Draw Media

گۆڕان لەنێوان بیرچوونەوەو گۆڕانکاریدا

گۆڕان لەنێوان بیرچوونەوەو گۆڕانکاریدا

2022-04-10 17:41:07



چۆمان محەمەد 
‎بەداخەوە ئەمرۆ شەش مانگ تێپەڕدەبێت بەسەرئەنجامەكانی هەڵبژاردنی  ۱٠/۱٠/۲٠۲۱ی ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق ، كەبۆبزوتنەوەی گۆران كەمەرشكێن بوو زیاتر لەشكستێكی ئاسای بەسەرنجدان لەخاڵیبونەوە لەمتمانەی خەڵكی ،وادەردەكەوێت كە لەمس وهەستمان بەو شكستە گەورەیەنەكردبێت وەك شۆکێک، دەرئەنجامەكان وای دەخواست بریارو هەنگاوە كردارییەكان نەك هەڵسوراوان بەتەنها ،بەپێچەوانەوە دەبوو دەنگدەران وهاولاتیان هەستی پێبكەن، گەر بریاربێت ئێمە ببینەوە بە بزوتنەوەیەكی جەماوەری وبەرەی خەڵك،چونکە تائێستاش هیواو فرسەت هەیە گۆران لە غیاب ونەبونی حیزبی راستەقینەی بەرەی خەڵك ببێتەوە بە هێزێكی کاریگەر،بەمەرجی راستگۆیانە وراشكاوانەو ئازایانە بەرنامەو دیدگاو بۆچونی خۆی دەرببڕێت.
‎هەموو دڵسۆزان چاوەڕێ بون، ئەو شکست و سزادانە، وامان لێبکات پێداچونەوەیەکى جدى بە سیاسەت و بەرنامەکانى خۆماندا بکەینەوە، چاوەڕێ بون بەخێراى هۆکارەکان دەستنیشان بکەین بەپەلە چارەسەریان بکەین و بە دەنگدەرانمان بڵێین ئێوە لەسەر ئەو شتانە ئێمەتان سزادا، ئەوەتا ئێمە گوێتان لێدەگرین و هەڵەکان راستدەکەینەوە. بەڵام بەداخەوە تا ئێستا ئەوەی پێویستە  نەکرا وەخەریکە شکستەکە وەک هەر روداوێکى دیکە ئاسایى تێدەپەڕێت و بەبەرتەقای شكستەكە هەنگاو نانێن،چونکە راستكردنەوەی ئەو بارە لارە نە بەم نەرمەجوڵە نەرم وسستی و جولە روكەشیانە دەبێت بگرە خراپتر دەبێت،زیاترو زیاترنەك تەنها دەنگدەر بگرە  هەڵسوراوە بنەڕەتیەكان بێ هیوادەبن،دۆخی خەڵك  و ژیان و گوزەرانی خەلك وموچەخۆران و ماف و ئازادیەكان یەكجار خراپە،ئەم بێدەنگی و هەڵوێست وەرنەگرتنە ئەم هێزە نەك لاوازی دەكات بگرە دەمانخاتە بەردەم نەفرەتی كۆمەلگا...
ئەوەی ماوە بۆ وتن ئەوەیە گۆڕان لەنێوان بیرچوونەوە و مانەوە لە خەیاڵدانی خەڵکدا بەپەلە دەبێت تەکانێک بە دۆخەکەی ئێستای خۆی بدا و جوڵەیەک نیشان بدات ماڵی خۆی و دڵی تۆراوی دەنگدەر و هاوڵاتیانی بێهیواش ئاشت بکاتەوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand