چ کاندیدێک دەتوانێت مێژووی شارل دو گۆل دووبارە بکاتەوە؟
2022-04-10 07:53:31
د.دارەوان حاجی حامید - پاریس
دوای هەڵمەتێكی مامناوەندی هەڵبژاردنەكان بۆ سەرۆكی نوێ فەڕەنسا، ئەمڕۆ یەك شەممە، خولی یەكەمی دەنگدان بۆ سەرۆکایەتی فەرەنسا دەست پێدەکات، كە 47 ملیون دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەیە لە فەرەنسا. له‌خولی یه‌كه‌م كاندید ده‌بێت ده‌نگی په‌نجا كۆ یه‌ك به‌ده‌ست بێنێت بۆ ئه‌وه‌ی ببێته سه‌رۆك، هەر کاندیدێک لە خولی یەکەم ئەو ڕێژەیەی هێنا خولی دووەم ئەنجام نادرێت ، لە مێژووی فەرەنسا تەنها یەک جار ئەوە ڕویداوە ئەویش شارل دو گۆل بوە توانیویەتی هەرلە خولی یەکەم پەنجا +١ بەدەست بهێنیت، بە دلنیایەوە ئەو مێژوە جارێکی تر نزیکە لە مەحالەوە لە هیچ هەڵبژاردنێکی فەرەنسا دوبارە ببێتەوە، کەواتە له خولی دووه‌م له‌نێوانی دووبراوهی یه‌كه‌مدا پێشبڕكێیه‌كه ده‌كرێته‌وه‌و یه‌كێكیان ده‌بێته سه‌رۆك،
مێژووی ڕاست و چەپ..
فه‌ره‌نسا له‌مێژووی خۆیدا زۆربه‌ی جاران سه‌رۆكی له‌نێوان دوو پارت و دوو ره‌وتی ركابه‌ری یه‌كدی هه‌ڵبژاردوه یه‌كه‌میان لهكۆماریهكان بوه بهنوێنهرایتی حیزبی راستڕه‌وی میناڕهو، لهناودارترینیان "شارل دیغۆل" بووه، دوای ئه‌ویش " جۆرج بۆمبیدۆ وجاك شیراك ونیكۆڵاوس ساركۆزی" هاتوون، به‌ره‌ی دوه‌م له سۆسیالیستهكانن كه‌له‌ساڵی 1969 وه‌ك باڵێكی پارتی كۆمۆنیست ده‌ركه‌وتن و دواتر بونه پارتێكی چه‌پ، دوو سه‌رۆكیان به‌ركه‌وتوه ئه‌وانیش فرانسۆ میتران وفرانسۆ هۆڵاند بوون، به‌ڵام ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی ئه‌مجاره وه‌ك هی جاری پێشوو خولی 2017 ئه‌و هاوسه‌نگیه نه‌ماوه‌و ملمڵانێكهلهنێوان ئه‌و دوو ره‌وته‌دا نیه، به‌ڵكو له‌نێوان راستره‌وه‌كان به‌تایبه‌تیش راستره‌وی پارێزگار كه ماكرۆن رابه‌رایه‌تی ده‌كا و راستره‌وه‌ی توندڕه‌وه كه مارین لۆپان وبه‌ره‌ی چه‌په كهكاندیدهكهیان" جان لۆك میڵانشۆن" ه كاندیدی تریش هه‌ن كه‌له‌وانه‌یه ٪ 10ی ده‌نگ بێنن له‌وانه " ڤالیری بیكریس " له‌پارتی كۆماری و" ئه‌ریك زمور" له‌پارتی توندڕه‌و.
بەڵام تەنیا یەکێکیان شانسی بەهێزە، ئەویش (ژۆن لوک مێلۆشۆ) یە، کە بەپێی راپرسیەکان دەتوانێت لەسەدا هەڤدەی(17,4%). .دەنگەکان بەدەست بهێنێت و بگاتە پلەی سێیەم لەدوای ماکرۆن و مارین لوپێنەوەیە. لەناو راستڕەوەکاندا ماکرۆن شانسی زیاترە و بەپێی راپرسیەکان ئەو دەتوانێت 26,2% کە ئەم رێژەیە ٢ ی زیاترە لەوەکەی ساڵی ٢٠١٧. لەدوای ماکرۆن مارین لوپێن بەهێزترینە . ئەو سەرۆکی پارتی یەکگرتووی نیشتمانی ە، کە پارتێکی راستڕەوی توندڕەوە و دوژمنێکی سەرسەختی بێگانەو کولتوور‌و دینیانە. چوارەمین کاندیدی بەهێز، دیسانەوە راستڕەوی توندڕەوە . دەتوانین بڵێین هێشتا مارین لوپێن میانەڕەوترە لەو. ئەویش ئێریک زێموور ە ، ئەو کەسێکی زۆر رۆشنبیری میدیاکارە و کەمتر لەساڵێک دەبێت پارتێکی دامەزراندوە بەناوی رزگاریی ( روکۆنکێت) دیارە مەبەستی لەرزگارکردنی فڕانسایە لەبێگانە و پەنابەر. بەپێی راپرسیەکان ئەو دەتوانێت رێژەی 8,8% ی دەنگەکان بەدەست بهێنێت.
