سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

دە روکنەکەی ژیانێکی تەندروست و دیموکراتیک

بڵاوکراوەتەوە لە : 26 نیسان 2018

نوسینی:

قەبارەی دەقەکان

دۆخی خوێندنەوە

بێرتراند روسێل
وەرگێڕانی: کەمال چۆمانی

لەوانەیە جەوهەری بنچینەی لیبڕالیزم بە دە روکن پوختە بکرێن، مەبەست جێگرتنەوەی دە روکنە کۆنەکە نییە [مەبەستی لە دە روکنەکەی مەسیحییەت و جوە] بەڵکو تەنها بۆ تەواوکردنیەتی. دە روکنەکە کە وەک مامۆستایەک دەخوازم بیانچەسپێنم، دەکرێت بەم شێوەیەی خوارەوە بەیان بکرێن:

١- دەربارەی هیچ شتێک بەڕەهایی دڵنیا مەبە.
٢- وا بیرمەکەوە کە تێپەڕاندنی کات بە شاردنەوەی بەڵگەکان گونجاو بێت، لەبەرئەوەی بەڵگە بەدڵنیایی هەر دەردەکەوێت. 
٣- هەرگیز هەوڵمەدە بیرکردنەوەکانی خۆت ساردبکەیەوە لەوەی کە تۆ بەدڵنیایی سەردەکەویت. 
٤- کاتێک روبەڕوی دژایەتیی دەبیتەوە، هەتا ئەگەر لەلایەن هاوسەرەکەتەوە یان منداڵەکانتەوە بێت، هەوڵبدە بەسەریدا زاڵ بی بە ئارگیومێنت نەک بە دەستەڵاتدارێتیی، لەبەرئەوەی سەرکەوتنێک پشت ببەستێت بە دەستەڵاتدارێتیی ناڕاست و خەڵەتێنەرە.
٥- هیچ رێزێک بۆ دەستەڵاتدارێتیی ئەوانیدی دامەنێ، لەبەرئەوەی هەمیشە دەستەڵاتدارێتیی بەرانبەر دەکرێ بدۆزرێنەوە. 
٦- هێز بەکارمەهێنە بۆ سەرکوتکردنی ئەو بیروڕایانەی کە تۆ وا بیردەکەیتەوە کوشندە بن، لەبەرئەوەی ئەگەر وا بکەیت بیروڕاکان تۆ سەرکوتدەکەن. 
٧- لە بیروڕا دەربڕیندا لەوە مەترسە نامۆ بی، لەبەرئەوەی هەمو بیروڕاکان کە ئێستا قبوڵکراون رۆژانێک نامۆ بون.
٨- خۆشیی زیاتر لە مەعریفەی دژە-باو ببینە لە رازیبونی نەخوازراو، لەبەرئەوەی ئەگەر تۆ بەها ببەخشیتە مەعریفە وەک پێویستە، مەعریفەی دژە-باو نیشانی رازیبونێکی قوڵترە لە رازیبونی نەخوازراو. 
٩- بەڕەهایی راستگۆ بە، هەتا ئەگەر راستییەکە نیگەرانیشت بکات، لەبەرئەوەی زۆر ناخۆشترە کاتێک هەوڵی شاردنەوەی دەدەیت.
١٠- حەسود مەبە بە بەختەوەریی ئەوانەی کە لە بەهەشتی نەزانان دەژیێن، لەبەرئەوەی تەنها نەزان وا بیردەکاتەوە کە ئەمە بەختەوەرییە.

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

ستراتیژیی گواستنەوە لە حوکمڕانیی حزبییەوە بۆ دەوڵەتداریی نیشتمانی 

null

با کوبانێ بکەینە سیمبوڵی یەکێتیی نەتەوەییمان