سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

کەرکوک 

بڵاوکراوەتەوە لە : 26 ئایار 2019

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

بێستون فایەق 
بەرپرسی یەکەمی خراپی دۆخی کورد لەناوەندی پارێزگا و قەزاو ناحیەو گوندەکانی کەرکوک کورد بۆ خۆیەتی ، ئەو روداوانەی کەرکوک لە تەعریب و جارێکی ترشێواندنەوەی دیموگرافیای شارەکە و لابردن و ئاڵو گۆڕکردنی بەڕێوەبەرە کوردەکان بەتەنیا تاوانی راکان جبوری جێگری پارێزگار نیە ، لە کاتی  چۆڵ بونی پۆستی پارێزگاردا یاساو عورفە کارگێڕیەکان جێگر دەکەنە خاوەن دەسەڵات و کەسی یەکەمی بەڕێوەبردن , دوای روداوەکانی ١٦ ی ئوکتۆبەرو رادەستکردنی کەرکوک و ئیدارەو دەسەڵاتە کوردیەکەی بە حەشدی شەعبی و سوپای عێراق دۆخی کورد جارێکی تر گەڕایەوە پێش ساڵانی ٢٠٠٣ و بە دواکەوتنی دانانی پارێزگار کە بەشی کوردەو بەغدا و پێکهاتەکانی کەرکوکیش نکوڵی لەوە ناکەن , ئەو خراپیەی دوخی کورد بەرەو قوناغێکی توندتر دەڕوا و درێژە کێشانی ناکوکی و رێکنەکەوتنی پارتی و یەکێتی لەسەر کەسێک بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکوک دۆخی کەرکوک و خەڵک و خاکەکەی دەباتە قوناغێکی لە ئێستا خراپترەوە .
پارێزگار کەسی یەکەم و بڕیار بەدەستی سنوری ئیداری پارێزگایە و ئەگەر ئێستا کەرکوک پارێزگارێکی کورد ئیدارەی بدایە (پارێزگارێکی دەست پاکی جیاوارتر) بێگومان روداوەکان بە جۆرێکی تر دەبون ، لە  ١٦ ی ئۆکتۆبەر یەکێتی بە مامەڵەو کۆمەڵێ هەنگاوی گوماناوی کەرکوک و خەڵک  و خاک و دەسەڵاتەکەی بۆ حەشدی شەعبی و سوپای عێراق بەجێهیشت ، دواتر و تا ئێستاش پارتی رێگرە لە دانانی پارێزگارو بە بیانو هۆکاری نابەجێ تاوانبارو بەرپەسە لەو دۆخە خراپانەی کەرکوک و خاک و خەڵکەکەی کە ئێستا بەردەوامە و رۆژ بەرۆژ پەرەسەندنی نوێ بە خۆوە دەبینێ .
ئەوەی ئێستا خەڵکی کورد لە کەرکوک بەسەری دێ  ، پێش ئەوەی راکان جبوری و حکومەتی بەغدا و لایەن و ناوەندی تر لێ بەرپرس بن یەکێتی و پارتی لێ ی بەرپرسن ، ئەوەشی  پێش هەر کەس دەتوانێ بەر بەو هەنگاوە ناڕەوایانە بگرێ پارێزگارێکی کوردە کە پارتی و یەکێتی بۆ کەرکوکی دانانێن.  
 

null

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026

null

خۆداپۆشین بە قەیران

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

داگیرکردنی شوێن، لەناوبردنی یادەوەریی شار

null

دیدێك سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سیاسی ئێستای هه‌رێم

null

کاتێک حیزب لە نیشتمان گەورەتر دەبێت و حیزب دەبێتە سنووری نیشتمان

null

تەمبەڵی عەقڵی و کۆمەڵگای جنێو!