سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

دوای نۆ ساڵ لە شەهیدکردنی سەردەشت، تیرۆر کۆتایی هاتووە؟

بڵاوکراوەتەوە لە : 5 ئایار 2019

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

بێریڤان محەمەد 

لە باشوری کوردستان دوو حەقیقەت هەن کە لە لەناو شەڕی بەردەوامدان دژ بە یەکتیر ئەویش (حەقیقەتی کۆمەڵگا و حەقیقەتی دەسەڵات)ە.
لە حەقیقەتی کۆمەڵگادا ئەو مرۆڤە ڕاستگۆ و  شۆڕشگێر و ئازادیخواز و تێکۆشەرانە هەن کە دژ بە ستەم و نادادی و خراپەکاری دەسەڵات تێدەکۆشن و هەردەم لەشەڕدان بۆ پاراستنی شکۆی مرۆڤ و شکۆی نەتەوە و ویژدان و ئەخلاق، لەگەڵ هەموو تیرۆر و هەڕەشە و گرتن و ئەشکەنجە و برسیکردن و ڕاوەدونان ئەوان لەپێناو پاراستنی بەها بەرز و پیرۆزەکاندا لەبەرخۆدان دان.
شەهید سەردەشت و شەهیدانی دیکەی قەڵەمی ئازاد و شەهیدانی ڕێی ئازادی و دیموکراتی حەقیقەتەکانی کۆمەڵگان، ئەوان پێشەنگ و نرخەکانی کۆمەڵگان، لە کەسایەتی ئەواندا هەردەم هێڵی تێکۆشان دژ بە تەسلیم بون بەدەسەڵات گەشە دەکات و پێشدەکەوێت.
لە حەقیقەتی دەسەڵاتدا هەموو زاڵم، ستەمکار، گەندەڵ، بەڵتەجی و جەلادەکان دەگەنە یەک، ئەوان کە دەکەونە نێو ئەم بەشەوە، لەڕێی تیرۆر و تۆقاندن و هێزی چەکداریەوە دەستیان بەسەر وڵاتدا گرتووە، ئەوان هەمیشە ڕوبەڕووی تێکۆشەرانی ڕێگەی ئازادی بونەتەوە، ئەم هێزە دەسەڵاتپەرستانە بەدرێژایی مێژویان لەپێناو مانەوەیان و لەپێناو کورسی و پارە لەشەڕدا بوون دژ بە حەقیقەتی کۆمەڵگا، بۆ بەردەوامیدان بە دەسەڵاتداری بنەماڵە و مافیا و خێڵەکیان، بەردەوام دەستیان لەدەستی داگیرکەرانی نەتەوەی کوردا دەرنەهێناوە، لەپاڵ ئەوەشدا هەزاران ئازادیخوازی گەلی کوردیان تیرۆرکردووە.
تیرۆرکردن و شەهیدکردنی سەردەشت عوسمان حەقیقەتی دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان زیاتر ئاشکرا کرد، چیرۆکی تیرۆرکردنی سەردەشت عوسمان هاوشێوەی ئەو چیرۆک و سیناریۆیانەیە کە دکتاتۆریەتی بەعس ئازادیخوزانی پێ تیرۆر دەکرد، ئەمەش نیشانی دەدا کە زهنیەتی دەسەڵاتداری لە هەرێم درێژکراوە هەمان مۆدێل و زهنیەتی دیکتاتۆرەکانی پێشخۆیەتی.
مادام هێشتاش دکتاتۆریەت حاکمە، تیرۆر و سەرکوتی ئازادی بەردەوامە، ئەوا ئەمڕۆ تێکۆشانی ئازادی دژ بەو دیکتاتۆریەتە خۆجێیە، لەهەموو کات پیویستترە، سەردەشت و کاوە وسۆران و ویداد و هەڤاڵانیان هێڵی تێکۆشانی دیموکراتین لە پێناو ئازادی و دادپەروەردا.
بەخاوەنداریکردن لە ڕێبازی سەردەشت و هاوڕێکانی، دەتوانرێت ئەو شۆڕشە کۆمەڵاتییە دروستبیت کە پێویستی کۆمەڵگای باشوری کوردستانەِ، دەبێت ئەو شۆڕشە لەبەرامبەر سستەمی ناسستەم و ناعەدالەتی و دەسەڵاتی دژە ئازادی و دژە دیموکراتی پێشبکەوێت و سەربکەوێت.
مادام تیرۆر بەردەوامە ئەوا لەم قۆناغەدا کە بەهۆی ستەمی دەسەڵات تێکۆشانی ئازادی کۆمەڵگا لاواز بووە، ڕێبازی سەردەشت و هەڤاڵانی ڕۆشنترین ڕێگای پێشخستنی ئەو تێکۆشانەیە.

null

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026

null

خۆداپۆشین بە قەیران

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

داگیرکردنی شوێن، لەناوبردنی یادەوەریی شار

null

دیدێك سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سیاسی ئێستای هه‌رێم

null

کاتێک حیزب لە نیشتمان گەورەتر دەبێت و حیزب دەبێتە سنووری نیشتمان

null

تەمبەڵی عەقڵی و کۆمەڵگای جنێو!