په‌كه‌كه بۆ له هه‌رێمن ؟
.gif)
2022-05-23 17:37:53
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
له كاتێكا ئێمه كۆستمان كه‌وتوه ، له كاتێكا سوپای داگیر كه‌رو دڕنده‌ی تورك به به‌ر چاوی دنیاوه ، دێت له سنوری قه‌ڵاسێوكه‌و شوانی كیمیا بارانكراوی ده‌ستی به‌عس ، كه‌س و كاره ئه‌نفالزه‌ده‌كه‌مان شه‌هید ده‌كات ، له كاتێكا هاوارو گریانی خوشك و كه‌س و كاری كاك ئیسماعیل و كاك ئارام ئاسمانه‌كان شه‌ق ده‌كات و به‌ره‌و لای خوداوه‌ند به‌رز ده‌بێته‌وه ، ده‌نگه نه‌شازو ناشرین و ناخۆشه‌كه ده‌نگه‌كه‌ی خۆمانه كه ده‌ڵێت په‌كه‌كه بۆ له هه‌رێمن ، ئه‌و ناڵێت توركیا بۆ له ئاخجه‌له‌رو شوان خه‌ڵك ده‌كوژێت ، فڕۆكه‌ی ده‌ست و دیاری ناتۆ چی ده‌كات به ده‌ست توركه‌وه تا له سنوری كه‌ركوك كورد تیرۆر بكات .
ئه‌و ناڵێت توركیا بۆ لێره ده‌مانكوژن ، یه‌خه‌ی كچ و كوڕه‌كورده‌كانی باكورو رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا‌و هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێت ، ئێوه بۆ لێره‌ن ، له كاتێكا ئه‌و كچ و كوڕانه ئه‌گه‌ر چه‌كدار و گه‌ریلابن شه‌ره‌فی كورد ده‌پارێزن ، وه‌ك چۆن له هه‌ولێرو شه‌نگال و كه‌ركوك و مه‌خمور ئه‌وه‌یان كرد‌و سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانیش سوپاسی كردن ، ئه‌وان لێره‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نیشتمانیان داگیر كراوه ، وه‌ك چۆن ئێمه‌ش له باكورو رۆژهه‌ڵات بووین زه‌مانێك ، ئه‌وان هاوكاری به‌عس و تورك و فارسیان نه‌كردووه بۆ كوشتنی هاوزمانه‌كه‌یان وه‌ك چۆن ئێمه له هه‌فتاو نۆو سه‌ره‌تای هه‌شتاكان و شه‌سته‌كان و نه‌وه‌ده‌كان و زۆر سات و سه‌رده‌می تر كردومانه ، تۆ كه جاسوسی به‌سه‌ریانه‌وه ده‌كه‌یت ، كه بنكه‌و باره‌گاكان و نه‌خۆش و بریندار‌و كه‌مئه‌ندامه‌كانیشیان بۆ تورك ئاشكرا ده‌كه‌ی ، كه بۆ پاره‌یه‌كی كه‌م خۆت و نیشتمان و شه‌ره‌ف و كه‌رامه‌ت و شكۆت ده‌فرۆشی ، مافی ئه‌وه‌ت نیه بڵێی ئه‌وان بۆ لێره‌ن ، ئاواره‌و كۆچبه‌رو په‌نابه‌ری كورد له ده‌ستی سته‌می داگیر كه له كوێ نین ، تورك ئه‌وه‌نده بێشه‌ره‌فه داوای راده‌ستكردنی ئامینه كاكه باوه‌ی ژنه به‌ڕومه‌ت و ئازا‌و چه‌په‌كه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌كات كه ده‌یان ساڵه پارله‌مانتاری سویده‌و ناسنامه‌ی سویدی هه‌یه ، تۆش له نیشتمانی خۆیدا ده‌ڵێی ئیلامیه‌ك و كرماشانیه‌ك و ئامه‌دیه‌ك و وانیه‌ك نابێت لێره بن ، ئاوڕێك له شكۆی خۆت بده‌ره‌وه .
ئه‌وه چ كه‌رامه‌تێكه مرۆڤ به هاوزمانه‌كه‌ی خۆی بڵێت بۆ لێره‌ی ، باشه خۆ محه‌مه‌د زه‌كی گه‌ریلا نه‌بوو كاسبێكی ئه‌م سه‌رزه‌مینی خودایه بوو ، بۆ بۆ بله‌ی هونه‌ری كوردی دزو ئیلنور جه‌فیك و میت و جاسوسی تورك هه‌بێت له هه‌ولێرو سلێمانی و هه‌موو كونج و كه‌له‌به‌رێكی هه‌رێم بن ، به‌ڵام بۆ مام شوكری نا ، پیاوبه بڵێ توركیا چی ده‌كه‌ن لێره ، بڕۆ وه‌ك گه‌نجه‌كانی شیلادزێ ئاگر له باره‌گاكانیان به‌رده، هه‌ر ئه‌وه‌ش ناتوانی ، دوو قسه بكه، ئه‌وه‌ش ناوێری لانی كه‌م بێده‌نگ به‌و ده‌مت ببه‌سته ، قسه زۆره بۆ وتن ، ئێستا كه ئێمه له پرسه‌ی شه‌هیده‌كانداین ئه‌و كه‌سه كه‌سه ئه‌لفێكی به‌سه .
