سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

دەربارەی ئەگەری خۆپڕچەککردنی گۆڕان

بڵاوکراوەتەوە لە : 25 ئایار 2018

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

توانا عوسمان .....

لەبری ئەوەی باری سەرنجی خۆم لەسەر ئەوە دەرببڕم کەئایا وا بـاشە بزوتنەوەی گۆڕان خۆی چەکدار بکات یان نــا، لەبری ئەوە ئەم بەسەرهاته ئەگێڕمەوە.

ڕۆژێک لەڕۆژان لەمەجلیسێکدا کاک نەوشیروان گێڕایەوه و ووتی "جارێکیان بەشەخسی بەکاک مەسعود بارزانیم ووت ئێمە ئەتوانین هێزی چەکدار دروست بکەین، خۆت لەهەموو کەس باشتر ئەزانی کەمن ئەتوانم ڕێکخستنی چەکدار پێکبهێنم و پشتیوانی ئیقلیمیشی بۆ پەیدابکەم" ووتی بارزانی وتویەتی ڕاستە وایە ئەتوانی.. ئینجا گێرایەوەو ووتی "پێمووت بەڵام من بۆ باشکردنی وەزعی کوردستان بڕوام بەخەباتی چەکداری نەماوە، دۆخی کوردستان بەچەک چارەسەرناکرێت، ئەگەر هێزی چەکدار دروستبکەم، ئەبێت چەک و تفەنگی بۆ پەیدابکەم، بۆ ئەوەش ناچارم یا لەئێران یا لە تورکیا یا لەعێراقی وەربگرم، بەمەش ئەچمە ژێڕ ڕکێفی ئەوان، پاشان دەبێت فیشەک و گوللەیان بۆ بکڕم بەوەش دەبێت پارە پەیدا بکەم و نەوت بفرۆشم و کۆمپانیای بۆ دروستبکەم یا دزی بۆ بکەم، دوای ئەوەش دەبێت موڕاعاتی فەرماندەیی و دەستەو تاقمی چەکدار بکەم و هاوسەنگی ناوچەگەری و ئەمیرەکانی جەنگ ڕابگرم و مجالیان بدەم پێشێلکاری بکەن و منیش چاویان لێ بپۆشم.. منیش بڕوام بەوە نیە".

بەسەرهاتەکە لێرەدا تەواوبوو.. منیش هاوڕام.

null

خۆداپۆشین بە قەیران

null

چۆن جەنەڕاڵ عاسم مونیر، بوو بە پردی پەیوەندیی نێوان تاران و واشنتۆن؟

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

ئەوەی لە بەغدا روودەدات، خراپتر چاوەڕێی هەرێم دەكات!

null

ڕووخانی هەرێم یا دەسەڵاتی ماوەبەسەرچوو؟!

null

تۆم باراک

null

فیل بە ئاسمانی كوردستانەوە