چ کاندیدێک چانسی زیاترە؟
به‌پێی زۆربه‌ی راپرسییهكان، لە ٪ 66 لە فەرەنسیەكان پێیان وایە كە ئیمانیول ماكرۆن لە 24 ی ئەم مانگەدا، دووبارە هەڵئەبژێردرێتەوە بۆ ماوەی 5 ساڵی تر بۆ سەرۆكایەتی فەڕەنسا ."ئێمانوێل ماكرۆن" كه ئێستا ئیداره‌ی دوو دۆسیه‌ی گه‌وره ده‌كات، جه‌نگی ئۆكراینا و سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی ئه‌وروپا ،به‌ختی له‌هه‌مویان زیاتره‌و بۆ پێنج ساڵی تر پۆستی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا وه‌رده‌گرێته‌وه.
به‌پێی ئه‌و راپرسیانهو لێدوان شیكاری سیاسیه‌كان به‌وپێیه‌ی ماكرۆن ئێستا پێگه‌یه‌كی به‌هیزی جیهانی بۆپهیدابوهلهسهر ئاستی سیاسه‌تی دیپلۆماسی جیهانیدا، به‌تایبه‌تیش له‌دوای ئه‌وه‌ی " جۆ وبایدن" ی بوه سه‌رۆكی ئهمریكاو پێشتر له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی توندڕه‌وه‌ی و پۆپۆلیستی خه‌باتی هاوبه‌شیان كردوهوهاوئاراستهی سیاسه‌تی یه‌كترن ،جگه‌له‌وه‌ش زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپاش له‌گه‌ڵ ههڵبژاردنهوهیدان
هەموو فەڕەنسییەكان بە پەرۆشەوە، چاوەڕوانی ئێوارەی ڕۆژی یەك شەممەی 10 ی ئەم مانگە سەعات 8 ی ئێوارە ئەكەن، هەموو چاوەكان لەسەر شاشەی تەلەڤیزیوونەكان ئەبێت بۆ سەرئەنجامی خوولی یەكەم و ئاشكرا بوونی ناوی دوو كاندید بۆ خوولی دووهەم .
ئەوەی کەپێویستە بگوترێت ئەوەیە خەڵکی فەڕەنسا وشیارن و وابەستە نین بە ئایدۆلۆجیا و حەماسەتی حزبی. ئەوان هەیشە دەنگ بە پڕۆژە و بەژەوەندی و ژیانی تایبەتی خۆیان دەدەن. ئیتر گرنگ نیە کێ سەرۆکە و کێ لەدەسەڵاتە.
ئەوەی گرنگە بەلای تاکی فڕانسیەوە : ( ئاستی گوزەران ، تەمەنی خانەنشین بوون، ئاسایش، زۆربوونی بێگانە و پەنابەر و هاوردەکردنی کێشە کۆمەڵایەتی و دینیەکانیان، رێژەی تاکس و زەریبەدان، کێشەی بێ‌کاری...). لەبەرئەوە ئەو کاندیدەی بتوانێت چارەسەرێک بۆ ئەم کێشانە بدۆزێتەوە ئەوا بەدڵنیایەوە دەبێتە جێی متمانە، ئیتر سەر بەهەر رێچکە و پارت و باڵێک بێت..
ماوەتەوە بڵین کە خەڵکی فەرەنسا بڕیار دەدات سێ یەکی گەلی فڕانسایە کە هێشتا خۆیان یەکلایی نەکردۆتەوە و ئەوان دەتوانن لەدوا چرکەدا سەر مێزەکە قڵپ بکەنەوە هەموان سەرسام بکەن.