سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

دەوڵەتمەدار بڕوا بڕوانامە ئەخلاق

بڵاوکراوەتەوە لە : 13 ئایار 2019

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

فارس نەورۆڵی

سیاسەت واتە مامەڵە لەگەڵ واقیعێکدا کە لە بەرژەوەندی باڵای نیشتیمان وچاکەی گشتی دا ، بەڵام ئەوەی ھەندێک کەس و لایەن ممارەسەی دەکەن فۆڕمێکی شێواوە لە سیاسەت و تەنھا بۆ چاوبەستن و شێواندنی ڕای گشتی یە ، دوای ڕێکەوتنی لایەنە براوەکانی ھەڵبژاردن دوای گفتوگۆیەکی دوورودرێژ گەیشتنە ڕێکەوتن بۆ پێکھێنانی حکومەت و کاراکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتی ھەرێم، پەرلەمان کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا، بەزۆرینەی دەنگ یاسای سەرۆکایەتی پەسەند کرا ، چەند لایەنێک کە بەشدارنین لە حکومەت یان فەرموویان لێ نەکرابوو دەنگیان نەدا ، لەھەمان کاتدا ھەندێ کەس لێرە و لەوێ کەوتنە تەقە بە بیانوی جیاجیا ، ھەندێک بەبێ تێگەیشتن لە ئەرکی فەرمانڕەوا و فەرمانڕەوایەتی وتیان سەرۆکی حکومەت و ھەرێم بڕوانامەی نیە ، من پرسیارم نەکردووە بزانم بەڕێز (نێچیرەوان بارزانی) ئەو ماوەیەی لە ئێران بووە خوێندویەتی یاخود نا ، بەڵام دەزانم فارسیەکی باش و ئینگلیزیەکی باش قسە دەکات، بۆیە دەمەوێ بەوانە بڵێم کە ئێوە تەنھا بۆ خۆ دەرخستن ، بەردەوام باری دەرونی خەڵک دەشێوێنن ، ئەوانە بە ئیحساس قسە دەکەن نەک بە ئەقڵ ئەمەش بۆ تێکدانی ئیحساسی خەڵکە ، لە ڕاستی دا دەکرێ ئەمە ناو بنێین جەھل بەخود ، ئەگینا ئەوانەش ئەو قسانە دەکەن دەزانن (نێچیرەوان بارزانی) پەکی لەسەر بڕوانامە نەکەوتووە بۆ بەڕێوە بردنی وڵات ، لە پێگەی سەرۆکایەتی ھەرێم دا، چونکە ئەزمونێکی دەوڵەمەندی ھەیە لە بەڕێوەبردن و دبلۆماسیەت دا ، ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ ئەو ماوەیەی (نێچیرەوان بارزانی) حوکمڕانی  یان سەرۆکایەتی حکومەتی دەکرد پەیوەندی حزبەکان لە خراپترین دۆخی بێمتمانەیدابوون لە ھەموو ڕوویەکەوە ، ئەوە (نێچیرەوان بارزانی) بوو توانی تەجاوزی دۆخی بێ متمانەی بکات و حزبەکان کۆبکاتەوە و دور لە نەفەسی حزبی فەرمانڕەوای بکات ، وەزیرەکانی حکومەت لە یەکێتی و گۆڕان و یەکگرتوو و کۆمەڵ ئەو شاھیدیە دەدەن ، کە (نێچیرەوان بارزانی) ئەندازیاری دروست کردنەوەی متمانە بوو ، جگە لەوە لە دوای ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە ھەموو کەس ڕۆڵی دبلۆماسیەتی (نێچیرەوان) ی لەبەر چاوە کە بە بڕوایەکی پتە و ئیدارەی ئەو قەیرانەی کرد ، ئەمە ئەوەمان پێ دەڵێ بڕوا لە پێش بڕوانامەوەیە، جگە لەوە لە مومارەسە کردنی دا ، تیمەکانی چەندان بڕوانامەی بەرزی تێدایە  ، حاڵەتی واش لە سیاسەت دا دەگمەن نیە . (جۆن مێجەری) سەرۆک وەزیرانی پێشووی بەریتانیا تا شەشی سەرەتایی خوێندبوو ، لە لایەکی دیکەوە  بەڕێزیان لە کابینەکانی ڕابردوودا حزبی کوردی نەماوە دەنگی پێ نەدابێ ، بۆ سەرۆکایەتی حکومەت و پێشی ڕازی بوون ، کەواتە