چی تر بۆ توركیا بكه‌ین
2022-05-28 17:20:34
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
ده‌یان بنكه‌و باره‌گای له سه‌ر سینگی نیشتمانه‌كه‌مان داناوه ، رۆژنیه بۆردومانی شاخ و داخی وڵاته‌كه‌مان نه‌كات ، عه‌فرینی داگیر كرد‌و گه‌له جاشی خۆی تیا دامه‌زراند ، له كه‌ركوك و سلێمانی و دهۆك و هه‌ولێر ئازادیخوازان تیرۆر ده‌كات و داوای هاوكاری و لۆمپه‌نیشمان لێده‌كات ، سه‌دان میت و جاسوسی تیا دروستكردوین ، نه‌وت و سامانی ژێر زه‌وی وڵاته‌كه‌مان به تاڵان ده‌بات و هێشتاش هه‌ر داوای زیاتر ده‌كات .
دانمان پیا نانێت ، بڕوای به زمانی كوردی نیه ، كوردی وه‌ك جاش و خۆ فرۆش ده‌وێت و هیچی تر ، له گۆرانی كوردی ده‌ترسێت و ئاهه‌نگی گۆرانی كوردی قه‌ده‌غه ده‌كات ، زۆر بێشه‌رمانه نه‌ك هه‌ر داوای كوردی باكور له سوید و فینلاند ده‌كاته‌وه ته‌نانه‌ت داوای ئامینه كاكه باوه‌ش ده‌كات كه ژنه تێكۆشه‌رێكی كورد‌و هاوڵاتی و سیاسیه‌كی ناسراوی سویده ، پڕۆژه‌ی هه‌یه كورد له مه‌نگه‌نه بدات ، پتر له بیست ساڵه كار بۆ ئه‌وه ده‌كات ته‌واوی باشوری كوردستان بخاته ژێر ركێفی خۆیه‌وه، بۆ ئه‌مه له ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانیش لۆمپه‌ن هه‌ن شاباشی ده‌كه‌ن و ئه‌وه به ده‌سكه‌وت ده‌زانن .
توركیا زۆر له‌وه زیاتری ده‌وێت كه بۆ ی ده‌كه‌ین ، ئه‌و ده‌ڵێت كاتێ من به فڕۆكه مناڵ و خه‌ڵكی سڤیلی ئێوه تیرۆر ده‌كه‌م ، ده‌بێت ئێوه بڵێن ئه‌وه كاری په‌كه‌كه‌یه‌و له به‌یاننامه‌و راگه‌یاندنی فه‌ڕمی خۆتاندا بڵێن " تیرۆریستانی په‌كه‌كه ژن و منداڵ ده‌كوژن " به‌وه‌ش رازی نابێت ده‌ڵێت ده‌بێت سوری به‌رله‌شكری تورك و پێش قه‌ره‌وڵی سوپاكه‌م بن ، توركیا زۆری شتی ده‌وێت و ئێمه‌ش له‌وه زیاتری بۆ ده‌كه‌ین كه‌چی ئه‌و هاوشێوه‌ی دۆزه‌خ هه‌ر داواده‌كات " هی تر هه‌یه " .
كاتێك پرۆسه‌ی ئاشتی به‌ڕێوه ده‌چوو ، كورد‌و په‌كه‌كه هه‌موو هه‌نگاوێكیان نا بۆ ئه‌وه‌ی ئاشتی سه‌ر بگرێ، توركیا له بری وه‌ڵامی ئاشتی شاره‌كانی باكوری كرد به سه‌ربازگه ، زیندانه‌كانی پڕكرد له ئازادیخوازان ، قه‌ده‌غه‌ی سه‌ر ئاپۆی توندتر كرد ، هه‌وڵی له به‌ر یه‌ك هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌كه‌كه‌ی دا و هێشتاش ئامانجی مه‌ترسیدارتری پیاده ده‌كرد به‌و جۆره‌ی رێگه‌ی نادا پارێزه‌ره‌كان و كه‌س و كاریشی سه‌ردانی ئاپۆ بكه‌ن ، كه‌چی مه‌سعود بارزانی به به‌رگی كوردیه‌وه ده‌برده ئامه‌د و نمایشی پێده‌كرد .
پرۆسه‌ی ئاشتی ساڵی 1993 پرۆسه‌یه‌كی زۆر ئاكاری تر‌و مانادار تر بوو له پرۆسه‌ی ئاشتی ساڵی 2015، ئه‌وی یه‌كه‌م ئامانج لێی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد بوو له باكوری كوردستان ، ئه‌وی دووه‌م كه ئه‌ردۆغان خاوه‌ندارێتی لێده‌كرد ، بۆ تێكدانی ماڵی كوردی و شێواندنی په‌یوه‌ندی نه‌ته‌وه‌كان بوو له توركیا ، جیاوازیه‌كی زۆر له نێوان توركۆت ئۆزال و ئه‌ردۆغاندا هه‌بوو بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان، له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هه‌ڵوه‌شێنه‌ره‌وه‌ی پرۆسه‌ی ئاشتی جگه له ئاك پارتی و ئه‌ردۆغان كه‌سی تر نه‌بوو ، ئاكپارتی و ئه‌ردۆغان له سه‌ره مه‌رگیشدا ئاماده نین كورد بناسن وه‌ك مرۆڤ و وه‌ك نه‌ته‌وه ، وه‌ك ده‌ربارو لۆمپه‌ن شتێ تره .
قۆناغی داهاتوو ئاكپارتی و ئه‌ردۆغان له‌وه زیاتر له كورد داوا ده‌كه‌ن ، ئه‌وان ده‌یانه‌وێت تا هه‌ڵبژاردنی دادێ له توركیا سه‌ركه‌وتنێك نیشانی گه‌لی تورك بده‌ن ، بۆ ئه‌مه له هیچ ناگه‌ڕێنه‌وه ، به‌ڵام كورد ده‌یه‌وێت چی بكات ، ئایه كاتی ئه‌وه نیه په‌كه‌كه‌و پارتی له ئاستی باڵا گفت و گۆبكه‌ن و پڕۆژه‌ی توركیا پوچه‌ڵبكه‌نه‌وه ، ئه‌گه‌ر ئه‌مه نه‌كرێت چی ، باوه‌ڕی من وایه دوا ئامانجی ئاكپارتی و ئه‌ردۆغان پاكتاوی كورده ، ده‌یانه‌وێت هه‌موو ئه‌وه‌ی له باشور‌و رۆژئاوای كوردستان هه‌یه له به‌ر یه‌كی هه‌ڵبوه‌شێنن ، ده‌یانه‌وێت كورد وه‌ك توركێكی دواكه‌وتو نیشانی دنیا بده‌ن ، ئه‌مه ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌وانه ، به‌ڵام ئاكپارتی و ئه‌ردۆغان خۆیان له به‌رده‌م ره‌شه‌بای سیاسی گه‌وره‌دان له ناوخۆی توركیا ، كێشه ئه‌وه‌یه ئه‌وان هێشتا له هه‌وڵی شێواندنی ماڵی كورددان و كوردیش نایه‌وێت له‌و ته‌ڵه‌و داوه ده‌ربازبێت .