سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

ئه‌مه‌ جارێ ( لێ لێ ) یه‌ .. هێشتا ( لۆ لۆ ) ش ماوه‌ !

بڵاوکراوەتەوە لە : 31 ئایار 2019

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

شێرزاد شێخانی  
كێشه‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتی له‌وه‌دایه‌ كه‌ سه‌رباری ئه‌وه‌ی دونیا به‌گشتی گۆڕاوه‌ ، به‌تایبه‌تیش له‌سه‌ر ئاستی سیاسه‌ت و حوكمداریدا ، به‌ڵام ئه‌و تاكو ئێستاش به‌ هه‌مان عه‌قڵییه‌تی ساڵانی شه‌ست وحه‌فتاكان بیر ئه‌كاته‌وه‌و ، ناتوانی خۆی له‌و وه‌همه‌ ده‌رباز بكات و تۆزێك براگماتیانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ رووداوه‌كانی روژدا بكات . سیاسه‌تیش وه‌ك هه‌ر بوارێكی تری ژیان هه‌میشه‌ له‌گۆڕانكاریدایه‌ ، ئه‌گه‌ر حزبێك نه‌توانێ خۆی له‌گه‌ڵیدا بگونجێنێ ، هه‌ڵبه‌ت دوا ئه‌كه‌وێت وشكست ئه‌هێنێ .
كێشه‌ی ئێستای سه‌رانی پارتی له‌وه‌دایه‌ ، تاكو ئه‌مڕۆش گۆڕانكارییه‌ ناوخۆییه‌كانی یه‌كێتییان پێ ئه‌زم ناكرێ ، له‌وه‌ تێناگه‌ن كه‌ سه‌ركردایه‌تی ئێستای یه‌كێتیش وه‌كو هه‌ر حزبێكی زیندوو گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتوه‌و، نه‌وه‌یه‌كی تازه‌ی گه‌نج شوێنی سه‌ركرده‌ كلاسیكیه‌كانی گرتۆته‌وه‌، بریاره‌كان زیاتر به‌ده‌ست ئه‌و نه‌وه‌ تازه‌یه‌‌یه‌ . له‌وه‌ش كاره‌ساتتر ئه‌وه‌یه‌ ، سه‌ركردایه‌تی پارتی تاكو ئه‌م له‌حز‌یه‌ش ئه‌م ده‌سته‌ گه‌نجه‌ بریار به‌ده‌سته‌ی ناو سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به‌ خائین وخاكفرۆش وه‌سف ئه‌كات و، له‌هه‌مو بواره‌كاندا دژایه‌تیان ئه‌كات ، ئه‌مه‌ش هۆكاری سه‌ره‌كی رێكنه‌كه‌وتنی یه‌كێتییه‌ له‌گه‌ڵ پارتی له‌سه‌ر زۆربه‌ی دۆسیه‌كانی ئه‌مرۆ ..
ئه‌وه‌ی له‌په‌رله‌مانی كوردستاندا روویدا سه‌باره‌ت ده‌نگدان به‌ كاندیدی پارتی بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ، به‌شێكه‌ له‌و كێشه‌ قووڵانه‌ی په‌یوه‌ندی پارتی و یه‌كێتی گه‌یانده‌ لێواری ته‌قیینه‌وه ، ئه‌مه‌ش هه‌مووی له‌ئه‌نجامی هه‌ڵه‌ تێگه‌یشتنی پارتییه‌ سه‌باره‌ت به‌ گۆڕانكارییه‌كانی ناو یه‌كێتی . ئه‌وه‌نده‌ی پارتی له‌هه‌وڵی پاشكۆكردنی به‌شێك له‌سه‌ركرده‌ ته‌قلیدیه‌كانی ناو یه‌كێتییه‌، ئه‌وه‌نده‌ هه‌وڵی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ تاقمه‌ گه‌نجه‌كه‌ی ناو سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نه‌داوه‌ ، كه‌ ئه‌مرۆ واقیعه‌ن باڵی ده‌سڕۆیشتووی ناو یه‌كێتیین .
ته‌حه‌ددای یه‌كێتی له‌هه‌موو پرسه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ وه‌زعی ناوخۆی كوردستان ودژایه‌تیكردنی یه‌كێتی له‌سه‌ر ئاستی پرسه‌كانی به‌غداو ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان ، هه‌ر ئه‌وه‌ی لێئه‌كه‌وێته‌وه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ناو په‌رله‌ماندا بینیمان ، كاریگه‌ری خراپتریشی به‌دوای خۆیدا ئه‌هێنێ .
ئێستاش تێناگه‌م پارتی بۆچی ناتوانی ئه‌و راستییه‌ ئیستیعاب بكات كه‌ جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی له‌كه‌ركوك زۆر له‌وه‌ گه‌وره‌تره‌ هیچ حزبێك بتوانێ ململانێی له‌گه‌ڵدا بكات ، ئه‌م لێكدانه‌وه‌ خراپه‌شی وایكردوه‌ تاكو ئه‌مڕۆش پارتی له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بێ یه‌كێتی له‌كه‌ركوك وه‌ده‌ربنێ ، ئه‌گینا چ حیكمه‌تێكی تێدایه‌ پارتی تاكو ئێستا رازی نه‌بێت به‌وه‌ی پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك بدرێته‌ یه‌كێتی كه‌ ئه‌مه‌ هه‌م ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن و هه‌م ئیستحقاقی جه‌ماوه‌ریشه‌ . ته‌نانه‌ت پارتی‌ رازییه‌ كه‌سێكی شۆفینیزمی وه‌كو راكان جبوری له‌م پۆسته‌دا‌ به‌رده‌وام بێت و رۆژ به‌رۆژ دژایه‌تی  كوردیش له‌م پارێزگایه‌دا بكاته‌ سیاسه‌تی رۆژانه‌ی خۆی وپێكهاته‌كه‌ی .
نزیكه‌ی ساڵێكه‌ پارتی رێگره‌ له‌دانانی كاندیدێكی یه‌كێتی بۆ پۆستی وه‌زیری دادی به‌غدا ، ئه‌و كه‌ خۆی خوازیاری ئه‌و پۆسته‌ش نیه‌ ، به‌ڵام ته‌نها بۆ دژایه‌تی یه‌كێتی رازییه‌ كه‌سایه‌تیه‌كی بێلایه‌ن وه‌ریبگری ته‌نها بۆ یه‌كێتی نه‌بێ .
دوو ساڵ زیاتره‌ پارتی و میدیاكانی رۆژ نیه‌ به‌شێك له‌سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی به‌ خائین وه‌سف نه‌كه‌ن ، رۆژانه‌ له‌میدیا فه‌رمی وسێبه‌ره‌كانیه‌وه‌ هه‌وڵی ناوزڕاندن و ناشرێنكردنی سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی‌ ئه‌دات ، ده‌یان تۆمه‌تی ناڕه‌واشیان ئه‌داته‌ پاڵ ئه‌و‌ سه‌ركردانه‌ی رازی نابن ببنه‌ پاشكۆو گوێڕاێه‌ڵی سه‌رانی پارتی .
پارتی ململانێیه‌كی ناڕه‌واو ناهه‌قی دكتۆر به‌رهه‌می كرد له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆكی عیراق ، له‌كاتێكدا كوتله‌ عه‌ره‌به‌كانی عیراق به‌گشتی ده‌نگیان پێدا وهه‌ڵیانبژارد ، پارتی نه‌ك هه‌ر ده‌نگی نه‌دایه‌ ، به‌ڵكو راشیانگه‌یاند كه‌ به‌سه‌رۆكی خۆیانی نازانن و ته‌نانه‌ت ناشهێلن قاچ بخاته‌ هه‌ولێره‌وه‌ . ئێستا یه‌كێتیش مافی خۆیه‌تی بڵێ ، منیش نێچیرڤان بارزانی به‌سه‌رۆكی خۆمی نازانم ، ئه‌ویش مافی ئه‌وه‌ی نیه‌ قاچ بنێته‌ سلێمانییه‌وه‌ .
ئه‌مانه‌ به‌گشتی هۆكاری سه‌ره‌كی گۆڕانی هه‌ڵوێستی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتین به‌رامبه‌ر به‌ ده‌سه‌ڵاتی پارتی وسیاسه‌ته‌ تاكڕه‌وییه‌كانی ، بۆیه‌ ئه‌وه‌ی له‌ناو په‌رله‌مان روویدا ئاماژه‌یه‌كی سه‌ره‌تاییه‌ بۆ هه‌ڵویستی زۆر تووندتر به‌رامبه‌ر به‌سیاسه‌ته‌كانی پارتی ، به‌دووری نازانم ئه‌گه‌ر پارتی خێرا به‌خۆ نه‌كه‌وێ بۆ گۆڕینی سیاسه‌ته‌كانی به‌رامبه‌ر یه‌كێتی ، هه‌رێم به‌ره‌و دابه‌شبوونێكی خه‌ته‌رناك ئه‌بات . چونكه‌ ئه‌وه‌ی له‌هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم روویدا ، شیمانه‌ی دو‌وباره‌بونه‌وه‌ی هه‌یه‌ له‌پرۆسه‌ی ده‌نگدان به‌ كابینه‌ی نوێی حكومه‌تیش كه‌ هه‌مدیس كاندیده‌كه‌ی پارتییه‌ ، له‌م كاته‌شدا یه‌كێتی به‌ته‌واوی خۆی یه‌كللا ئه‌كاته‌وه‌و له‌پرۆسه‌ی سیاسیی هه‌رێمدا ئه‌كشێته‌وه‌. ئه‌وسا بژارده‌كان زۆر قوڕستر ئه‌بن .
ئه‌گه‌ر پارتی چاوێك به‌سیاسه‌ته‌كانی و په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ یه‌كێتیدا نه‌خشێنێته‌وه‌ ، تا حه‌ددیكی زۆر شه‌رعیه‌تی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌شی له‌ده‌ست ئه‌دات، چونكه‌ له‌پرۆسه‌ی داهاتوی ده‌نگدان به‌ كاندیده‌كه‌ی بۆ سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت هه‌مان هه‌ڵوێست دووباره‌ ئه‌بێته‌وه‌ ، به‌مه‌ش هه‌م په‌رله‌مانێكی لاوازو هه‌م حكومه‌ته‌كه‌شیان لاوازتر ئه‌بێ . به‌هه‌ردوو پۆسته‌كانه‌وه‌ حوكمڕانی نیوه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئه‌كه‌ن .
ئه‌گه‌ر پارتی هه‌ر وه‌كو پییشه‌ی خۆی به‌ مه‌غرووری بڕیار بدات و به‌گوێی تووندڕه‌وه‌كانی سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ی بكات و ، هه‌وڵبدات یه‌كێتی له‌ده‌سه‌ڵات دوو‌ر بخاته‌وه‌ به‌ كۆنتڕۆڵكردنی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانو  حكومه‌ت و ، ره‌فزی شه‌ڕاكه‌تی راسته‌قیینه‌ش‌ بكات ، بێگومان یه‌كێتیش بژارده‌ی تری به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ كه‌ پێشتریش كاری بۆ كردوه‌ ، ئه‌و‌یش راگه‌یاندنی دوو ئیداره‌یه‌ ، ئه‌مه‌ش بژارده‌ قوڕسه‌كه‌یه‌ ، چونكه‌ بێگومان یه‌كێتی ناتوانێ ببێته‌ هێزێكی ئۆپۆسزیۆن له‌ناو پرۆسه‌ی سیاسی هه‌رێمداو، پارتیش ببێته‌ حزبی سه‌ركرده‌و ده‌سه‌ڵاتدار .
سروشتی ئه‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ ، یان ئه‌بێ شه‌راكه‌تی راسته‌قیینه‌ به‌رجه‌سته‌ بێت وه‌كو ساڵانی پێشتر ، یاخود دوو ئیداره‌یی .
 بژارده‌ی سێیه‌م بوونی نیه‌ و نابێ ..
‌
 

null

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026

null

خۆداپۆشین بە قەیران

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

داگیرکردنی شوێن، لەناوبردنی یادەوەریی شار

null

دیدێك سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سیاسی ئێستای هه‌رێم

null

کاتێک حیزب لە نیشتمان گەورەتر دەبێت و حیزب دەبێتە سنووری نیشتمان

null

تەمبەڵی عەقڵی و کۆمەڵگای جنێو!