پرسی نه‌وت و گازی هه‌رێم، خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ بژارده‌كان
2022-06-04 19:39:45
جیهانگیر سدیق گوڵپی
دۆخـی هـه‌سـتیار و بژارده‌ی نـاله‌بار
به‌هۆی بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی له شوباتی ئه‌مساڵ سه‌باره‌ت نه‌وت و گازی هه‌رێم و، هه‌ڵوێسته توند و خێراكانی ئه‌م دواییه‌ی به‌غدا له‌و باره‌یه‌وه، هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رده‌م دۆخ و هه‌ڵوێستێكی هه‌ستیاردایه، له‌ئێستادا سێ سیناریۆ و ڕێگه له‌به‌رده‌میدا ده‌بینرێن كه ئه‌مانه‌ن: پابه‌ندبونی هه‌رێم به‌بڕیاره‌كه، یان پابه‌ندنه‌بون و ڕوبه‌ڕو بونه‌وه‌ی، یانیش هه‌وڵدان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌ی سێیه‌م، هه‌ریه‌ك له‌و ڕێگایانه به‌مانه‌وه‌ی دۆخ و گۆڕاوه‌كانی هاوكێشه‌كان وه‌ك خۆیان، ته‌واو ئاڵۆز و پڕ گرفتن، له‌كاتێكشدا كه به‌رده‌وامبونی ئه‌م دۆخه‌ی ئێستا شیاوی پێشبینی كردن نیه.
پابـه‌ندبون و ڕاده‌ستـكردن
پابه‌ندبونی هه‌رێم به‌بڕیاره‌كه و چونه ژێرباری هه‌مو داواكانی به‌غدا واته ده‌ستهه‌ڵگرتن له‌مافی خاوه‌نداریه‌تی و مافی به‌ڕێوه‌بردنی سامانی نه‌وت و گاز و كانزاكانی تری هه‌رێم و دواتر ده‌روازه سنوریه‌كان و باج و گومرگه‌كان و..هتد و ڕاده‌ستكردنیان به به‌غدا، هه‌نگاوێكی له‌وجۆره بۆ حكومه‌تی هه‌رێم لانی كه‌م دوو گرفتی سه‌ره‌كیی هه‌یه؛
گرفتی یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه كه له‌ڕوی سیاسیه‌وه زۆر قورسه و پێچه‌وانه‌ی خواست و ئامانج و خه‌باتی ده‌یان ساڵه‌ی گه‌لی كوردستان و هه‌مو هێزه سیاسیه‌كانه و سته‌مه له‌مافی نه‌وه كانی ئێستا‌و داهاتو، به‌درێژایی ده‌یان ساڵی ڕابوردوو له خراپترین دۆخ و لاوازترین پێگه‌و هه‌ڵوێستدا تاكو ئیستا هیچ هێزێك ڕێگه‌ی به‌خۆی نه‌داوه سازشێكی له‌وجۆره بكات، له‌كاتێكدا كه له عیراقی نوێ‌دا ئه‌و مافانه بۆ هه‌رێم له‌ده‌ستوریشدا ڕێكخراون.
گرفتی دوه‌م ئه‌وه‌یه كه هه‌نگاوێكی له‌و جۆره له‌ڕوی دارایی و ئابوریشه‌وه نه‌ك هه‌ر مه‌رج نیه به‌قازانجی خه‌ڵكی هه‌رێم ته‌واو بێت وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ندێ كه‌س و لایه‌ن بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر زۆر زیاتره كه زیانه دارایی و ئابوریه‌كانی زۆر بێت و زۆر به نه‌رێنی له‌سه‌ر ژیان و ئابوری خه‌ڵكی هه‌ریم بشكێته‌وه.
له‌ڕاستیدا نه كۆمپانیای سۆمۆ نه‌وته‌كه‌مان به‌نرخێكی باشتر بۆ ده‌فرۆشیت و پاره‌كه‌یمان ڕاده‌ست ده‌كاته‌وه وه‌ك هه‌ندێك بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، نه ده‌بینه شه‌ریكی قاسه‌كه‌ی به‌غدا وه‌ك هه‌ندێكی تر گۆرانیی به‌سه‌ردا ده‌ڵێن، نه به‌غدا مانگانه یه‌ك ملیار دۆلارمان بۆ ده‌نێرێت وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ندێكیترحیسابی ئه‌كه‌ن بۆمان.
واته ئه‌وان نایه‌ن بۆ هاوكاریكردنمان له ڕێكخستنه‌وه‌ی گرێبه‌سته نه‌وتیه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی تێچوی به‌رهه‌مهێنان و گواستنه‌وه و، پاشتر فرۆشتنی نه‌وته‌كه‌مان به‌نرخێكی زیاتر و خاترجه‌مكردنمان به داهاتی زیاتر، وه‌ك هه‌ندێكی ئه‌و موژده‌یه‌مان پی ده‌ده‌ن.
ئه‌وه‌ی له‌لای به‌غدا چه‌سپاوه ئه‌وه‌یه كه هه‌رێم هه‌مو دۆسیه‌ی نه‌وت و گاز ڕاده‌ستی به‌غدا بكات به‌غدا به‌گرێبه‌سته‌كاندا بچێته‌وه، كۆمپانیای سۆمۆ نه‌وته‌كه بفرۆشێت، كۆی داهاته‌كه‌ی وه‌ك هه‌ر داهاتێكی تری ئیتیحادی له‌گه‌ڵ نیوه‌ی داهاتی ده‌روازه سنوریه‌كان و داهاته‌كانی باج و گومرگه‌كانی هه‌رێم بچێته‌وه بۆ گه‌نجینه‌ی فیدراڵی له‌به‌غدا، بخرێته ناو بودجه‌ی گشتی عیراق، ئینجا به‌غدا پشكی بودجه‌ی هه‌رێم ده‌دات، به‌ڵام چۆن؟
جگه له‌وه‌ی به‌غدا ناچێته ژێرباری قه‌رز و پابه‌ندیه داراییه‌كانی هه‌رێم، ئینجا ئه‌وه‌ی كه ئاماده‌یه بیكات ئه‌وه‌یه كه 12.67% بودجه‌ی عیراق بۆ هه‌رێم ته‌رخان ده‌كات، ئه‌وه‌یش پاش لێده‌ركردنی ته‌رخانكراوه‌كانی سیادی و حاكیمه كه نزیكه‌ی 40-50% ی كۆی بودجه‌ی عیراق پێك ده‌هێنن، واته ئه‌گه‌ر بودجه‌ی گشتی عیراق 130 ترلیۆن دینار بێت وه‌ك چه‌ند ساڵی ڕابوردو، ئه‌وا نزیكه‌ی 55-65 ترلیۆن دیناری ته‌رخانكراوی سیادی و حاكیمه‌ی لێ ده‌رده‌كرێت ئینجا ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێژه‌ی 12.67% پشكی هه‌رێمی لێ هه‌ژمار ده‌كرێت، بۆیه له‌باشترین باردا نزیكه‌ی 9 ترلیۆن دینار ساڵانه بۆ هه‌رێم ته‌رخان ده‌كرێت، ئه‌ویش ئه‌گه‌ر كارت و گێچه‌ڵه یاسایی و داراییه‌كانی تر به‌كار نه‌هێنن، بۆنمونه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای خه‌رجیی فیعلی پشكی هه‌رێم هه‌ژمار بكه‌ن وه‌ك ئه‌وه‌ی كه له‌یاساكانی بودجه له‌پاش 2015ه‌وه ده‌قی له‌سه‌ر كراوه ئه‌وا هه‌رێم كه‌متر له 7 ترلیۆن دیناری بۆ ته‌رخان ده‌كرێت. یان ئه‌گه‌ر كارت و گێچه‌ڵی یه‌كلایكردنه‌وه‌ی شایسته‌كانی هه‌ردولا له 2004 تاكو ئێستا به‌كار بهێنن وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌مو ساڵێك له‌یاساكانی بودجه‌ی عیراق جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌كرێت، ئه‌وه ده‌توانن پشكی هه‌ریم كه‌متر بكه‌نه‌وه. واته هیچ گره‌نتیه‌ك نیه كه به‌ركه‌وته‌ی هه‌رێم له بودجه‌ی عیراق ئه‌وه‌نده هه‌بیت ته‌نها به‌شی موچه بكات نه‌ك به‌شی هه‌مو خه‌رجیه‌كان.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ده‌ڵێن كۆمپانیایه‌ك دروست بكرێت و له‌هه‌ولێر بێت و به‌ڕێوه‌به‌ر و ئه‌ندامه‌كانی كوردبن، به‌ڵام خاوه‌نداریه‌تیه‌كه‌ی بۆ عیراق بگه‌ڕێته‌وه، واته سه‌ر به‌كۆمپانیای نه‌وتی نیشتیمانی عیراقی بێت وه‌ك كۆمپانیای نه‌وتی باكور و كۆمپانیای نه‌وتی به‌سه‌ره‌و كۆمپانیای نه‌وتی میسان و ..هتد، كه جگه له‌وه‌ی خاوه‌نی پێگه‌و ده‌سه‌ڵاتێكی وا نابێت كه له‌ئاستی هه‌رێمێكی فیدراڵیدا بێت، له‌هه‌مان كاتیش ئه‌گه‌ر زۆره كه له ساڵانی داهاتودا به‌ده‌ردی كۆمپانیای نه‌وتی باكور ببرێت.
هه‌مو ئه‌مانه‌یش ئه‌گه‌ر له‌هه‌نگاوی دواتریاندا به‌پاساوی پاراستنی كێڵگه نه‌وتیه‌كان و ده‌روازه سنوریه‌كان و چه‌سپاندنی یاسا و ئاسایشه‌وه هه‌وڵی جێگیر كردنی هێزی سه‌ربازی له‌زۆر شوینی هه‌رێم نه‌درێت و هه‌نگاوی تریشی به‌دوادا نه‌یه‌ت.
پابــه‌نــدنـــه‌بــون
پابه‌ند نه‌بونی ڕه‌های هه‌رێم به‌بڕیاره‌كه‌ی دادگای ئیتیحادی و داواكاریه‌كانی وه‌زاره‌تی نه‌وت به‌بێ هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره‌ی جێگره‌وه و گونجاوتر ئاسان و بێ سه‌رئێشه نابێت و ئه‌گه‌ری هه‌یه باجی زۆری هه‌بێت، ئه‌گه‌ر به‌غدا و لایه‌نه هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ترسیان له دروست بونی هاوهه‌ڵوێستی لایه‌نه كوردستانیه‌كان و هه‌ڵوێست وه‌رگرتنیان نه‌بێت ئه‌وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌ته‌واوی هه‌وڵی جێبه‌جێكردنی ئه‌جێنداكانی به‌غدا بدرێت و زۆرێك له‌و هه‌نگاوانه بگیرێنه‌به‌ر كه ئێستا وه‌ك هه‌ڕه‌شه ده‌خرێنه ڕوو؛ گوشار كردن له‌كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنان و گواستنه‌وه‌ی نه‌وت و گاز و هه‌وڵی ڕاكێشانیان بۆ جێبه‌جی كردنی خواسته‌كانی به‌غدا، جوڵاندنی داوا یاساییه‌كان له‌سه‌ریان له‌دادگاكانی عیراق و دادگا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، گوشاره‌كانی ئێران و هێزه پاشكۆكانی، گوشار كردنی به‌غدا له‌توركیا له‌ڕێگه دادگا و هه‌وڵی ڕازیكردنی له‌ڕوی سیاسی و دیپلۆماسی و ئابوریه‌وه بۆ ڕێگریكردن یان كۆسپ دروست كردن له به‌رده‌م گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم، به‌ربه‌ست دروستكردن له‌به‌رده‌م گواستنه‌وه‌و گه‌ڕانه‌وه پاره‌ی داهاتی نه‌وت و..هتد. ئه‌م هه‌نگاوانه ئه‌گه‌ر بگیرێنه به‌ر و به‌ته‌واوی ئه‌نجامیش نه‌پێكن ئه‌وا هێشتا زیانی زۆر به پێگه‌ی هه‌رێم و پرۆسه‌نه‌وتیه‌كانی و بواری وه‌به‌رهێنان و دارایی ده‌گه‌یه‌نن.
ئێستا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رده‌م دو به‌رداشدایه؛ له‌لایه‌ك مه‌حكومه به‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌غدا پێكه‌وه بگه‌نه ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر پرسی نه‌وت و گاز، له‌لایه‌كی تریش مه‌حكومه به‌وه‌ی پارێزگاری له‌مافه سیاسی و مێژویی و ئابوری و ده‌ستوریه‌كانی گه‌لی كوردستان و نه‌وه‌كانی ئێستا و داهاتوی بكات سه‌باره‌ت به‌خاوه‌نداریه‌تی سامانه‌كانی و مافی به‌ڕێوه‌بردن و سود لێوه‌رگرتنی له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و ده‌ستوره فیدراڵیه‌ی عیراقی نوێ له‌سه‌ر دامه‌زاروه‌ته‌وه. له‌گه‌ڵ ڕه‌چاوكردنی سود و زیانی دارایی و ئابوری هه‌رهه‌نگاو و هه‌ڵوێستێك.
ئه‌و دۆخه بۆیه به‌ناكۆك و وه‌ك به‌رداش وێناده‌كرێن چونكه به‌غدا ڕێككه‌وتن له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه كه هه‌مو دۆسیه‌كانی ڕاده‌ست بكرێت و ناوه‌ندیانه به‌ڕێوه‌یان ببات، هه‌رێمیش ئه‌وه به ته‌سلیم بون و گه‌ڕانه‌وه بۆ ژێر سته‌می مه‌ركه‌زیه‌ت ده‌زانێت و پێی وایه هیچ هێز و لایه‌نێك ناتوانێت تا ئه‌و ڕاده‌یه سازش له‌سه‌ر مافه‌كانی گه‌لی كوردستان بكات.
له‌ڕاستیدا تاكو هه‌ردو لایه‌ن بڕوایان به‌ڕێككه‌وتن نه‌بێت و لێك نه‌چنه پێشه‌وه هه‌رشتێك له‌نێوانیان ڕوبدات نابێته ڕێككه‌وتن. لێره‌یشه‌وه پێویسته ئه‌و ڕسته‌یه ڕاستبكرێته‌وه كه زۆرجار ده‌وترێت (با هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا ڕێك بكه‌وێت)، له‌راستیدا ده‌بێ بوترێت (هه‌رێم و به‌غدا له‌گه‌ڵ یه‌كتری ڕێك بكه‌ون). بۆئه‌وه‌یش پێویسته به‌غدا ده‌ست له‌خواست و ئه‌نگێزه‌ی ناوه‌ندگه‌رایانه هه‌ڵبگرێت و متمانه بۆ هه‌رێم دروست بكات و به‌پێی ده‌ستورهه‌رێم بكاته هاوبه‌شی ڕاسته‌قینه له ده‌وڵه‌تی فیدراڵی، له‌به‌رامبه‌ردا هه‌رێمیش ده‌ستبه‌رداربون له‌هه‌ر پێگه‌و ده‌سه‌ڵاتێك بۆ حكومه‌تی ئیتحادی به‌پێی ده‌ستور به ته‌سلیم بون و گه‌ڕانه‌وه بۆ ژێرده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندیی به‌غدا نه‌زانێت، ئه‌مه پێویستی به لێك تێگه‌یشتنی ته‌واو و هه‌مئاهه‌نگیی پێویست و بڕواهێنان و كاركردن به بنه‌ما فیدراڵیه‌كان هه‌یه، كه تاكو ئێستا له‌به‌غدا بونی نیه.
پێ ده‌چێ له‌م قۆناغه‌یشدا هه‌رێم له چاره‌ی نوسراوابی كه ده‌بێ به‌رده‌وام بێت له‌كاركردن بۆ فیدراڵیزه‌كردنی عیراق بۆ ئه‌وه‌ی خۆی وه‌ك هه‌رێمێك له‌چوارچێوه‌یدا پارێزگاری له‌مافه‌كانی بكات، له‌كاتێكدا كه لایه‌نه‌كانی تری عیراق بڕوایان به‌فیدراڵیه‌ت نیه. ئیتر ئه‌وه مێژوه و به‌جۆرێكی تر دوباره ده‌بێته‌وه، بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ زۆربه‌ی شۆڕشه‌كانی كورد له باشوری كوردستان نیو دێڕی یه‌كه‌می دروشمه‌كانیان بریتین بو له دیموكراتی بۆ عیراق؛ دیموكراتی بۆعیراق و ئۆتۆنۆمی ڕاسته‌قینه بۆ كوردستان، دیموكراتی بۆ عیراق و مافی چاره‌ی خۆنوسین بۆ گه‌لی كوردستان...هتد، له‌كاتێكدا كه هیچ یه‌ك له‌هێز و لایه‌نه‌كانی عیراق به ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆنه‌وه بڕوایان نه به دیموكراتیه‌ت هه‌بو نه به مافه‌كانی كورد، به‌ڵام كورد هه‌ر ناچار بو كه ده‌ست له‌و دروشم و هه‌وڵانه هه‌ڵنه‌گرێت.
ڕێگــه‌ی سـێیه‌م
ڕێگه‌ی سێیه‌م ده‌شی له‌نێوان ئه‌و دو ڕێگه‌یه‌یه‌دا بێت، واته ڕێككه‌وتنێك كه ماف و سه‌نگی هه‌ردولایه‌نی تێدا ڕه‌چاو بكرێت. زیاتر له پازده ساڵی ڕابوردو هه‌وڵه‌كان له‌و باره‌یه‌وه هیچیان لێ سه‌وز نه‌بو، له‌ئێستاداو پاش ئه‌و بڕیاره‌ی دادگای فیدراڵی و په‌رته‌وازه‌یی هه‌ڵوێستی لایه‌نه كوردستانیه‌كان چانسی كرانه‌وه‌ی ئه‌وڕێگه‌یه‌یش زۆر زۆر لاوازه.
راسته بڕیاری دادگای ئیتحادی سه‌نگ و قورسایی و كاریگه‌ریی زۆر ده‌بێت له‌سه‌ر كۆی پرسه‌كه، به‌ڵام ئه‌بی ئه‌وه‌یش بزانرێت پرسی مافه‌كانی كورد له خاوه‌نداریه‌تی و به‌رێوه‌بردنی سامان و خاك و دارایی هه‌رێم و هاوبه‌شیكردنی له‌حكومڕانیی عیراق پرسێكی ئه‌وه‌نده ئاسان نیه ته‌نها به بڕیارێكی دادگای ئیتحادی نا هاوسه‌نگ كۆتاییی پێ بهێنرێت، پێشتریش هیچ كات كورد نه‌چوه‌ته ژێر باری ده‌ستوری ڕژێم و حكومه‌ته یه‌ك له‌دوا یه‌كه‌كانی عیراق و بڕیار و به‌یاننامه تاك لایه‌نه‌كانیانه‌وه. له‌كاتێكیشدا كه بڕیاره‌كه‌ی دادگای ئیتیحادی به‌ڕونی پڕ له گرفت و ئیشكالیه‌تی سیاسی و یاساییه‌و له‌ئێسته‌و داهاتویشدا ڕوبه‌ڕوی ڕه‌خنه‌ی زۆر ده‌بێته‌وه، هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی په‌یمانگه‌ی فیدراڵی نێوده‌وڵه‌تی له سویسرا له چه‌ند ڕۆژی ڕابوردودا له‌باره‌ی كه‌موكوڕیه‌كانی ئه‌و بڕیاره‌وه ڕاپۆرتێكی گرنگی بڵاو كرده‌وه.
