سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

بەرەی نەرم و بەرەی ڕەق

بڵاوکراوەتەوە لە : 16 ئایار 2018

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

د. سەردار عەزیز  ..........

ئەمڕۆ لە کوردستان نەخشەی هێزەکان بەرەو ئەوە ئەچن کە ببن بە دوو بەرەوە: بەرەیەک کە خاوەن هێزی ڕەقە، کە لە چەکدا خۆی دەبینێتەوە، بەرەیەکی تر کە خاوەن هێزی نەرمە. بەرەی هێزی ڕەق مێژووی هەیە لە بەکارهێنانی ئەم هێزە بۆ ئامانجی خۆی بەرامبەر هێزەکانی تر. بەرەی نەرم وەک مێژوو و وەک مۆدێل نوێن.

ئەم دوو جۆرە هێزە زیاتر بە جۆری ئامرازەکانیاندا دەناسرێنەوە بۆ سیاسەتکردن. ئامرازەکانیشیان توانا و دید و ئامانجیان دیاری دەکات. 
ئایا ناچاری وەها دەکات کە بەرەی هێزی ڕەق و بەرەی هێزی نەرم ببن دوو بەرەی جودای رکەبەر؟ یان هێزی ڕەق نەرم ناچار دەکات ڕەق بێت، ئەمە ئەرکی سەرەکی ئەو لایەنانەیە کە خاوەن هێزی ڕەقن، کە نەهێڵن ڕووبدات چونکە پێش هەموو لایەک ئەوان لێی زەرەمەندن. ئەگەر هەموو هێزێک بوو بە خاوەن میلیشا و لەبچوکترین کێشە رووبەرووبونەوەی چەکداری دروست بێت ئەوا، کوردستان لە یەمەن و سۆماڵی خراپتری لێدێت.

بۆیە کوردستان لە ئێستادا لە هەموو ساتێکی تر زیاتر پێویستی بە بوونی ئەم دوو بەرەیە . 
پێویست ناکات بەرەی نەرم یەکبگرن یان دونیا بینیییان بکەن بە یەک، چونکە هەریەکەیان خاوەن ئایدەلۆژیا و باوەڕێکی جیاوازن، بەڵام دەتوانن لە پێناوی بەرهەم هێنانی هێز (مەبەستم هێزی نەرم)، هەوڵی ئەوە بدەن پلاتفۆرمێک پێکبهێنن بۆ نمونە هاوپەیمانییەکی پەرلەمانی دروست بکەن، شاندێکی دانوستان، نوێنەری دیپلۆماسی و زۆر بواری تر.

null

فیل بە ئاسمانی كوردستانەوە

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

شەڕی ئیسرائیل-ئێران، شەڕێكی جیۆستراتیژیی جیهانیی

null

جەنگێکی جیاواز

null

پارە کۆکردنەوە بەناوی هەژاران وەک دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی!

null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