داهاتی نەوتی هەرێم و خەرجی موچە لە چارەکی یەکەمی 2022
2022-05-12 19:27:20
شیكاری: درەو
لە ماوەی سێ مانگی یەکەمی ساڵی (2022)، تەنها لە داهاتی نەوت بڕی (ملیارێک و 311 ملیۆن) دۆلار بۆ موچە خەرجکراوە. لەو ماوەیەدا حکومەتی هەرێم تەنها لە ڕێگەی بۆریەوە بڕی (35 ملیۆن 440 هەزار) بەرمیل نەوتێکی بە تێکڕای (85.51) دۆلار فرۆشتووە.
بەم پێیە کۆی داهاتی نەوتی هەرێم لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا بریتی بووە لە (3 ملیار و 80 ملیۆن و 779 هەزار) دۆلاری ئەمریکی.
بڕی (1 ملیار و 311 ملیۆن) دۆلار بەڕێژەی (42.5%)ی داهاتی نەوت بۆ خەرجی مووچە بە خەرج دراوە، بەم جۆرەش داهاتی فرۆشی (1) بەرملی نەوت بە تێکڕای سێ مانگەکە (37.65) دۆلاری بۆ موچە خۆرانی هەرێم خەرجکراوە.
خەرجی موچە لە داهاتی نەوت بۆ سێ مانگی یەکەمی ساڵی (2022)
رۆژی (11ی 5ی 2022) وتەبێتژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕونکردنەوەکی (6) لاپەڕەیی سەبارەت بە داهات و موچەی مانگانەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و ڕێژەی دابەشکردنی داهاتی کوردستانی بەسەر پارێزگاکانی هەرێم لە چارەکی یەکەمی ساڵی (2022) بڵاوکردەوە.
بەپێی ڕونکردنەوەکەی (جوتیار عادل- وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان)، لە ماوەی سێ مانگی یەکەمی ساڵی (2022)، تەنها لە داهاتی نەوت بڕی (ملیارێک و 311 ملیۆن) دۆلار بۆ خەرجی موچەی مانگەکانی (کانونی دووەم، شوبات و ئازار)ی ساڵی (2022) خەرجکراوە.
بەپێی زانیارییەکانی درەو میدیا لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا حکومەتی هەرێم تەنها لە ڕێگەی بۆری و بەندەری جەیهانی تورکییەوە بڕی (35 ملیۆن 440 هەزار) بەرمیل نەوتی فرۆشتووە، ئەمە لە کاتێکدایە نرخی بەرمیلێک نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەتێکڕا زیاتر لە (100) دۆلاری ئەمریکی بووە، بەڵام حکومەتی هەرێم هەر بەرمیلێک نەوتێکی بە تێکڕای (85.51) دۆلار فرۆشتووە.
بەم پێیە کۆی داهاتی نەوتی هەرێم لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا بریتی بووە لە (3 ملیار و 80 ملیۆن و 779 هەزار) دۆلاری ئەمریکی.
بەپێی ڕاپۆرتەکانی کۆمپانیای وردبینی دیلۆیت لە ساڵی (2021) بڕی (56%)ی داهاتی نەوت دەچێت بۆ خەرجی پرۆسەی نەوت قەرزی کۆمپانیاکان، واتە بڕی (1 ملیار و 725 ملیۆن و 236 هەزار و 240) دۆلاری دەڕوات.
بڕی (1 ملیار و 311 ملیۆن) دۆلاری بەڕێژەی (42.5%)ی داهاتی نەوتی هەرێم چووە بۆ خەرجی مووچە، واتە لە داهاتی فرۆشی (1) بەرمل نەوت بە تێکڕای سێ مانگەکە (37.65) دۆلاری بۆ موچە خۆرانی هەرێم خەرجکراوە.
بەم پییەش کۆی خەرجی موچەو خەرجی پرۆسەی نەوتی هەرێم بریتی بووە لە (3 ملیار و 36 ملیۆن و 236 هەزار و 240) دۆلار بەڕێژەی (98%)ی کۆی داهاتی نەوت. بەڵام بڕی (44 ملیۆن و 542 هەزار و 760) دۆلاری بە ڕێژەی (2%) بە نادیاری دەمێنێتەوە.
خەرجی موچە لە داهاتی نەوت بۆ کانونی دووەمی (2022)
بەپێی ڕونکردنەوەکەی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە مانگی کانونی دووەمدا بڕی (488 ملیۆن) دۆلار لە داهاتی نەوت بۆ موچە خەرجکراوە، بەڵام بڕی (180 ملیۆن) دۆلاری لە داهاتی نەوتی مانگی شوباتی بووە، واتە لە مانگی یەکدا داهاتی تەرخانکراوی نەوت بۆ موچە بریتی بووە لە (308 ملیۆن) دۆلار.
بەپێی زانیارییەکانی درەو میدیا لە مانگی کانونی دووەمی ئەمساڵدا حکومەتی هەرێم تەنها لە ڕێگەی بۆری و بەندەری جەیهانی تورکییەوە بڕی (12 ملیۆن 860 هەزار) بەرمیل نەوتی فرۆشتووە، ئەمە لە کاتێکدایە نرخی بەرمیلێک نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەتێکڕا زیاتر لە (86.5) دۆلاری ئەمریکی بووە، بەڵام حکومەتی هەرێم هەر بەرمیلێک نەوتێکی بە تێکڕای (75.5) دۆلار فرۆشتووە.
بەم پێیە کۆی داهاتی نەوتی هەرێم لە مانگی یەکی ئەمساڵدا بریتی بووە لە (971 ملیۆن و 58 هەزار 600) دۆلاری ئەمریکی.
بەپێی ڕاپۆرتەکانی کۆمپانیای وردبینی دیلۆیت لە ساڵی (2021) بڕی (56%)ی داهاتی نەوت دەچێت بۆ خەرجی پرۆسەی نەوت قەرزی کۆمپانیاکان، واتە بڕی (543 ملیۆن و 792 هەزار و 816) دۆلاری دەڕوات.
بڕی ( 308 ملیۆن) دۆلاری بەڕێژەی (31.72%)ی داهاتی نەوتی هەرێم چووە بۆ خەرجی مووچە، واتە لە داهاتی فرۆشی (1) بەرمل نەوت بە تێکڕای مانگەکە (23.95) دۆلاری بۆ موچە خۆرانی هەرێم خەرجکراوە.
بەم پییەش کۆی خەرجی موچەو خەرجی پرۆسەی نەوتی هەرێم بریتی بووە لە (851 ملیۆن و 792 هەزار و 816) دۆلار بەڕێژەی (87.7%)ی کۆی داهاتی نەوت. بەڵام بڕی (119 ملیۆن و 265 هەزار و 784) دۆلاری بە ڕێژەی (12.3%) بە نادیاری دەمێنێتەوە.
خەرجی موچە لە داهاتی نەوت بۆ مانگی شوباتی (2022)
بەپێی ڕونکردنەوەکەی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە مانگی شوباتدا بڕی (488 ملیۆن) دۆلار لە داهاتی نەوت بۆ موچە خەرجکراوە، بەڵام بڕی (256 ملیۆن) دۆلاری لە داهاتی نەوتی مانگی ئازار بووە، پێشتریش بڕی (180 ملیۆن) دۆلاری مانگی شوبات خەرجکرابوو (وەک پێشتر ئاماژەمان پێدا) واتە لە مانگی دووی ئەمساڵدا داهاتی تەرخانکراوی نەوت بۆ موچە بریتی بووە لە (412 ملیۆن) دۆلار.
بەپێی زانیارییەکانی درەو میدیا لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا حکومەتی هەرێم تەنها لە ڕێگەی بۆری و بەندەری جەیهانی تورکییەوە بڕی (11 ملیۆن 400 هەزار) بەرمیل نەوتی فرۆشتووە، ئەمە لە کاتێکدایە نرخی بەرمیلێک نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەتێکڕا زیاتر لە (97) دۆلاری ئەمریکی بووە، بەڵام حکومەتی هەرێم هەر بەرمیلێک نەوتێکی بە تێکڕای (86.13) دۆلار فرۆشتووە.
بەم پێیە کۆی داهاتی نەوتی هەرێم لە مانگی دووی ئەمساڵدا بریتی بووە لە (981 ملیۆن و 882 هەزار) دۆلاری ئەمریکی.
بەپێی ڕاپۆرتەکانی کۆمپانیای وردبینی دیلۆیت لە ساڵی (2021) بڕی (56%)ی داهاتی نەوت دەچێت بۆ خەرجی پرۆسەی نەوت قەرزی کۆمپانیاکان، واتە بڕی (549 ملیۆن و 853 هەزار و 920) دۆلاری دەڕوات.
بڕی (412 ملیۆن) دۆلاری بەڕێژەی (41.96%)ی داهاتی نەوتی هەرێم چووە بۆ خەرجی مووچە، واتە لە داهاتی فرۆشی (1) بەرمل نەوت بە تێکڕای مانگەکە (36.14) دۆلاری بۆ موچە خۆرانی هەرێم خەرجکراوە.
بەم پییەش کۆی خەرجی موچەو خەرجی پرۆسەی نەوتی هەرێم بریتی بووە لە (961 ملیۆن و 853 هەزار و 920) دۆلار بەڕێژەی (97.96%)ی کۆی داهاتی نەوت. بەڵام بڕی (20 ملیۆن و 28 هەزار و 80) دۆلاری بە ڕێژەی (2.04%) بە نادیاری دەمێنێتەوە.
خەرجی موچە لە داهاتی نەوت بۆ کانونی دووەمی (2022)
بەپێی ڕونکردنەوەکەی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە مانگی کانونی دووەمدا بڕی (488 ملیۆن) دۆلار لە داهاتی نەوت بۆ موچە خەرجکراوە، بەڵام بڕی (180 ملیۆن) دۆلاری لە داهاتی نەوتی مانگی شوباتی بووە، واتە لە مانگی یەکدا داهاتی تەرخانکراوی نەوت بۆ موچە بریتی بووە لە (308 ملیۆن) دۆلار.
بەپێی زانیارییەکانی درەو میدیا لە مانگی کانونی دووەمی ئەمساڵدا حکومەتی هەرێم تەنها لە ڕێگەی بۆری و بەندەری جەیهانی تورکییەوە بڕی (12 ملیۆن 860 هەزار) بەرمیل نەوتی فرۆشتووە، ئەمە لە کاتێکدایە نرخی بەرمیلێک نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەتێکڕا زیاتر لە (86.5) دۆلاری ئەمریکی بووە، بەڵام حکومەتی هەرێم هەر بەرمیلێک نەوتێکی بە تێکڕای (75.5) دۆلار فرۆشتووە.
بەم پێیە کۆی داهاتی نەوتی هەرێم لە مانگی یەکی ئەمساڵدا بریتی بووە لە (971 ملیۆن و 58 هەزار 600) دۆلاری ئەمریکی.
بەپێی ڕاپۆرتەکانی کۆمپانیای وردبینی دیلۆیت لە ساڵی (2021) بڕی (56%)ی داهاتی نەوت دەچێت بۆ خەرجی پرۆسەی نەوت قەرزی کۆمپانیاکان، واتە بڕی (543 ملیۆن و 792 هەزار و 816) دۆلاری دەڕوات.
بڕی ( 308 ملیۆن) دۆلاری بەڕێژەی (31.72%)ی داهاتی نەوتی هەرێم چووە بۆ خەرجی مووچە، واتە لە داهاتی فرۆشی (1) بەرمل نەوت بە تێکڕای مانگەکە (23.95) دۆلاری بۆ موچە خۆرانی هەرێم خەرجکراوە.
بەم پییەش کۆی خەرجی موچەو خەرجی پرۆسەی نەوتی هەرێم بریتی بووە لە (851 ملیۆن و 792 هەزار و 816) دۆلار بەڕێژەی (87.7%)ی کۆی داهاتی نەوت. بەڵام بڕی (119 ملیۆن و 265 هەزار و 784) دۆلاری بە ڕێژەی (12.3%) بە نادیاری دەمێنێتەوە.
خەرجی موچە لە داهاتی نەوت بۆ مانگی ئازاری (2022)
بەپێی ڕونکردنەوەکەی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە مانگی شوباتدا بڕی (363 ملیۆن) دۆلار لە داهاتی نەوت بۆ موچە خەرجکراوە، بەڵام بڕی (28 ملیۆن) دۆلاری لە داهاتی نەوتی مانگی نیسان بووە، پێشتریش بڕی (256 ملیۆن) دۆلاری مانگی ئازار خەرجکرابوو بۆ پڕکردنەوەی خەرجی موچەی مانگی شوبات (وەک پێشتر ئاماژەمان پێدا) واتە لە مانگی سێی ئەمساڵدا داهاتی تەرخانکراوی نەوت بۆ موچە بریتی بووە لە (591 ملیۆن) دۆلار.
بەپێی زانیارییەکانی درەو میدیا لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا حکومەتی هەرێم تەنها لە ڕێگەی بۆری و بەندەری جەیهانی تورکییەوە بڕی (11 ملیۆن 180 هەزار) بەرمیل نەوتی فرۆشتووە، ئەمە لە کاتێکدایە نرخی بەرمیلێک نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەتێکڕا زیاتر لە (117) دۆلاری ئەمریکی بووە، بەڵام حکومەتی هەرێم هەر بەرمیلێک نەوتێکی بە تێکڕای (10.88) دۆلار فرۆشتووە.
بەم پێیە کۆی داهاتی نەوتی هەرێم لە مانگی دووی ئەمساڵدا بریتی بووە لە (ملیارێک و 127 ملیۆن و 838 هەزار و 400) دۆلاری ئەمریکی.
بەپێی ڕاپۆرتەکانی کۆمپانیای وردبینی دیلۆیت لە ساڵی (2021) بڕی (56%)ی داهاتی نەوت دەچێت بۆ خەرجی پرۆسەی نەوت قەرزی کۆمپانیاکان، واتە بڕی (631 ملیۆن و 589 هەزار و 504) دۆلاری دەڕوات.
بڕی (591 ملیۆن) دۆلاری بەڕێژەی (52.4%)ی داهاتی نەوتی هەرێم چووە بۆ خەرجی مووچە، واتە لە داهاتی فرۆشی (1) بەرمل نەوت بە تێکڕای مانگەکە (52.86) دۆلاری بۆ موچە خۆرانی هەرێم خەرجکراوە.
بەم پییەش کۆی خەرجی موچەو خەرجی پرۆسەی نەوتی هەرێم بریتی بووە لە (1 ملیار و 222 ملیۆن و 589 هەزار و 504) دۆلار بەڕێژەی (108.40%)ی کۆی داهاتی نەوت. بەڵام بڕی (94 ملیۆن و 751 هەزار و 104) دۆلاری بە ڕێژەی (8.40%) کورتهێنان هەیەو دیار نییە چۆن پڕکراوەتەوە.