بۆ كردنه‌وه‌ی ڕیگه‌ی سێیه‌م هه‌رێمی كوردستان ده‌بێ به‌چڕی كار له‌سه‌ر دوو خاڵ بكات، خاڵی یه‌كه‌م دروستكردنی كۆڕایی و هاوهه‌ڵوێستی هێزو لایه‌نه سیاسیه‌كان و خه‌ڵكی هه‌رێم له‌سه‌ر چوارچێوه‌یه‌كی دیاریكراو بۆ هه‌ریه‌ك له دۆسیه گرنگه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی ببنه سنورێك بۆ مافی ده‌ستوری و مێژویی و نیشتیمانی خه‌ڵكی هه‌رێم كه هه‌موان ئاماده‌ی به‌رگریی لێكردنی بن و شیاوی ئه‌وه نه‌بێت هیچ كه‌س و لایه‌نێك به‌هیچ پاساوێك سازشی له‌سه‌ر بكات، له‌داهاتویشدا ئه‌م پرسه له‌ده‌ستوری هه‌رێمدا چاره‌سه‌ر بكرێت.
ڕاسته حكومه‌تی هه‌رێم به‌رپرسیاری یه‌كه‌مه له‌و پرسانه به‌ڵام ڕۆڵ و سه‌نگی لایه‌نه‌كانیش له‌و پرسانه‌دا به‌رچاوه و به‌غدایش هه‌میش له‌په‌نای كه‌لێن و ناكۆكیه‌كانی نێوان هێزه سیاسه‌كانی هه‌رێم و ناڕه‌زایی شه‌قامه‌وه ده‌رفه‌ت ده‌قۆزێته‌وه بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌جێنداكانی.
خاڵی دوه‌میش كاركردنه له‌كایه‌ی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی بۆ دروستكردنی پاڵپشتی به‌رژه‌وه‌ندیی زیاتر بۆ پاراستنی مافه‌كانی هه‌رێم له‌ناو ئه‌و عێراقه نوێیه‌ی كه له‌سه‌ر به‌ڵێن و بنه‌مای فیدراڵیبون و پاراستنی مافه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێم و گشت گه‌لانی عیراق دروستكرایه‌وه.
له‌ڕێگه‌ی ئه‌م دو خاڵه‌وه ده‌بی به‌غدا و هێزه هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كانیش له كاریگه‌ریی نه‌رێنی ئه‌و هه‌ڵوێست و هه‌نگاوه ناوه‌ند خوازانانه‌ی به‌غدا هوشیار بكرێنه‌وه، بۆئه‌وه‌ی به‌غدا ده‌ستبه‌رداری ئه‌نگێزه‌ی چه‌سپاندنی ناوه‌ندگه‌رایی ببێت، له‌پاش ئه‌وه میكانیزمه یاسایی و ته‌كنیكیه‌كان زۆرن بۆ ئه‌وه‌ی بكرێنه بنه‌مای چاره‌سه‌ری مام ناوه‌ندی و هێنانه‌كایه‌ی هه‌مئاهه‌نگی و هاوبه‌شى له‌به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و دۆسیانه‌دا.