گره‌وه‌كانی خزان و سازش! گه‌مه‌ی پارتی و بژارده‌ی یه‌كێتی..
.gif)
2022-05-16 07:35:55
عه‌داله‌ت عه‌بدوڵڵا
كرانه‌وه‌و ده‌رچه له پرۆسه‌ی سیاسیی ئێستای عێراقدا ئاڵۆزه. گۆڕانكاری روونادات ئه‌گه‌ر ئه‌جێندای سیاسیی لایه‌نه براوه‌كان گۆڕانكاریی به‌سه‌ر نه‌یه‌ت. گۆڕانكاری له ئه‌جێنداو خه‌ونی لایه‌نه سیاسییه عێراقییهكانیشدا به‌دی نایه‌ت، ئه‌گه‌ر گۆڕانكاری له ئایدیا‌و بیروباوه‌ڕدا نه‌یه‌ته ئاراوه.
5 مانگه، دوو به‌ره‌و دوو جه‌مسه‌ری جیاواز سهریاههڵداوه كه یه‌كێكیان هه‌ڵگری تێزی حكومه‌تی سازانهو ئه‌ویتریان تێزی حكومه‌تی زۆرینه‌ی نیشتمانی. ئه‌م دوو به‌ره‌یه، هه‌ردوولایان، سوور ده‌زانن به‌بێ یه‌كتر قورسه بتوانن حكومه‌ت پێك بهێنن، كه‌چی به‌و به‌ڵگه‌نه‌ویسته سادهیهشهوه له‌سه‌ر تاقیكردنه‌وه‌ی سیناریۆ و گره‌وه‌كانی خۆیان به‌رده‌وامن.
هه‌ردوو جه‌مسه‌ره‌كه، هه‌ریه‌كه دوو جۆر له گره‌وی هه‌یه، یه‌كه‌میان: گره‌و له‌سه‌ر یه‌كلابوونه‌وه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتاره سه‌ربه‌خۆكانی ناو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، دووه‌میان: گره‌و له‌سه‌ر كات و دروستبوونی درز‌و خزانی لایه‌ك له لایه‌نه‌كانی ناو ئه‌م دوو به‌ره‌یه بۆ ناو به‌ره‌كه‌ی تر بۆ ئه‌وه‌ی هاوكێشه‌كه بگۆڕێت.
له‌و سه‌روبه‌نده‌دا، له ده‌ره‌وه‌ی گرهوهكان، مامه‌ڵه‌ی دیكه‌ش له‌و بۆڕبۆڕینهی نێوان هه‌ردوو جهمسهرهكهدا هه‌یه، له‌وانه: فشاری ده‌ره‌كی، جوڵه‌ی دیبلۆماسیی ئاشكرا‌و نهێنی، پاره به‌خشینه‌وه، به‌ڵێنی نوسراو و زاره‌كی بۆ گه‌وره‌كردنی به‌ره‌كان، ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شه‌كردن و به‌كارهێنانی توندوتیژی راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ، یان فیزیكی و ره‌مزی، هه‌روه‌ها به‌كارهێنانی جه‌نگی ده‌روونی، شه‌ڕی میدیایی و پڕوپاگه‌نده‌و واته‌وات و..هتد.
واته له‌م ماوه‌یه‌دا هه‌موو ئامرازێكی لهدهستهاتوو به‌كار هاتووه‌و به‌كاریش ئه‌هێنرێت بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێ له‌م به‌رانه لاواز ببێت و كۆڵ بدات و له‌كۆتاییدا ئاڵای سپی بۆ به‌رامبه‌ره‌كه‌ی هه‌ڵبكات. جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م جهمسهرگیرییهی ناو پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق، حساباتی هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تیشی تیایه، ده‌بینین، له‌هه‌مانكاتدا، جهمسهربهندییهكی چارهنووسسازیشه، بۆیه به ئاسانی نا‌بینیت كه كۆتایی پێ بێت و هه‌ره‌س بهێنێت، ئه‌مه له‌كاتێكدا كه حه‌وت مانگی ره‌به‌قه گۆڕه‌پانی وڵاته‌كه له‌ناو مانۆڕی جیاجیا‌و ترسناك و گه‌مه‌و دهستبادانی جۆراوجۆری هێزه براوه‌كاندا ئه‌ژی.
به‌ره‌ی رزگاری نیشتمانیی سه‌در، به ئاشكرا ده‌یه‌وێت یه‌كێ له هێزه كاریگه‌ره‌كانی ناو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به‌لای خۆیدا رابكێشێت، ئه‌مه‌ش به زه‌قی یه‌كسانه به لێدان له‌و چوارچێوه سیاسییه‌و بگره ئه‌گه‌ری ههڵوهشانهوهشێتی، ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌رێكی ئاسان نییه، یان لانیكه‌م، هه‌تا ئێستا، ئه‌نجامێكی نه‌بووه.
ئاماده‌بوون و كۆكردنه‌وه‌ی 220 په‌رله‌مانتار بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان بتوانێ كۆببێته‌وه‌و پرسی سه‌رۆك كۆمار‌و حكومه‌تی نوێ یه‌كلابكرێته‌وه، له‌سایه‌ی ئه‌و تهعهنوده سیاسییه‌ی ئێستادا، ئاسان نییه. پاشان ده‌ستوه‌ردانی ئیقلیمی و ده‌ره‌كی له عێراقدا، بڕیاری سیاسیی سه‌ربه‌خۆی بۆ لایه‌نه سیاسییه‌كان نه‌هێشتۆته‌وه، به‌وه‌ش كرانه‌وه له پرۆسه‌كه‌دا ئاڵۆزتربووهو مه‌رجی زیاتری چۆته‌سه‌ر!.
ئێستا ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه ته‌نها ئه‌وه‌یه كه، په‌رله‌مانتاره سه‌ربه‌خۆكان ده‌ستپێشخه‌ریی نوێ بخه‌نه‌ڕوو بۆ ده‌رچوون له بنبه‌ستی سیاسی. هاوكات بڕیاروایه سه‌رۆكی پارتی دیموكراتیش ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك بنوێنێت، به‌ڵام هه‌روه‌ك له‌رۆژنامه‌ی (الشرق االاوسط)ی نزیك له سعودییهكانهوه شیكاری بۆ كراوه، ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ش، له كۆتاییدا، به‌و ئامانجه‌یه كه ته‌نها لایه‌ك له لایه‌نه‌كانی ناو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بێته ریزی به‌ره‌كه‌ی ئه‌وانه‌وه.
ره‌نگه له قۆناغی ئێستاشدا، به‌پله‌ی یه‌كه‌م و نزیك، گره‌وه‌كه له‌سه‌ر یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بێت، هه‌ر ئه‌مه‌ش ته‌فسیری بانگه‌وازو جوڵه‌ی پارتی دیموكرات ده‌كات بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتمانیدا، گره‌وێك كه بێگومان سه‌ركه‌وتن و سه‌رگرتنی، له‌هه‌لومه‌رجی ئێستادا، ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ك له‌سه‌ر سازشی پارتی له‌سه‌ر داواكردنی پۆستی سه‌رۆك كۆمار وه‌ستابێت، ئه‌وا له‌لایه‌كی تر له‌سه‌ر سازشی یه‌كێتی-یش ئه‌وه‌ستێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی درێژه به مانه‌وه بدات له‌ناو به‌ره‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیدا، كارێك كه بێگومان، له‌هه‌موو دۆخێك‌دا، وه‌ك جۆرێك له ریسكی سیاسی وایه بۆ یه‌كێتی و ئاسان نییه سازش بنوێنێت، واته ته‌نها بۆ وه‌ده‌ستهێنانی پۆستی سه‌رۆك كۆمار چه‌ندین هێزی شیعه‌و دۆستایه‌تیی وڵاتێكی هه‌رێمایه‌تیی به‌هێزی وه‌ك كۆماری ئیسلامیی ئێرانییش له‌خۆی بكات و ئه‌وسه‌ری دۆخی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی لێوه دیار نه‌بێت!.
