سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

پارتی و ڕوداوه‌كانی په‌لكانه‌ و خه‌می كه‌ركوك

بڵاوکراوەتەوە لە : 18 ئایار 2019

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 دانا مەنمی

پارتی بۆ دروستبونی هه‌ركێشه‌یه‌كی سیاسی بیریشی له‌ خۆبه‌ پاڵه‌وان بوون و فریشته‌و فریادره‌سی ئه‌و كیشه‌یه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ چۆن خۆی بكاته‌ پاڵه‌وانی كێشه‌كه‌و ڕۆڵی سوپه‌رمان بگێڕێت ، به‌دیوه‌كه‌ی تریشدا خۆی بكاته‌ فریادره‌س و ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌بووایه‌ دۆخه‌كه‌ خراپتر ده‌بوو ، ڕوداوه‌كانی  گوندی په‌لكانه‌ی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕان له‌ سنووری قه‌زای دوبزی باشووری رۆژئاوای كه‌ركووك ئه‌گه‌ر پرۆسه‌یه‌كی پلان بۆ داڕێژراوی شۆڤێنیه‌تی عه‌ره‌بی و خه‌ڵكانی وه‌كو ڕاكان جبوری له‌ پشتییه‌وه‌ بێت ، مومكین نییه‌ پارتی له‌ناو ئه‌و پلانه‌دا رۆڵی نه‌بێت و سیناریۆی پلانه‌كه‌ی دانه‌ڕشتبێت ، پارتی له‌پێناو مانه‌وه‌ی خۆیدا له‌ ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان له‌ ڕێگه‌ی میدیای بیستراو بینراو نوسراو تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و مالپه‌ره‌ سێبه‌ره‌كانیه‌وه‌  دۆخێكی ده‌رونی ناجێگیری بۆ هاونیشتیمانیان خولقاندووه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر پارتی و ئه‌فكاره‌كانی له‌ ناوچه‌ جێناكۆكه‌كاندا نه‌بن ئه‌وه‌ ئیتر ئاسایش و سه‌قامگیری هاوڵاتیان له‌ مه‌ترسیداریه‌ !

 

ئه‌گه‌ر خه‌می پارتی له‌ ڕوداوه‌كانی گوندی په‌لكانه‌دا بۆلابردنی ته‌عریب و پاراستنی شوناسی كوردایه‌تی و كوردبوون بێت ، ئه‌وه‌ پێویستی به‌و هه‌ڵایه‌ نه‌ده‌كرد كه‌ پارتی كردی ،ئاخر پارتی له‌و ڕوداوه‌دا ڕۆڵی نمایشی فلیمێكی ئه‌كشنی جیهانی بۆلیۆدی ده‌بینی كه‌ له‌ كۆتاییه‌كه‌دا سۆپه‌رمان ده‌گات و كونه‌مشك له‌ ئه‌كته‌ره‌كانی تر ده‌كاته‌ قه‌یسه‌ری ! ئه‌گه‌ر خه‌می پارتی بۆ زه‌وی و زاری كشتوكاڵی بێت ئه‌وه‌ له‌كه‌ركوك زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن دۆنم زه‌وی كشتوكاڵی له‌ كورد له‌ دوای ڕوداوه‌كانی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ر ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه‌و تا ئێستاش ئاسه‌واری ته‌عریب به‌رده‌وامه‌ و پارتی ئاماده‌ نییه‌ دۆخی كه‌ركوك ئاسایی بكاته‌وه‌و ئیدامه‌ به‌و دۆخه‌ ناهه‌مواره‌ له‌ ژێر سیبه‌ری ته‌عریبدا ده‌دات .

 

پارتی بۆ داپۆشینی شكستی سیاسی و سه‌ربازی و دیپلۆماسی خۆی له‌ ریفراندۆم دا ئۆباڵه‌كه‌ی ده‌خاته‌ ئه‌ستۆی ڕوداوه‌كانی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ر و باڵێكی یه‌كێتی تۆمه‌تبار ده‌كات كه‌ پلانی ژێر به‌ژێریان هه‌بووه‌ كه‌ركوك و خانه‌قین و خورماتوو به‌ ڕێكه‌وتن  ڕاده‌ستی سوپای عێراق كراوه‌ ، به‌ڵام پرسی شنگال و فرۆشتنی خاك و خه‌ڵك به‌داعش دیزه‌ به‌ ده‌رخۆنه‌ ده‌كات ! جارێ سه‌رچاوه‌كانی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ر له‌ ۲٥ـی ئه‌یلولی ۲۰۱۷ وه‌ هات كاتێك پارتی ئاماده‌ نه‌بوو عاقڵانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ پرسی ڕیفراندۆم دا بكات و به‌ ملهوری به‌ عه‌قلی خێڵه‌كییه‌وه‌ ناوچه‌ جێناكۆكه‌كانی پێشكه‌ش به‌ حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق كرد ، ده‌مه‌وێت  بڵێم سه‌رباری تێبینی زۆرم له‌سه‌ر ڕوداوه‌كانی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ر نه‌به‌شان و باڵیان هه‌ڵده‌ده‌م و به‌رگریشیان لێناكه‌م به‌ڵام ئه‌وه‌ ڕاستیه‌وه‌ ده‌بێ بوترێت كه‌ سه‌رچاوه‌ی كێشه‌كان له‌ ۲٥ـی ئه‌یلولی ۲۰۱۷له‌سه‌ر ده‌ستی شۆڕه‌ سوارانی به‌زیووی رێفراندۆم دا بوو كه‌ ده‌یانگوت ( بڕیاره‌كانی عێراق ناگاته‌ كوردستان و حیساب بۆ رای هیچ لایه‌نێك ناكه‌ین !).

 

 پارتی هه‌میشه‌ سه‌ركۆنه‌ی لایه‌نه‌كانی تر ده‌كات و تۆمه‌تباریان ده‌كات كه‌ په‌یوه‌ندی ژێر به‌ژێریان له‌گه‌ڵ (جه‌عفه‌ری و مالیكی و عه‌بادی و سه‌درو خه‌نجه‌رو فه‌تلاوی و نوسه‌یف و عامری و سوله‌یمانی) هه‌یه‌و ده‌یانخاته‌ به‌ره‌ی عیراقچێتی و به‌رژوه‌ندییه‌كانی ئیرانیزم ،وه‌لێ له‌ هه‌ر بوارێكدا پارتی سه‌ركۆنه‌ی هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك بكات بۆخۆیشی توشی هه‌مان سه‌رزه‌نشت ده‌بێته‌وه‌و ڕوی له‌وان سپیتر نییه‌ و بۆخۆیشی هه‌مان په‌یوه‌ندی ژێر به‌ ژێری له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌كێك له‌و سه‌ركرده‌ عه‌ره‌بانه‌دا هه‌یه‌ كه‌ له‌ كوردستان ڕۆڵی به‌شه‌یتان كردنیان بۆ ده‌گێرێت ، هه‌ندێك له‌و سه‌ركردانه‌ خاوه‌نی ڤێلا و خزمه‌تگوزاری VIPین له‌ ژێر قه‌له‌مڕه‌وی پارتیدا ، چاوپێكه‌وتنه‌ ته‌له‌فیزیۆنیه‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نه‌سڕو سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق له‌ كه‌ناڵی دیجله‌ زۆر ڕاستی دركاندو پارتیش به‌و وتانه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی ته‌نگه‌تاو بوون و كه‌وتنه‌ لێدوان دژ به‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی.

پارتی له‌ سه‌نگی جه‌ماوه‌ری خۆی له‌ كه‌ركوك تێگه‌یشتووه‌ و له‌ بیانوو ده‌گه‌رێت كه‌ دۆخی شاری كه‌ركوك سه‌قامگیری به‌ خۆیه‌وه‌ نه‌بینێ ، هه‌وڵی پارتی له‌ كه‌ركوك بۆ به‌هێزكردنی پێگه‌ی حیزبی یه‌ نه‌ك چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی متمانه‌و پێكه‌وه‌ ژیان و خزمه‌تكردنی كه‌ركوكییه‌كان ، پێویسته‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ئه‌كتیڤ بكرێته‌وه‌و گوێ له‌و پروپاگه‌نده‌ی پارتی نه‌گیرێت كه‌ ده‌رهه‌ق به‌و شاره‌ ده‌یكات و له‌گه‌ڵ پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب و توركمان له‌سه‌ر بنه‌مای هاوبه‌ش هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر یه‌كتر لابه‌رن وچیتر نه‌ كورد و نه‌ توركمان و نه‌ عه‌ره‌ب ئاواره‌ نه‌بێت .

null

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026

null

خۆداپۆشین بە قەیران

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

داگیرکردنی شوێن، لەناوبردنی یادەوەریی شار

null

دیدێك سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سیاسی ئێستای هه‌رێم

null

کاتێک حیزب لە نیشتمان گەورەتر دەبێت و حیزب دەبێتە سنووری نیشتمان

null

تەمبەڵی عەقڵی و کۆمەڵگای جنێو!