سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

کێ ئەیباتەوە؟

بڵاوکراوەتەوە لە : 10 ئایار 2018

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

کشانەوەی ئەمریکا لە رێکەوتننامەی ئەتۆمیی لەگەڵ ئێران، بەپلەی یەکەم نمایشی باڵادەستی جولەکە و تارمایی لۆبیە بەهیزەکەی بوو بەسەر سیاسەتی ئەمریکاوە. بەڵام بەرەنجامی هەڵوەشانەوەی ئەم ڕێکەوتنامەیە و ئابڵوقەدانی ئێران، ڕەنگە نەبێتە مایەی ئارامیی بۆ ناوچەکە و، ڕەوینەوەی مەترسیەکان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرایل.
توانای سەربازی ئیسرایل لە ئاستێکی بەرزدایە و پاڵپشتە بە موشەکی ستراتیجیی و ئەتۆمیی، بەڵام ئەم وڵاتە جوگرافیایەکی سیاسی نالەباری هەیە. ڕوبەری ئیسرایل هێندەی پارێزگای سلێمانیە و ژمارەی دانیشتوانەکەشی تەنها هەشت ملیۆن و نیوە. هەر دەسپێشخەریەك بۆ لێدانی دەوڵەتێکی گەورەی وەك ئێران، ئەگەر گرەنتی دەسبەجێی پەکخستنی سەرجەم توانا موشەکیەکانی لە ناو ئێران و لە سوریا و لوبنان لەگەڵ نەبێ، ئیسرایل ئەخاتە بەردەم مەترسیەکی جدیەوە و، ئارامیی ناوچەکە و جیهانیش ئەشێوێنێ. 
زانست چی دیکە بەتەنها موڵکی خۆراواییەکان نیە، تەکنۆلۆجیا بە هەموو جۆرەکانیەوە گەیشتۆتە هەموو شوێنێکی سەر زەوی. توانای زانستیی و پێشکەوتنی تەکنۆلۆجیای ئێران گەیشتۆتە ئاستێکی بەرز بەتایبەتی لە بواری سەربازیدا. ئێران بۆ دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمیی و تەنانەت هایدرۆجینیش، پێویستی بە پسپۆر و بە ڕاوێژی دەرەکی نیە.
گۆشەگیرکردنی ئێران بەوێنەی کۆریای باکور، ئاخوندەکانی تاران بەرەو سەرکێشی زیاتر ئەبا، زووتریش ئەیانکاتە خاوەن ئەتۆم و ئەوکاتەش مامەڵەکردن لەگەڵیان ئاسان نابێ!

null

خۆداپۆشین بە قەیران

null

چۆن جەنەڕاڵ عاسم مونیر، بوو بە پردی پەیوەندیی نێوان تاران و واشنتۆن؟

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

ئەوەی لە بەغدا روودەدات، خراپتر چاوەڕێی هەرێم دەكات!

null

ڕووخانی هەرێم یا دەسەڵاتی ماوەبەسەرچوو؟!

null

تۆم باراک

null

فیل بە ئاسمانی كوردستانەوە