رۆڵی راگه‌یاندن له کۆنترۆڵکردنی کۆمه‌ڵایه‌تی

2022-05-22 18:59:49
به‌ناز حەمهرەشید
هه‌رچه‌نده کاریگه‌رییه‌کانی راگه‌یاندن زۆرن به‌ڵام یه‌کێک له‌و کاریگه‌ریانه‌ی کهراگهیاندن له‌سه‌ر جه‌ماوه‌ر دروستی ده‌کات کۆنترۆڵکردنی کۆمه‌ڵایه‌تییه که ره‌گه‌زێکی گرنگه بۆ پاراستنی سیستم و سه‌قامگیری هه‌رکۆمه‌ڵگایه‌ک ، مه‌به‌ست لێی ئه‌وده‌سه‌ڵاته نهبیراوهیه که تاک حسابی بۆده‌کات واتا لهبهرچاویدهگرێت و به‌پێی ئه‌و هه‌ڵسوکه‌وت ده‌کات لهناوئهوکۆمهڵهی تیایدا ده‌ژی ، رایسمان (3)جۆر کۆنترۆڵی کۆمه‌ڵایه‌تی جیاکردۆته‌وه :
یه‌که‌میان : له‌رێی ره‌چاوکردنی ئه‌و به‌هاو عورفانهوه یه‌ته‌دی که کۆمه‌ڵ به‌پێی مێژوو قبوڵیکردووه و په‌یوه‌ندی به‌و عورف و داب ونهریتهوه هه‌یه که له کۆمه‌ڵدا پیاده ده‌کرێت ،
دووه‌میان: ناوخۆییه‌و په‌یوه‌ندی به قه‌ناعه‌ت و به‌های که‌سه‌که‌وه هه‌یه ، له‌ژێر رۆشنایی ئهوپێوهرو بههایانهدایه که له‌خودی تاک خۆیدایه وه‌کو : خۆبه‌زلزانی و خاکیبون و رێزگرتن و هتد
سێیه‌میان: ده‌ره‌کییه‌و په‌یوه‌ندی به قبوڵکردن ورازیبونی که‌سانی دیکه‌وه هه‌یه له رێی پابه‌ندبونی تاک به‌هه‌مان هه‌ڵسوکه‌وتی خه‌ڵکانی تره‌وه واتا ده‌بێت وه‌ک خه‌ڵکی هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌یت..
راگه‌یاندنیش گرنگترین ئامرازی کۆنترۆڵکردنی کۆمه‌ڵایه‌تییه، بۆچی؟ له‌به‌رئه‌وه‌ی ئامرازێکی جه‌ماوه‌رییه په‌یامه‌کانی ده‌گاته زۆرترین که‌س که‌ئه‌مه‌ش یه‌کێکه لهخاسیهته گرنگه‌کانی ، هه‌روه‌ها خه‌ڵک بۆبه‌ده‌ستهێنانی زانیاری وه‌ک سه‌رچاوه پشتی پێده‌به‌ستێت و تاراده‌یه‌کیش بیروباوه‌رو جۆری ژیانیان دیاریده‌کات ، هه‌روه‌ها راگه‌یاندن له‌رێی ریکلامکردن بیرورا‌و بیری دیاریکراو ده‌کاته عورف و دواتر جه‌ماوه‌ر قبوڵی ده‌کات ، رۆڵی راگه‌یاندن له پرۆسه‌ی کۆنترۆڵکردنی کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌کخستنی خه‌ڵکه له‌سه‌ر (رۆشنبیر)یه‌ک کهدهرچون لێی قورسه ، جۆری رهفتارهکانیش که خه‌ڵک له راگه‌یاندنه‌وه فێری ده‌بێت به‌پێی تێپه‌ربونی کات لای زۆرینه‌ی خه‌ڵک ده‌بێته عورف و لاساییکردنه‌وه وده‌بێته به‌شێک له رۆشنبیری کۆمه‌ڵ ، بێگومان راگه‌یاندن ده‌توانێت به ئه‌رێنی و نه‌رێنی کار له‌سه‌ر دروستکردنی ئه‌م کاریگه‌رییه بکات ، واتا ئه‌گه‌ر راگه‌یاندنێک بییه‌وێت کار له‌سه‌ر بابه‌تێکی ناباو به‌کۆمه‌ڵگه بکات و مه‌به‌ستی بێت بیکاته باو جه‌ماوه‌ری له‌سه‌ر رابهێنێت ئه‌وا له‌رێی کارکردن له‌سه‌ری ده‌توانیت بیکات وه‌ک ئه‌وه‌ی له هه‌ندێک راگه‌یاندنی کوردی‌دا ده‌یبینین..
پێشتر زۆر نامۆ بو ئه‌گه‌ر قسه له‌سه‌ر هه‌ندێک بابه‌ت بکرایه به‌ڵام ئێستا کار له‌سه‌ر به‌باوکردنی هه‌ندێک بابه‌ت و ره‌فتار ده‌کات ، چونکه بیرمان نه‌چێت فێربون و لاسایکردنه‌وه هه‌یه ودواتریش ئاسایی ده‌بێته‌وه لای وه‌رگر و ئه‌گه‌ری دوباره‌کردنه‌وه‌ی هه‌یه چونکه بینه‌ره‌کان جیاوازن له‌ئاستی رۆشنبیری ئاست نزم تا ئاست به‌رز ، ئه‌گه‌ر راگهیاندنێکیش بییه‌وێت کار له‌سه‌ر راهاتنی جه‌ماوه‌ر له‌سه‌ر بابه‌تێکی ئه‌رێنی وه‌ک به‌ها جوانه‌کان بکات ئه‌وا ده‌توانێت کاری له‌سه‌ر بکات و له مێشکی جه‌ماوه‌ردا بیچهسپینێت و بیکاته عورف و به‌شێک له‌رۆشنبیری کۆمه‌ڵ ، بۆیه پێویسته راگه‌یاندن زۆر به وریاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بڵاوکردنه‌وه‌ی په‌یامدا بکات.. .
* مامۆستای زانکۆ
