سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

تاجری کەشتی شکست و خەرمانی سوتاوم ڕۆ

بڵاوکراوەتەوە لە : 6 حوزەیران 2022

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

عەلی کەریمی
 
بە درێژایی سەدەی ڕابردوو و ئەم سەدەیەش  خەباتکەران و "نوخبەی" کورد بانگەشە و هاواری ئەوەیان کرد بۆ بزوتنەوەی سیاسی و ڕزگاریخوازی کورد، کە دووری کەنەوە و شوێنەواری شوانکارەیی و شێخایەتی نەهێڵن و ڕەوڕەوەی سیاسی و خەبات بخەنە سەر ڕەوتی مۆدێرنیتە و سێکۆلاریزم و دیمۆکراسی.
حیزبگەلی سیاسی بۆ ئەوە هاتنە مەیدان کە شێخ و ئاغا و سەرۆک خێل و عەشیرە دەستمان لە یەخە بکەنەوە و ڕابەریی خەباتی ڕزگاریخوازیی بۆ شۆڕشگێڕان و ڕۆشنبیران و خەڵکانی خاوەن بڕوا بە ڕزگاری یەکجارەکی کوردستان جێبێڵن.
 لە هەر چوار پارچەی کوردستان، دروشم و ئەجێندای سیاسی و فەرهەنگی هەموو ئەحزابی کورد چ لە شاخ و چ لە شار ئەوە بووە کە دوور کەوینەوە لە هەرچی خورافات، عەشیرەگەریی و تەوریسی سیاسی.
تازە بە تازە دوای ئەو هەموو دروشم و گێلاندنی کۆمەڵانی خەڵک بە هەزاران "ڕۆشنبیر" و "نوخبەی سیاسی و حیزبی" زۆر بێباکانە ڕابردوو لە بیر خۆیان دەبەنەوە و بەناوی حیزبی مۆدێرن، عەلمانی، سوسیالیست، لیبراڵ و سوسیال دیمۆکرات تین دەدەنە خۆیان تەنیا بۆ دڵ ڕازی کردن و موستەفید بوون بە هات و هاوار شەرعییەت دەدەن و بانگەوازی دانانی کوڕ لە جیاتی باوک دەکەن و بڕوایان پێ هێناون، کە لە مەڕ وڵاتە داماوەکەی ئێمە تەنیا ڕێ و عیلاج، سیستمی خەڵیفەگەری و تەوریسی  سیاسییە و هەروەک وەلیعهدەکانی قاجار و عوسمانی ئەگەر بزانیشن کوڕی سەرۆک قابیل نییە و تەنانەت پێویستی بە یارمەتی تایبەت هەیە، پڕ بە گەروویان هاوار دەکەن و بە شایانی ئەوەی دەزانن هەر دەبێ ئەو بێ و لەومان باشتر نییە!
بە چەپڵەڕێزان و فیکە فیک و قاچ بە عەرز دادان "هۆڵی کۆنگرە" نا دیوەخانی سەرۆک، پڕ لە تەپ و تۆز دەکەن و "خاوەن شکۆ" دەخەنە شوێنی باوک و ئیتر بڵاوەی دەکەن و دڵنیا دەبن کە پاشایەکی بە وەجهـیان بۆ خۆیان هەڵبژاردووە و جێی ڕامانە ئەم پرۆسەیە بە ناوی دیمۆکراسی و ئەم جۆرە دەستەواژانەی دنیای سیاسی ئەمڕۆ، بەڕێوە دەبەن و عەجەبا چاوی چاودێران و دنیای دەرەوەشی لە ئاست پێشێلکارێکی زەق پێ دەنوقێنن و بۆشیان دەچیتە سەر.
لێرەدا زۆرتر ڕوو لەم حیزب و هێزگەڵە دەکەم کە بە درێژایی سەردەمی دوور و نزیک، بانگەشەی عەلمانی بوون و چەپ و مۆدێرنیتەیان کردووە، کەچی ئەمڕۆکە لە پێناو بەرژەوەندی، سەروەت و سامان، پۆست و مقام، حیزب بە مۆڵکی شەخسی دەزانن و نە دەیدەن بە کەس و نە حورمەتێک بۆ کۆنگرە،  کۆنفرانس یان ڕای گشتی دادەنێن و ئێتر چۆنیان پێ خۆش بێ مادام موڵکی خۆیانە بۆیان هەیە تەنانەت گوێی ناڵ بکەن.
ئەم مەشرووعییەت دانە بە تەوریسی سیاسی و حیزبی، دیاردەیەکی یەکجار مەترسیدار دەبێ بۆ ڕووخساری سیاسی سبەی کوردستان و ئیتر کەس لێی ناسڵمێتەوە دوای باب ئەوە کوڕە کە دەیێتە خاوەن و سکرتێر یان سەرۆکی حیزبەکە.
برادەرانی لای گوندەکەی ئەوبەر، ڕەنگە دەمێک ساڵ بێت چاوەڕوانی ئەم شەرعییەتدانەن و ئیتر بە زوویی کۆنگرەی دواکەتووی خۆیان گرێ بدەن و هەر زوو بە زوو کوڕ بێتە جێی باوک و هیچ گوێیەکیش بە ئامۆزا، پورزا، خاڵۆزا و ... نەدەن و بە فیکە و چەپەڵە خەڵیفەی تازە بخەنە سەر کورسی دەسەڵات و تۆش یان ئەوەتا مڵ شۆڕ دەکەی و قبووڵی دەکەی یان ئەوەتا کوێت پێخۆشە بڕۆ و دەستمان لە یەخە بکەوە.
لێرەدا پێویستە بگووترێت گوناهی گەورە دەکەوێتە سەرشانی ئەم هێز گەڵە "پێشکەوتووخوازانە" کە کوردستان بەم ئاقارە دەبەن و شەرعییەت دەدن بە سوڵتانیزم و کوڕ دوای باوک!
ئێوە سەلمانتان حیزبی سیاسی ڕوویەکی تری دیوەخان و سەرۆک عەشیرەتە و موڵکی شەخسی خۆتانە و  ئەندام و کادر و سەرکردایەتی هەر هەمان ڕەعییەتەکەی پێشترن لە خزمەت ئاغا و سوڵتاندا!

null

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026

null

خۆداپۆشین بە قەیران

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

داگیرکردنی شوێن، لەناوبردنی یادەوەریی شار

null

دیدێك سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سیاسی ئێستای هه‌رێم

null

کاتێک حیزب لە نیشتمان گەورەتر دەبێت و حیزب دەبێتە سنووری نیشتمان

null

تەمبەڵی عەقڵی و کۆمەڵگای جنێو!