سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

چیان له‌ شه‌نگال ده‌وێت 

بڵاوکراوەتەوە لە : 3 ئایار 2022

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج 
ناشرینترین و نا ئاكاریترین شه‌ڕ ، شه‌ڕی نابه‌رانبه‌ره‌، شه‌ڕی هێزێكی سته‌مكارو خاوه‌ن چه‌ك و چۆڵی مۆدێرن له‌ گه‌ڵ هێزێكی قوربانی و تا راده‌یه‌كی زۆر خاوه‌ن چه‌كی هاكه‌زای ، له‌وه‌ش ناشرینترو نا ئاكاریتر ئه‌وه‌یه‌ شه‌ڕه‌كه‌ بخرێته‌ رۆژانێكه‌وه‌ گوایه‌ رۆژانی جه‌ژن و پیرۆزن و ناكرێت تێیدا ئازاری مرۆڤ بدرێت ، په‌لاماری هه‌مه‌ لایه‌نه‌ی شه‌نگال هه‌ردوو ئه‌م ناشیرنیانه‌ ده‌یگرێته‌وه‌ ، مسه‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیری حكومه‌تی عیراقی له‌ بری له‌ داگیر كاری تورك بكۆڵێته‌وه‌ ، له‌ بری پرسیاری ئه‌وه‌ بكات بۆ به‌ قوڵایی سه‌ت كیلۆمه‌تر پتر باره‌گای سوپای دڕنده‌ی تورك هه‌بێت ، په‌لاماری شاری شه‌نگال و ده‌ورو به‌ری ئه‌دات ، ئه‌و شوێنه‌ی له‌ 2014به‌ گورگان خوارد دراو دواتر له‌ سه‌ر ده‌ستی شه‌ڕوانانی كوردو شۆڕشگێڕانی شه‌نگال ئازاد كراو هه‌رخۆیشیان ده‌ستیانكرده‌وه‌ به‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ ی .
چه‌ند رۆژ پێش ئه‌م په‌لاماره‌ دوو به‌رپرسی باڵای كورد كه‌ هه‌ردوكیان پارتین به‌ ئاشكرا له‌ به‌غداوه‌ كاوای په‌لامار دانی شه‌نگالیان ده‌كرد ، له‌ 2014ه‌و دوای شكستی داعشیشه‌وه‌ باوكی شه‌رعی داعش كه‌ ئاكه‌په‌و ئه‌ردۆغانن مانگ نیه‌ به‌ درۆن و فڕۆكه‌ شه‌نگال و ده‌ورو به‌ری بۆردومان نه‌كه‌ن ،  توركیا هه‌موو خه‌ونی ئه‌وه‌یه‌ شه‌نگال به‌ ده‌ردی عه‌فرین به‌رێت ، سه‌یر ئه‌وه‌یه‌ له‌ بری حكومه‌تی عیراقی داوای سه‌روه‌ری بكات و شه‌ڕ بۆ ده‌ركردنی سوپای داگیركه‌ری تورك بكات ، ده‌یه‌وێت خۆ به‌ڕێوه‌به‌ری شه‌نگال  نه‌مێنێت ، شه‌ڕ فرۆشتنی توركیاو كازمه‌ و هه‌روه‌ها پارتیش بۆ ئه‌وه‌یه‌ ئێزدیه‌ رابوه‌كان ده‌سته‌مۆو كه‌وی بكرێنه‌وه‌ ، ده‌نا هیچ بیانویه‌كی تر نیه‌بۆ ئه‌وه‌ی به‌و جۆره‌ په‌لاماری شه‌نگالیه‌كان بدرێت .
له‌ ماوه‌ی رابردودا به‌رده‌وام شه‌نگالیه‌كان هه‌وڵی ئه‌وه‌یان داوه‌ بارو دۆخی  خۆیان و ئه‌و هه‌موو سته‌م  و نادادیه‌ی ده‌رهه‌قیان كراوه‌ به‌ سه‌رانی حكومه‌تی عیراقی و به‌تایبه‌ت مسته‌فا كازمی بگه‌یه‌نن، زۆر جار به‌ڵێنی ئه‌وه‌شیان وه‌رگرتوه‌كه‌ ده‌ستوه‌ردان له‌ ژیانیان ناكرێت ، ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ خودی مسته‌فا كازمیان بینیووه‌ ، به‌ڵام رێی تێده‌چێت مسته‌فا كازمی بۆ ئه‌م هێرشه‌ له‌ ژێر فشاری توركیاو لایه‌نگه‌ری دیكه‌دا بێت ، له‌ ماوه‌ی رابردودا له‌ گه‌ڵ وه‌فدێكی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی سه‌ردانی شه‌نگالمان كرد ، له‌وێ‌ چین و توێژی جیاجیامان له‌ خانه‌سورو سنونێ‌ و شه‌نگال و ئۆردوگای سه‌رده‌شت و چیای شه‌نگال بینی ، ئه‌وان به‌ ئاشكرا ده‌یانگوت ئه‌گه‌ر لێمانبگه‌ڕێن خۆمان خۆمان به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ین ، بۆ ئه‌وه‌ش سه‌دان قوربانیان دابوو، كه‌چی ئه‌وان نه‌ك لێیان ناگه‌ڕێن ، ده‌یانه‌وێت جینۆسایدیان بكه‌نه‌وه‌ .
شه‌نگال و ده‌ورو به‌ری هێشتا له‌ نێو ته‌پ و تۆزی شه‌ڕو وێرانیدا ده‌ناڵێنن ، خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ پێكه‌وه‌ خه‌ریكی ئاوه‌دان كردنه‌وه‌و راستكردنه‌وه‌ی ژیانه‌ شكاوه‌كه‌ی ده‌ستی داعش و تورك و رۆژگارن ، عیراق له‌ بری ده‌ستی ئاوه‌دانی و دروستكردنه‌وه‌و خوێندنگه‌و نه‌خۆشخانه‌ روخاوه‌كان تانك و زریپۆش ده‌نێرێته‌ سه‌ریان و كوردێكی وه‌ك هۆشیار زێباریش له‌ بری داوای ئاوه‌دانی داوای تێك و پێكدانی شه‌نگال ده‌كات ، تویته‌كه‌ی زێباری جگه‌ له‌ خواستێكی ئه‌ردۆغانی هیچی تر نه‌بوو ، ئه‌وه‌ی مایه‌ی خه‌مه‌ ئه‌وه‌یه‌ مسته‌فا كازمی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق له‌ بری ته‌رخانكردنی بودجه‌ بۆ لێقه‌ومان و شه‌هید و قوربانیانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ سوپا ده‌نێرێته‌ سه‌ریان .
بێده‌نگی ئه‌مه‌ریكاو هاوپه‌یمانان له‌و سته‌مه‌ ،جۆرێكه‌ له‌ به‌شداری كردن وه‌ك چۆن كاتی خۆی روسیاو ئه‌مه‌ركاو فه‌ڕه‌نساوهه‌موو ئه‌وانی تر چاوپۆشیان له‌ دڕنده‌كانی تورك و نۆكه‌رانی كرد عه‌فرین داگیر بكه‌ن.

null

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026

null

خۆداپۆشین بە قەیران

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

داگیرکردنی شوێن، لەناوبردنی یادەوەریی شار

null

دیدێك سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سیاسی ئێستای هه‌رێم

null

کاتێک حیزب لە نیشتمان گەورەتر دەبێت و حیزب دەبێتە سنووری نیشتمان

null

تەمبەڵی عەقڵی و کۆمەڵگای جنێو!