سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

موچە و بێدەنگی و ئازادی

بڵاوکراوەتەوە لە : 17 حوزەیران 2019

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

دڵشاد حسێن 

خەریکە داھێنانێکی نوێ دێتە سەر پێناسەی کۆیلایەتی نوێ، بەوەی لە حیزبێکدا خەباتت کرد و بە ھۆی پلەیەکەوە موچەیەکت ھەبوو ، ئیتر ئەو موچەیە زۆر یان کەم، ھەق بێت یان ناھەق، کە ئەوە باسێکی ترە. ئیتر ئەبێت ببیتە کۆیلەی دەسەڵاتدارانی حیزب و وەک ئەوەی حیزب تۆی لە ئەستێرەیەکی ترەوە ھێنابێت و پلە و موچەی پێبەجشیت و خۆت ھیچ نەبوو بیت. بێگومان تا ئێستاش حیزبەکانی دەسەڵات بەشێکی زۆر ئەندام و کادیرانی بە ھۆی موچەوە پاپەندیان بە حیزبەوە گرێداوە.
کاتێک پلەدارەکانی ناو یەکێتی ، بوون بە گۆڕان، یەکێتی زۆر ھەوڵیدا ئەو موچە و ئیمتیازاتانەی بە قەولی خۆیان بە ھۆی یەکێتیەوە دەستیان کەوتوە لێیان ببڕێت، لەمەدا ئەوانەی وەزیر و پەرلەمانتار و پلە تایبەتی حکومی بوون تا ئاستی بەرێوەبەری گشتی و قایمقام و بەرێوەبەر ، یەکێتی نەیتوانی دەستکاری ھیچ موچە و ئێمتیازاتێکیان بکات. چونکە موچەی حکومەت بوو و بە پێی یاسا وەریان دەگرت. تەنھا ئەوانەی کادری حیزبی بوون توانی موچەکانیان ببڕێت. بەڵام گۆڕان گەڕانەوەی موچەی ئەو کادرانەی کرد بە ئەولەویەتی کاری فراکسیۆن لە پەرلەمان و توانی لە ماوەی دوو ساڵدا موچەی ئەو کادیرانە بە قەرەبوەوە وەبگرێتەوە. ئەمە ھەنگاوێک بوو بۆ ئازادکردنی حیزبایەتی و دەرھێنانی ئەو بیانوە بەدەست حیزبەوە بۆ ئەوەی ئازاد بن لە بیروڕا و حیزبایەتی و کۆیلایەتی حیزبی بە موچەوە نەھێڵن.
کەچی بەداخەوە ئێستا ئەم مۆدیلە نوێیە کۆیلایەتیەی کە گۆڕان لە گۆڕی نا، ئێستا کەسانێک ئەو مۆدیلە پەرەپێدەدەن و پێیان وایە کە بە ھۆی حیزبەوە گەشتیتە پلەیەک و بویتە خاوەن موچە، ئیتر ئەبێت بێدەنگ بیت و ئەگەر دەنگیشت کرد واز لە موچەکەت بێنە. ئەوانە بوونەتە پەرلەمانتاری گۆڕان لە خولەکانی پەرلەمان کەس لە سفرەوە دروستی نەکردون ، بەڵکو خۆیان لە جومگەسەرەکیەکانی گۆڕان خەباتیان کرد و ھەریەکە و بەشی خۆی وەک دەنگدەرانی قوربانی داوە و ھەشە لە بەرئەوەی خۆی فیگەرێکی باش بوە ، گۆڕان خۆی داوای لێکردوە خۆی بپاڵێوێت و بەشێکی زۆری دەنگەکانی گۆڕانی بەدەستھێناوە. ھەبوە پێش ئەوەی ببێتە پەرلەمان ھەم پێشەکەی و ھەموو موچەکەی کەمتر نەبوە لە موچەی پەرلەمان، نمونە بۆ ئەوە زۆرە.بۆیە ئەگەر کەسێک پێی وایە موچەی خانەنشینی ناھەقیە ئەوا دەزگای پەرلەمانت لە بەردەستە و بەشداری حکومەتیت، چۆن بە یاسا دەدرێت ، ئەتوانی بە یاسا بیبڕیت، نەک بێیت و لە چاوبرسێتێەوە بڵێیت مادام موچەت ھەیە ئەبێت بێدەنگ بیت، یان موچە وەرمەگرە ئەوجا ئازادبە. ئەی ئەوانەی ھەمان موچەیان ھەیە و ئاقڵ گوێڕایەڵی حیزبن بۆ ئەوان حەڵاڵە، ئەمەیە دوفاقی و کۆیلایەتی مۆدێرن و زیندوکردنەوە و پەرەپێدانی کۆیلایەتی موچە.
تێبینێ: من پەرلەمانتاری خانەنشینم.
 

null

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026

null

خۆداپۆشین بە قەیران

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

داگیرکردنی شوێن، لەناوبردنی یادەوەریی شار

null

دیدێك سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سیاسی ئێستای هه‌رێم

null

کاتێک حیزب لە نیشتمان گەورەتر دەبێت و حیزب دەبێتە سنووری نیشتمان

null

تەمبەڵی عەقڵی و کۆمەڵگای جنێو!