوام ململانێی سیاسی بێ ئەنجام هەیە،وشکەساڵی کاریگەری خۆی داناوەو لەئایندە مەترسیدار تردەبێت.

 حکومەت سەرچاوەکانی بەرهەم هێنانی کەرەستەی خاو،پیشەسازی، کەرتی خزمەت گوزاری،مەعریفە (زانکۆو پەیمانگا،خاوەنبیر)، یاساچارەنووس سازەکانی وەلاناوەوەو پشتگوێی خستوون کەئەمان کەرەستەی هەستانەوەی ئابوری یەکی بەهێزن.

ئەوکەرەستانە چین کەدەتوانین ئەمڕۆ نەتەوەو دەسەڵاتەکەمانی پێ ڕزگاربکەین لەم هەموو قەیران ومەترسی یەکان:
١- گرنگی دان بەهۆیەکانی بەرهەم هێنانی کەرەستەی خاو و پڕکردنەوەی پێداویستیەکان و هەناردەکردنی زیادەکەی لەبواری کشت وکاڵ وسامانی ئاوی، کانزاو سامانی سروشتی ( نەوت،گاز،وزەی نوێ،کانزاکان.
٢- گرنگی دان بەکەرتی پیشەسازی :
بەهێنانی کارگەو تەکنۆلۆجیای نوێ بۆگۆڕینی کەرستەی خاوەی وڵاتەکەمان بەبەرهەمی نوێ  لەڕێگەی وەبەرهێنانی ناوخۆیی و بیانی .
٣-گرنگی دان بە کەرتی پێش کەردنی خزمەت گوزاری گشتی وتایبەت . مەبەستمان ئەوکۆمپانیاو بازرگان ولایەنانەیەکە کەبەرهەمەکان ساغ دەکەنەوەو خزمەت گوزاری پێشکەش دەکەن .
٤-گرنگی دان بە مەعریفە بۆ ئیدارەدانی ئابوری یەکی گەشەکردوو لەوانە زانکۆپەیمانگاکان و کەسانی ئەکادیمی وخاوەن ئەزموون وشارەزا بۆدانانی پلانی نوێ وچارەسەری گرفتەکان.
٥-هاتنەپێشەوەی حکومەت و پەرلەمان بۆدەرکردنی یاساوڕێنمانی باش و پشتیوانی کردن وئاسانکاری بۆکۆی پرۆسەکان.
٦-گرنگی دان بەسەرمایەداری نیشتمانی ،خاوەنکار،بەهەرمەندان  بۆ دانانی باشترین پلانی ئابوری پێشکەوتوو.

ئەنجام
 ئەگەرحکومەتی هەرێمی  پلانێکی ئابوری بەهێزی هەبێت بۆ خاڵەکانی سەرەوەو لەڕێگەی وەبەرهێنان لەهەر یانزەکەرتەکەو گرنگیدانی بەکەرتی تایبەت وەک هاوکارو پشتیوانی پێشخستنی ئابوری ئەوا  لەئەنجامدا دەبینە خاوەنی ئابوری یەکی پێشکەوتووی فرەسەرچاوەیی و توانای خۆڕاگرتنمان دەبێت لەبەرانبەر هەمووقەیرانەکان چونکە بەجێ بەجێکردنی ئەم پلانە  دەبینەحاوەنی ئاسایشی نەتەوەی ونیشتمانی، ئاسایشی خۆراک ،لەپاشکۆیەتی ئابوری ڕزگارمان دەبێت،هەلی کار زۆردەبێت،داهاتی تاکەس زیاد دەکات،هەڵاوسان نامێنێت و دەبینەخاوەنی ئابوریەکی گەشەکردو وکۆمەڵگایەکی پێشکەوتوو هەروەها لەکۆتایدا سەقامگیری سیاسیش دەستەبەر دەبێت و ئاشتی و ئاشتەوای ڕوو لەتەواوی کۆمەڵگاکەمان دەکات هەروەکو  پێشینانی کورد دەفەرموون کاسەی پڕ ئاشتی ماڵە .
بەوهیوایەی کاسەکەمان پڕبێت وئاشتی و خۆشەویستی وپێکەوەژیان  ببێتەهەوێنی ژیانمان.

مافناس :ڕێبوار محمد ئەمین 
ماستەر لەگرێبەستی نەوت وگاز

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand