مانگی رابردوو داهاتی نەوت لە عێراق نزیكەی 11 ملیار دۆلار بووە

Draw Media

2022-04-26 11:49:48



 (درەو): 
وەزارەتی نەوتی عێراق: 
•    داهاتی نەوت لە مانگی ئازاری رابردوودا گەیشتوەتە (10 ملیارو 913 ملیۆن‌و 197 هەزار) دۆلار. 
•    تێكڕای بڕی هەناردەی نەوتی خاو لە مانگی ئازاردا گەیشتوەتە (100 ملیۆن‌و 579 هەزارو 612 هەزار) بەرمیل‌و بەمشێوەیە دابەشبووە بەسەر كێلگە نەوتییەكاندا: 
-    (99 ملیۆن‌و 130 هەزارو 677) بەرمیل نەوت لە  كێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست‌و باشوری عێراقەوە هەناردەكراوە.
-    (ملیۆنێك‌و 448 هەزارو 935) بەرمیلنەوت لە كەركوكەوە هەناردەی بەندەری جەیهانی توركیا كراوە. 
-    تێكڕای نرخی بەرمیلێك نەوت لە مانگی ئازاردا گەیشتوەتە (108,503) دۆلار. 
-    نەوتە هەناردەكراوەكەی مانگی ئازار لەلایەن (34) كۆمپانیای جیهانییەوە لە بەندەری باشور‌و بەندەری جەیهانەوە باركراوە. 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand