سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

شــــەوانە بـــازاڕ

بڵاوکراوەتەوە لە : 23 ئایار 2019

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

سەركۆ یونس

لەمانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا و لەگەڵ نزیك بونەوەی جەژن بەشێكی زۆری هاونیشتیمانیان پێیان باشە بەشەودا بازاڕ بكەن و پێداویستییەكانیان دابین بكەن.
لەڕاستیدا ئەمەش دیاردەیەكی شارستانی نوێ‌ یە و دەرهاویشتەی جیهانگیری یە و ماوەی چەند ساڵێكە بووەتە كلتور لە كۆمەڵگای كوردستاندا بەشێوەیەك كاریگەری هەبووە لەسەر جموجوڵی كڕین و فرۆشتن و گەشەی ئابوری هەرێم.
 كات یەكێكە لەڕەگەزە گرنگەكانی بازاڕ و ئەو كاتەی كە كڕیارو فرۆشیار بەیەك دەگەن نرخەكان دیاری دەكرێت و كرداری ئاڵوگۆڕ ئەنجام دەدرێت ..
خۆشبەختانە بەهۆی سەقامگیری ئەمن و ئاسایش لە كوردستاندا ڕێژەیەكی زۆری كڕیاران بەشەو خواستەكانیان پڕدەكەنەوە و هەرچی مۆڵ و سۆپەرماركێت و بازاڕی میللی و هاوچەرخ هەیە جمەیان دێت لە كڕیاران و هەوڵ دەدەن پێویستییەكانیان بە كەمترین تێچون و نزمترین نرخ بەدەست بهێنن ، كەدەتوانین بڵێین زۆربەی خواستەكانمان لەم كاتانەدا جلو بەرگ بۆ خانمان ومناڵان و سەبەتەی خواردن و خواردەمەنی یە و بەشێكی تری هاونیشتیمانیان دەچنە بازاڕ و مۆڵەكان بۆ بەسەربردنی كاتێكی خۆش و قەرەبوكردنەوەی ڕۆژەكان كە بەهۆی بە ڕۆژوو بون و بەرزبونەوەی پلەكانی گەرماوە ناتوانن بچنە دەرەوە.ئەوەشمان بیر نەچێت چاولێكەری خێزانەكان كاریگەری تایبەتی هەیە لەسەر شەوانەبازاڕ و هۆكارێكە بۆ برەوسەندنی ئەم دیاردەیە.
لەڕاستیدا شەوانە بازاڕی هاونیشتیمانیان و كڕیاران لەمانگی ڕەمەزاندا بۆ چەند هۆیەك دەگەڕێتەوە لەوانە  زۆربەی كڕیاران بەهۆی ئەوەی كە بەڕۆژوو دەبن و زۆربەی كاتەكانی ڕۆژ لەماڵەوە پشوو دەدەن و پلەكانی گەرماش ووردە ووردە بەرزبوەتەوە و ناتوانن بچنە بازاڕەكانەوە و هەروەها بەشێكی تری كڕیاران بریتین لە فەرمانبەرانی دامودەزگاكانی حكومەت ئەمانە بەڕۆژ لە دەوامدان و ماندوو دەبن ناچار بۆ پڕكردنەوەی پێویستییەكانیان بەشەو دەچنە بازاڕو مۆڵەكان.
ئەوەمان لەبیر نەچێت لەبازاڕەكانی هەرێمی كوردستاندا نرخەكان بەهۆی خواست و خستنەڕووە دیاری دەكرێن بەبێ‌ دەست تێوەردانی حكومەت، لەم مانگەدا یاسای خواست كار ناكات (پەیوەندیەكی پێچەوانە هەیە لە نێوان نرخ و بڕی خواست ) واتە ئەگەر نرخ بەرز ببێتەوە ئەوا بڕی خواست دادەبەزێت بەڵام بەهۆی زۆری خواستەوە و ناچار بوونی كڕیاران بۆ پڕكردنەوەی پێویستییەكانیان ئەم یاسا ئابورییە كاری پێ‌ ناكرێت و خێزانەكان زۆربەی داهاتەكانیان و بگرە هەندێ‌ جار قەرزیشی بۆ دەكەن لە پێناو دابین كردنی پێداویستییەكانیان ئەمەش بارگرانیەكی ترە بەسەر شانی لێپرسراوانانی خێزانەكانەوە و خەرجییەكانی خێزان لەم مانگەدا دوو ئەوەندە و زیاتریش دەبێت ! 
لەلایەكی ترەوە بەسەیركردنی خێرا لەهەموو ئەو بازاڕكردنانەی كە ئەنجام دەدرێت دەردەكەوێت كەبەشی هەر زۆری خواست بۆ كڕینی شمەك و كەلوپەلی كەمالین (جوانكاری،ڕوواڵەتی) ئەمەش مانای گۆڕانكارییە لە گوزەرانی هاوڵاتیاندا بەرەو باشبون و لەلایەكی ترەوە بەداخەوە كڕیاران و بەكاربەران زۆر زوو قەیرانی دارایی و ئابوری كوردستانیان لەبیركردوە و هەرچەندە هێشتا قەیرانەكە بەتەواوەتی بنبڕ نەكراوە هەر بۆیە پێویستە بزانین كە ئیدارەدانی ئابوری دروستی بەكاربەران ئەوەیە كە پاشەكەوت بكەین و هەرچی مایەوە خەرجی بكەین نەك بە پێچەوانەوە داهاتەكانمان خەرج بكەین و هیچ بڕە پارەیەك پاشەكەوت نەكەین.
ئەوەی لێرەدا گرنگە تیشكی بخەینە سەر بۆ ئەوەی هەردوولا (كڕیاران و فرۆشیاران) بتوانن ئامانجەكانیان بەدەست بهێنن لە بەرژەوەندی هەردولا ئەم مانگە پیرۆزە بەڕی بكرێت و ئیستیغلال كردنی تێدا نەبێت لە ڕووی نرخ و جۆری شمەك و كاڵاكانەوە وئەم هەلە نەكرێت بۆ ساغكردنەوەی شمەك وكاڵای خراپ و ماوە بەسەرچوو، هەردوولا بەچاوێكی نەتەوەیی و ئایینی یەوە لەم دیاردەیە بڕوانن.جێگای خۆیەتی دەستخۆشی لە هێزەكانی ناوخۆ بكەین بۆ هەوڵ و ماندوبونیان و ڕەخساندنی كەشێكی ئارام و سەقامگیر كە دڵنیایی بە هەموولایەك دەدات ..
هیوادارین ئەم دیاردە شارستانی یە لەساڵانی داهاتودا بەردەوام بێت و گەشەی زیاتری پێ بدرێت و ئەم ڕووە گەشە جوانەی ئابوری و كۆمەڵایەتی و پێكەوە ژیانیەی كوردستان بەهەموو لایەكی بگەیەنین...
 
*ئابوریناس
 

null

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026

null

خۆداپۆشین بە قەیران

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

داگیرکردنی شوێن، لەناوبردنی یادەوەریی شار

null

دیدێك سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سیاسی ئێستای هه‌رێم

null

کاتێک حیزب لە نیشتمان گەورەتر دەبێت و حیزب دەبێتە سنووری نیشتمان

null

تەمبەڵی عەقڵی و کۆمەڵگای جنێو!