سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

بەروبومی جوتیاران لەجێ ناکۆکەکان گڕدەگرێت

بڵاوکراوەتەوە لە : 14 حوزەیران 2019

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

پەری مامەسێنی

 لەمانگی ئایاری ئەم ساڵدا شەپۆلێکی سوتاندنیی بەرهەمی جوتیاران زۆربەی ناوچەکانی ھەرێم و عیراقی گرتەوە، بەتایبەت جێناکۆکان کە تاوەکو ئیستا بەهەزاران دۆنم پوش و پاوەن و بەرهەمی جوتیاران سوتێنراون. کە ئەمەش وای کردووە جوتیاران بەردوام پارێزگاری لەبەرهەمەکانیان بکەن تا ڕوبەڕوی ئەم شەپۆل لەسوتاندن بوەستنەوە.

 بەپێی ئامارە فەرمیەکان لەحەوت پارێزگا نزیکەی ( ٢٧٢ ) ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لەعێراق  تومارکراون، وەزیاتر لە ( ٤٠ )هەزار دۆنم دەغڵودان سوتاون، لەسەرەتادا ئەم حاڵەتە لەچەند ناوچەیەکی جێناکۆک ڕوویدا، وەکو (سەرگەڕان و پردێ و دووبز و مخمور هتد. بەڵام دواتر زوربەی پارێزگاکانی عێراقی گرتەوە، هەرچەند خەڵکی ناوچەکە بەگشتی پێیان وابوو کەدەستی داعشە، یان دەستی عەرەبە هاوردەکانی لەپشتە کە دەیەها ساڵە لەسەرئەم ناوچانە کێشە و ململانێ هەیە، وە هەروەها حکومەتی عێراق هۆکاری سووتانی داغڵودانەکانی جوتیارانی بەهۆکاری سروشتی لەقەڵەمدا، بەڵام دووربارەبوونەوی سوتاندنی دەغڵودانەکان هۆکاری سروشتیەکانی خستەژیر پرسیارەوە، چونکە لەحاڵەتێکەوە بووە بەدیاردە، بەپێی ئامارەکان لەمانگی ئایاردا، لەم ساڵدا لە ٢٠١٨. ٢٠١٩ دا زیاتر لە( ١٠ )هەزار دۆنم دانەوێڵە لەعێراق لە ( ٥ )شوێنی جیاواز لەناوچە کوردنیشنەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم سوتێنراون.

 ٭ لەکوتایدا دەپرسین، ئایا کێ بەپرسیارە لەسوتاندنی دەغڵودانی جوتیاران ؟
٭ ئایا کێ پشتگیری ئەم  پیلانە سوتێنەرانەیە؟
٭ جوتیاران پارەی گەنمی ساڵی ڕابردوویان پێ نەدراوە، ئایە بۆ ئەمساڵ کێ قەرەبویان دەکاتەوە ؟

وولامی ئەو پرسیارانە لای حکومەتی مەرکەزو حکومەتی ھەریمە.

null

خۆداپۆشین بە قەیران

null

چۆن جەنەڕاڵ عاسم مونیر، بوو بە پردی پەیوەندیی نێوان تاران و واشنتۆن؟

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

ئەوەی لە بەغدا روودەدات، خراپتر چاوەڕێی هەرێم دەكات!

null

ڕووخانی هەرێم یا دەسەڵاتی ماوەبەسەرچوو؟!

null

تۆم باراک

null

فیل بە ئاسمانی كوردستانەوە