سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

ئایا لە تورکیا بەرەی ئۆپۆزسیۆن بەبێ کورد لەدایک دەبێت؟

بڵاوکراوەتەوە لە : 5 حوزەیران 2022

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

ئاسۆ عەبدوللەتیف

ھاتنەوەی ئیسلامگەرای سوننەتی و کۆمەڵایەتی و چەپی رادیکاڵ و کەمالیزمە نوێکان و ئەکادیمیست و ئازادیخوازان بە ھاوپەیمانێتییەک لەم بەرە شەش حیزبییەی تورکیا بۆ گۆرەپانی سیاسی بە ڕێبەرایەتی پارتی گەلی کۆماریی چەهەپە بەبێ هەدەپە.  هیچی کەمتر نییە لە هەژموونی مەترسیەکانی سوڵتانیزمی ئەردوغانی و عوسمانییە نوێکان، بۆچی؛ 

یەکەم/ ئاسان نییە ڕوانگەو گوتارت جیاواز نەبێت لە ستەم و فاشیزمی ڕابردووی وڵات و بتوانی دەنگدەر  بگەوجێنیت و بڕوای پێ بهێنیت بۆ هەڵبژاردنێکی چارەنوسساز کە ئەردوغان،کەسایەتی کاریزمیی خۆی لەسەر دادەنێت.

دووەم / هیچ ئۆپۆزسیۆنێک بەبێ تێگەیشتن لە دۆزگەریی کوردو ئازارەکانی ناتوانێت خۆڕاگربێت و خۆی وەک بەدیل نوما بکات لەکاتێکدا کورد لە تورکیا بۆتە ئەمری واقیع و ماکینەی پرۆسەی سیاسیی و کەلتوریی و ناکرێ پەراوێزی بخەیت.

سێهەم/ ئەم حیزبانە لەسەر پشتی بەلەمی ئابوری لاوازو دراوی کەم بایەخ و شەپۆلی نارازی گەنجان و بێکاری و درزی گەورە لە سەرۆکایەتی کۆمار و نەبوونی ئازادیەکانەوە هاتوون و خۆیان تەرح کردوە بۆ گەرانەوەی سەروەریی و بەهای سیاسیی بۆ وڵات و بە سیستمکردنەوەی وڵات بۆ پەرلەمانیی و فرەیی، دروشمەکەیان گەورەیە، هاتنەکەشیان پڕە لە ئیشکالیەتی ئەخلاقی و سیاسی و تەسکبینیی و شۆڤێنیستیی، ئەگەرچی باس لە هەندێک ماف و ئیمتیاز کراوە بۆ کوردی باکورو کەمەنەتەوەکان، کەچی هەدەپەیان نەخستۆتە بەرەکەیان.
�هەر لەو سەرەتایەوە ئەجێندای ئەو پارتانە دیدی فاشیزم و نەژادپەرستی و پاکتاوکردن و گوتاری ڕەدکردنەوەی بە تۆپزیی پێوە دیارە، بەیاننامەی سەرەتاشیان لە ٥/٢/٢٠٢٢ بە دیدێکی تەسکی حیزبیی پانتورکی و تۆرانیزم نوسراوە و نەخشەڕێگایەکی دژە دیموکراسیی پەتییە کە ئازادی گەلان هەرگیز بەرچاو نەگیراوە. گەرچی ئاماژە بە فیدراڵیەت و مافی زمانیی دراوە بە نەژادەکانی ئەرمەنی و یۆنانی بەپێی پێوەری دیموکراسی و خۆ وەرچەرخان بۆ ئەو فرە رەنگیەی یەکێتی ئەوروپا.

بەکورتی هیچ ئۆپۆزسیۆنێکی جددی وەک ئەڵتەرناتیڤ بۆ سیستمی حوکمڕانی ئێستای تورکیا بۆ هەڵبژاردنە سەرۆکایەتیەکەی ٢٠٢٣، بە بێ تەجاوەزی دۆخ و نەزعەی تورکچێتیی و ئایسیمیلاسیۆنی دژە کورد، ناتوانێ مۆفەق بێت و نەریتی ئاکپارتی تێپەڕێنێت.

هەدەپە چەندین ساڵە باش لە ئاکپارتی تێدەگات و تێگەشتووەو خۆی ڕاهێناوە لەسەر ڕەوشەکە تاکو شەش پارتی نوێی ئایندە نادیارو و شەش گوتاری ئایدۆلۆژیی نوێی مەترسیدار .

کورد وتەنی شیردا بۆداپیردا

null

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026

null

خۆداپۆشین بە قەیران

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

داگیرکردنی شوێن، لەناوبردنی یادەوەریی شار

null

دیدێك سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سیاسی ئێستای هه‌رێم

null

کاتێک حیزب لە نیشتمان گەورەتر دەبێت و حیزب دەبێتە سنووری نیشتمان

null

تەمبەڵی عەقڵی و کۆمەڵگای جنێو!