خۆسەغڵەتکردن لەقسەکانی هۆشیارو کاوە بۆ؟
بڵاوکراوەتەوە لە : 14 حوزەیران 2019
نوسینی:
قەبارەی دەقەکان
قەبارەی دەقەکان
بڵاوکراوەتەوە لە : 14 حوزەیران 2019
نوسینی:
قەبارەی دەقەکان
قەبارەی دەقەکان
مەلا فرمان
رەخنەو ئازادی رادەربڕین، بەدەنگەوەچونی کێشەکانی خەڵکو خۆ بەخاوەنزانینو بون بەمحامی خەڵک، رەخنەگرتنو لێپرسینەوە لەدەسەڵاتی جیبەجێکردن لەئەرکو پرەنسیپە لەپیشینەکانی بزوتنەوەی گۆڕانی رەسەنن.
لە یەکێک لە بریار و راسپاردەکانی کۆنفرانسی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕانی رەسەن هاتوە ( گۆڕان کە بەشداری حکومەت دەکات، میدیاکەی لەگەڵ خۆی نابات). بەتایبەتی لەم کابینەیە هێشتا نازاندرێت ئایا گۆڕان بەشدارە لە دەسەڵات یان موچەخۆرە لەو کابینەیە. لە هەموو حێڵەتێکدا دەبێت راسپاردە و بریاری کۆنفرانس وەک خۆی جێبەجێ بکرێت " نابێت گۆڕان لەگەڵ خۆیدا میدیاکەشی بەرێتە دەسەڵاتەوە". پێویستە خانەی راپەڕاندن و جڤاتەکان بەبێ هیچ لێکدانەوەیەک وەک خۆی جێبەجێی بکەن.
دو ٢ پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق چەند کەیسێکی باشیان وروژاندوە، لەوانە:
پەرلەمانتار کاوە محمد:
بە فەرمی داوا لە بەڕێز عادل عبدالمهدی سەرۆک ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای نەهێشتنی گەندەڵی دەکات کە داوا لە حکومەتی هەرێم ( بە تایبەتی بە ڕێزان نێچیرڤان بارزانی و ئاشتی هەورامی )، و نجمالدین کریم پارێزگاری پێشوی کەرکوک کە ناوەڕۆکی هەریەک لەم رێکەوتنانە ئاشکرا بکەن:
رێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی تورکیا سەبارەت بە نەوت و غازی هەرێم کە بە (رێککەوتنی پەنجا ساڵە) ناسراوە. ئەم نەک هەر پرسێکی دارایی و قوتی خەڵکە بەڵکە پرسێکی نیشتمانیە. لەگەڵ وڵاتێک ئیمزا کراوە کە سەرۆکەکەی سەرۆکی ئەملا بە سەرۆکی عەشیرەت دەزانێ.
رێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێم و پارێزگاری پێشووی کەرکوک (نەجمەدین کەریم) سەبارەت بە شایستەی پترۆدۆلاری کەرکوک کە لەساڵی (٢٠١٥) دا ئیمزاکرا.
پەرلەمانتاری ناوبراو لەفەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا ناوەرۆکی ئەم هەنگاو و داواکارییە و هۆکارەکانی بۆ کەناڵەکانی راگەیاندن خستەڕوو.
پەرلەمانتار وشیار عبادللە
بەڕێزی بە هاوکاری و هەماهەنگی چەند پەرلەمانتارێکی دی دەیەوێت پێداگری بکات لە :
بە مەبەستی بەدواداچون بۆ پرسی نەوتی هەرێم سەردانی دادگای فیدرالی عێراق دەکەن و لیکۆڵینەوە لە سکاڵای وەزارەتی نەوتی عێراق دەکەن لەسەر وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی هەرێم.
بەڕێزی پیداگری دەکات و دەڵێت " دەبێت داهاتی نەوتی هەرێم بە یاسا چارەسەر بکرێت و لە ٤چێوەی سامانی عێراقدا لە خزمەتی دانیشتوانی کوردستان بێت، نەک لە دەستی نا ئەمیندا بێت و بخرێتە خزمەتی دەستە و گروپ و بە تاڵان ببرێت.
ئەمەی ئەم دو بەڕێزە قسەیان لەسەر کردوە و بەدواداچونی بۆ دەکەن، ویستی ناخی هەمو هەڵسوڕا و گۆڕانخوازێکە چونکە دەقاودەق ئەرکی خۆیان نەک هەر وەک پەرلەمانتارێکی بزوتنەوەی گۆڕانی رەسەن جێبەجێ دەکەن بەڵکە ئەرکی وەفای خۆشیان وەک محامی خەڵکی کوردستان جێبەجێ دەکەن . ئەم هەنگاوانە نەک هەر جێی رێز و تەقدیرە بەڵکە دەبێت هەمومان پشتیوانیان بین. نمونەتان زۆر.
لە بری خۆسەغڵەتکردن، دەبو کادرەکانی پارتی و پەرلەمانتارەکانیان پشتیوانبونایا. ئەمە کارێکی یاساییە و بەندە بە پرسی نیشتمان و قوتی خەڵکەوە، رون و ئاشکرایە. بۆیە ناکرێ و نابێت و ناگونجێ ئەم کارەش وەک فشە و بیری نەتەوەیی ساختە و درۆ بەخەڵک بفرۆشرێتەوە.