دروست کردنی ئەم ھەرایە تەنھا بۆ بازاڕ گەرمی حزبی و نا لۆژیکی ، لە خوێندنەوەی واقع دایە ، گەر نا پرسیاری فەلسەفەی سیاسی ئەوەیە چۆن حوکم دەکرێ ، بۆیە لەسەر ھەموو لایەک پێویستە بەدوای بەرژەوەندی خەڵک بن ، بۆ چاک کردنی بازاڕ بۆ ڕێککردنی کایەی تەندروست و پەروەردە و خوێندنی باڵا ، ئەو مەسەلانەی پەیوەندی بە ژیانی خەڵکەوە ھەیە لەسەر ڕۆشنایی گیروگرفتەکانی ڕۆژ قسە بکەن و بە دوای جوگرافیا لەبیرکراوەکانی ژیان دا بگەڕێن ، نەک نەزانن چۆن دەست پێدەکەن و چۆن کۆتای پێ دێنن ، بە مەرجێ ئەزمونێکی شکست خوارد و لەم بارەوە ھەیە کە دژایەتی ناڕەوای ناوخۆمان کرد ، لە بیریشتان نەچێ ئەوانەی پێشتر گوایە بڕوانامەیان ھەبوو سەرکردایەتی ھێز گەلی سیاسی یان دەکرد ، بۆ چاکسازی دیمانن بۆ بەرژەوەندی خۆیان گەیشتنە کوێ و چیان کرد و چۆن شێواندیان و بۆ بەرژەوەندی خۆیان ، بەسەر بەرژەوەندی خەڵکدا پەڕینەوە ، دەبێ ئەوەش بڵێم بڕوانامە گرنگە ، بەڵام بڕوا گرنگترە و سەرکردەکان پیاوی کردارن نەک بیر، نوخبە بیری بۆ دەکەنەوە و  پێشنیاری دەخەنە بەرچاو، ژیانیش وەستایی یە بۆلای وەستا ، ھەموو لایەکیش جێ دەست و پەنجەی (نێچیرەوان) دەبینن لەسەر ڕووداوەکانەوە بۆ چاکەی گشتی ، بۆیە ئەوانەی خەریکی ئەم جۆرە بازاڕگەرمیەن غیابی لۆژیک لای ئەمانە ئەسڵی بەڵاکەیە، بۆ داھاتوو ئەگەر بەم جۆرە سیاسەن بکەن ئیتر خەڵک ڕێگایان لێ دەگرێت و پێیان دەڵێ ئەمە کایەی ئێوە نیە ئەوەش ئەھلی کایە یەک نەبێ نابێ دەستکاری بکات و بۆیە وا باشە ئەم بەیتەی  نالی بخوێننەوە کە دەڵێ:
کە خاکی خاکی دامەن بە، 
وەگـەرنـــا تــۆزێ بەربــادی  
کە ئــاوی ئـاوی گەوھەر بە 
وەگەر نا بڵقی ســـەرئاوی
ڕاستە ھەموو ڕەخنە گرتنێک بۆ ڕاستکردنەوە بێت دەبێ ھەموو لایەک ڕێزی بگرن و جیاوازییەکانمان بە خستنە ڕووی ئەرگۆمێنت بەڕێوەبەرین وەک وڵاتانی پێشکەوتوو ، ئەمەش بەوە دەبێ خۆمان لە ڕق و کینە داماڵین ئەگینا بۆ نا ، ئێمەش وەک میللەتان بە لۆژیک بیربکەینەوە و مومارەسەی ڕەخنە و ڕەخنەسازی لە چوارچێوەی دیموکراسی دا بەڕێوە بەرین ، ئەمە جائیزترین کردارە ئەنجامی بدەین نەک بە ڕق و کینە ئیدارەی بدەین ، وەک حەمدی دەڵێ:
(ھەڵپەڕکێ جایزە بۆ کوردان..  بــێ قـــەزابـێ ڕەحـمـــەخــان .. نـــــایــەڵــێ ھـــــەڵـپەڕیــــن) 
بۆیە باشتر وایە بواربدەین سیاسەت بە دۆخی سروشتی خۆیدا تێ پەڕێ و بە گەمەی بچوکەوە میللەت سەرقاڵ مەکەن ، دواجار ھەموشمان دەزانین لە واقیعدا بۆ دەوڵەت مەداری بڕواو ئەخلاق پێش بڕوانامەیە.

null

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026

null

خۆداپۆشین بە قەیران

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

داگیرکردنی شوێن، لەناوبردنی یادەوەریی شار

null

دیدێك سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سیاسی ئێستای هه‌رێم

null

کاتێک حیزب لە نیشتمان گەورەتر دەبێت و حیزب دەبێتە سنووری نیشتمان

null

تەمبەڵی عەقڵی و کۆمەڵگای جنێو!