Draw Media

كورد لە دوای سەد ساڵ

كورد لە دوای سەد ساڵ

2022-04-19 07:35:18


شادمان مەلا حەسەن
زۆرجار دەگوترێت مێژوو خۆی دووبارە دەكاتەوە .هەندێ رووداو و كردار بە جیاوازی زەمەن زۆر لەیەك دەچن .بەتایبەت ئەگەر لە یەك ژینگەی مێژوویی و جوگرافی بن, رۆژی (14/9/1922) ئینگلیز شێخ مەحمودی حەفیدیان لە دەست بەسەری هێنایەوە و كردیان بە حوكمداری كوردستان لە ناوچەی سلێمانی .ئەوكات سلێمانی هەتا رادەیەك بوژابۆوە .وەك سەردەمی قۆناغی یەكەمی حوكمداریەكەی شێخ نەبوو .چاپخانەی لێبوو ,زۆر شت گۆڕابوو .لە هەمان كاتدا بریتانیەكانیش لەشەڕدا نەمابوون و حكومەتی عێراقیان دروستكردبوو. واتە ئینگلیز كەم كێشە تر بوو ,وەك لەسەردەمی جەنگ,بۆیە هەركات بیان ویستابایە بەهێز ویستی خۆیان فەرزدەكرد, حكومەتی بریتانیا و عێراق دانیان بە حوكمداریەكەی جنوبی كوردستان دانا بوو . ماوەیەكی پێچوو ,شێخ مەحمود ناسنامەی خۆی لە حوكمدارەوە كرد  بە مەلیك . لەوەش كێشە زۆر نەبوو .بەلام رووی كێشەكان زیاتر لە بەغدا و بریتانیەكان بوو .ئەوێ رۆژێ لە ژێر كاریگەری چەند ئاراستەیەكی ئاینی و پاشماوەی تورك خواهی و كاردانەوەی هەندێ رەفتاری بریتانیا ,حكومەتی كوردستانی جنوبی بە ئاراستەی تورك رۆیشت .بێگومان تورك هێشتا لە نێوان توركیای ئەنادۆلی و عوسمانیش یەكلایی نەبووبۆوە,چونكە لە جەنگ دۆڕا و تێك شكاوبوون . ئەمە وایكرد لە ئەنجامدا تێك هەلچوون لە نێوان بریتانیەكان و هێزی حكومەتی كوردستان بێتە كایەوە .كەهاوسەنگی هێزیش لەبەراووردكردن نەدەهات .سەرئەنجام كۆتایی بە ئەزموونی حوكمداری كوردستانی جنوبی هات .لە دوای سەد ساڵ ئەزموونی هەرێم بە هەمان شێوە خەریكە بەهۆی وابەستە بوون بە توركیای ئاك پارتی كۆتایی پێ بێت . ئێمە هەرێمێكی فیدڕالین  بە پێی دەستور و دان پێدانانی دەوڵەتی عێراق .كەچی سەرانی حوكەتی هەرێم هەوادارەكانی خۆیان بە نەبانی ئەم دەوڵەتە دەزانن .كە كورد دەستی گەورەی لە دووبارە ئاوەدانكردنەوەی ئەم دەوڵەتە تازەیە هەبووە . بەهەمان شێوە سەد ساڵ لەمەوبەر دەبێ بزانین عێراق گۆڕاوە .عێراقی سەردەمی شەڕی داعش نیە . ماوەی پێنج ساڵە شەڕ لە عێراق تەواو بووە .دەوڵەتی عێراق ئەگەرچی هێشتا كێشەی زۆرە .بەلام ساڵ بە ساڵ بە هێزتر دەبێ ,ئابووریەكەی ئەستوورتر دەبێ .هەرێمیش لاواز بووە و رۆژ بە رۆژ لە هەموو ئاستەكان لە پاشەكشەدایە ,بۆیە ماف و ئەرك و ناسنامەی ئێمە لە عێراقە نەوەك لە توركیا و ئێران .زەروورە ئەم عەقلیەتە چەواشەكاریە وەلا بنرێت ,ئەوەی دەكرێ لەگەل هیچ عورف و یاسا و رێسایەكی دەوڵەتی و نیشتمانی وێك نایەتەوە . ئەگەر بەزووی ئاراستەی هەرێم نەگەڕێتەوە بەغدا و عێراق ,بەدلنیایەو چارەنووسی ئەم هەرێمە لە چارەنووسی حكومەتی كوردستانی جنوبی باشتر نابێت .
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand