هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێککه‌وتنه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
2022-04-17 07:17:00
كارزان سه‌باح هه‌ورامی
به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنه پارتی دیموكراتی كوردستان به یه‌كێتی گوتووه كه ده‌بێت له‌سه‌ر داهاتی ناوخۆ له سنووری پارێزگای سلێمانی ته‌كمیله‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ئه‌و پارێزگایه بكرێت، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر یه‌كێتی پابه‌ند نه‌بوو یان نه‌یتوانی ئه‌و هه‌نگاوه بنێت ده‌بێت واز له ئیداره‌دانی داهاتی سلێمانی بهێنێت دواتر حكوومه‌ت خۆی راسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتی كۆكردنه‌وه‌ی داهات له سلێمانی بكات بۆ ئه‌مه‌ش لێژنه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی دارایی و لێژنه‌یه‌كی ئه‌منی راسته‌وخۆ خۆی سه‌رپه‌رشتی كۆكردنه‌وه‌ی داهاتی مه‌رزه‌كان بكات هه‌رچه‌نده ئه‌مه پیشووتر له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی قوباد تاڵه‌بانی و سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ره‌تكراوه‌ته‌وه، یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ئێستا تووشی دوو ریانێك بووه، چونكه ناتوانێت به‌داهاتی ناوخۆ ته‌كمیله‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی سلێمانی بكات و ناشیه‌وێت ته‌واوی داهاته‌كه راسته‌وخۆ بدرێته حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، یه‌كێتی له‌به‌رده‌م دوو رێگای سه‌خته هه‌ركامیان هه‌ڵبژێرێت (به‌بیركردنه‌وه‌ی خۆی ته‌سلیم بوونه).
تائێستا به‌فه‌رمی یه‌كێتی پارتی ئاگادار نه‌كردوه‌ته‌وه كه رازی نییه له سنووری ئه‌ودا گازی سروشتی به‌رهه‌م بهێنرێت، به‌ڵام له ئاستی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی قسه هه‌یه كه ئه‌وان رێگرن له به‌رهه‌م هێنانی گازی سروشت له سنووری سلێمانی، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌مه راست بێت و نیه‌تی یه‌كێتی بێت كه‌وایه به‌شداریكردن و نه‌كردنیان له حكوومه‌ت وه‌ك یه‌كه بگره بۆ پارتی بارقورسیه، ئه‌گه‌ریش مه‌به‌ستیان له ئیداره‌دانی سلێمانییه له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه، ئه‌مه‌ش قسه‌یه‌كی دیكه‌یه چونكه شكستی پرسی لامه‌ركه‌زیه‌تی سلێمانی گه‌وره‌ترین گورز بووه له‌وه‌ی بیر له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سلێمانی بكرێته‌وه، ئه‌گه‌ریش بابه‌ته‌كه ئه‌وه‌یه كه راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا مامه‌ڵه بكه‌ن ده‌بێت ئاگاداربن كارتی پارتی له‌به‌غدا ئه‌وه‌نده بێ هێز نییه له‌به‌غدا ئه‌و بابه‌ته به ئاسانی تیپه‌رێت، له‌كاتێكدا یه‌كێتی ته‌واوی سه‌دریه‌كان و سوننه‌كانیشی كردوه‌ته‌وه دژی خۆیان!! له‌به‌غدا ئه‌وه‌ی به‌ده‌ست یه‌كێتییه‌وه ماوه چوار چێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیه كه نازانرێت داهاتوویان له عێراق چۆن ده‌بێت.
به‌ره‌یه‌ك له‌دژی پارتی دیموكراتی كوردستان دروست بووه كه ئه‌وانه‌ی له‌چوار چێوه‌ی ئه‌و به‌ره‌ن نازانن بۆچی كه‌وتونه‌ته دژایه‌تییه‌وه؟ به‌ڵام یه‌كێتی ده‌زانێت، چونكه به‌كورتی نایه‌وێت به‌پێی پێوه‌ری هه‌ڵبژاردن مامه‌ڵه‌ی سیاسی له‌گه‌ڵ بكرێت، حزبه‌كانی دیكه‌ش وه‌ك كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو نه‌وه‌ی نوێ چونكه جێنفوسیان له سلێمانییه و له‌ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی به‌هه‌ڵویستێك بچنه به‌ره‌ی پارتییه‌وه نا‌وێرن ئه‌و هه‌نگاوه بنێنن ناچار له‌به‌ره‌ی هه‌ڵویستی یه‌كێتی یاری ده‌كه‌ن، باشترین به‌ڵگه له‌گه‌ڵ چونی نه‌وه‌ی نوێ بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌سه‌ر پرسی سه‌رۆك كۆمار بینیمان به 2 رۆژ له سلێمانی به سۆشیال میدیا و میدیای سێبه‌ر و به‌ناوی چالاكوانه‌وه ره‌شماڵی نه‌وه‌ی نوێیان لوله‌پێچ كرد و دواجار سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌كه له هه‌ڵویسته‌كانی په‌شیمان بویه‌وه، بۆیه به‌كرده‌یی یه‌كێتی دووئیداره‌ی له سلێمانی دروستكردووه، نازانین قازانجی تێدا ده‌كه‌ن یان زه‌ره‌ر، به‌ڵام ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه ده‌چن كه سلێمانی له ئیفلیج بوونی ئیداره به‌یه‌كجاری نزیك بوه‌ته‌وه ته‌نیا راگه‌یاندنی ماوه. یه‌كێتی باش ده‌زانێت كه له سیایه‌تدا ده‌ره‌قه‌تی لوله‌پیچ و تاكتیكی پارتی ناباته‌وه بۆیه به‌هێزترین كارتی به‌كارهێنانی سلێمانییه له‌دژی ئه‌و تاكتیكه‌ی پارتی ئیتر سلێمانی چی لێ دێت گرنگ نییه هه‌ر وه‌ك ئێستا كه پاره له بانقه‌كان نییه، خزمه‌تگوزاری نییه پرۆژه‌كان راوه‌ستاون گرنگ ئه‌وه‌یه كه سلێمانی چه‌كێكی ئاماده‌كراوه بۆ جێبه‌جێكردنی داواكاریه‌كان.