سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

نەوەی نوێ لە نێوان بزنس و گڵۆپەکەدا

بڵاوکراوەتەوە لە : 23 نیسان 2019

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

دانا رەشید
 

یەکێک لەو کەسایەتیە دیارو تا رادەیەکی زۆر ئەگەر گونجاو بێ بۆ وتن ( قسە لە ڕووانەی) کە بەم دوایە دەرکەوت  رابون مەعروفە ، رابون  پێش دروست بوونی بزوتنەوەی گۆرران  دەنگیمان دەبیست وەلی  گۆرران سەرەتا وەک بزوتنەوەیەکی جەماوەری  لەسەر  بنچینەی رای ئازاد و ئازادی رادەربڕین و  رەخنە گرتن ،  یەکێک لەو رەخنە گرە ئیجابیانەی دەرکەوت رابوون مەعروف بوو ، 
هەتا ئەو کاتەی گۆرران لەگەڵ رەوتی ئێش و ئازارەکانی جەماوەردا  بەرامبەر حکومەت و پەرلەمانی  گەندەڵ و حیزبی کۆمپانیاو دەسەڵاتی بنەماڵە دەجەنگاو لە ململانێێ توندا بوو ، قسەو  کارو ئاکاری هەم رابون و هەم ئەوانەی  ئەوکات  لە بەرەی ئۆپۆزسیۆن بوون  بەرز دەنرخێندرا ، چونکە  لەسەر  دروشمە بنچینەییەکانی بزوتنەوەی گۆرران کار دەکرا ، بێ گومان گەورەترین دروشم ( گۆڕینی سیستەمی حکومرانی ، نەهێشتنی مەحسوبیەت و مەنسوبیەت ، دوور خستنەوەی دەستی بنەماڵە لە حکومەت و  سیستەمی حوکمدا ، دەستورێکی نیشتمانی بۆ هەرێمی کوردستان ، ئازادی و دیمۆکراسی و ماف فەراهەم بکرێت ، سەرانی حیزب راستەوخۆ  دەست وەرنەدەنە کاروباری حکومەت ، ئازادی رۆژنامە نوسی ، سەروەری دادوەری ، ....... هتد) وەلی کاتێک ئەم بزوتنەوەیە لە رەوتی خۆی لایداو  کەوتە سەر سەودای جۆرێک لە  بنەماڵە کردن و  قۆرخ کردن و  بە گژا چونەوەی رەخنەو  واتە  بوو بە ستایلێکی تری هەمان  کوالیتی حیزب لە باشوری کوردستان ، ئەوکات رابون مەعروف کە هاتە دەنگ  وەک چۆن  هەمان رابون ئێستە لە نەوەی نوێ هاتۆتە دەنگ ، جا لێرەدا دەکرێ  بپرسین گەلۆ  ئەم دەنگە  تا چەند دەنگێکی رەواو  رابون و  پڕ  رەخنەی جدی بوە و هەیە ؟ 
بەندە بەش بە حاڵی خۆم  ئەوکاتەی لە ناو گۆرراندا بوو  بەرگریم لێ دەکرد ، چونکە ئەوەی ئەو دەیوت راستیەکی حاشا هەڵنەگر بوو ، ئاخر  دیار ترین دروشمی بزوتنەوەی گۆرران بریتی بوو لە شەفافیەت کە  قسەت لەگەڵ هەر گۆرانخوازێک بکردایە یەکەم وشە نا دوەم وشە دەیوت شەفافیەت ، کاتێ  خودی شەفافیەت دەکەوێتە ژێر پرسیارەوە ، ئەگەر دەنگ هەڵنەبڕیت و نەیەیتە دەنگ ئەوا بێ شک  خودی خۆت دەکەویتە ژێر پرسیارەوە گەلۆ  کەوتویتەتە گیرفانی کام لایەن و کام  کۆمپانیاو بەرژەوەندیەوە ، ئیدی  سیاسەت و کاری رێکخراوەی دەبێتە   قسەو ئاخاوتنێکی تەواو فریودەر و  هەڵخەڵەتێنەرانە ،  رابون لێرەوە دەنگ هەڵدەبرێت واتە سەرەتای  دەرکەوتنی کیشەکە ، سەرەتای  بە بنەماڵە کردن و بە کۆمپانیا کردن و سەرەتای تاریکاندن و سەرەتای  بە لارێ بردنی ماف و دەنگی خەڵک ، رابون دەیوت ئەو میلەتەی دەنگی خستە پاڵ دەنگی بزوتنەوەی گۆرران بێ گومان بۆ ئەم  کارو کردەوانەی ئەمڕۆ  دەنگیان نەداوە ، هەر بە هەمان ریتم و  لۆجیک ئێستە دەلێ ، ئەوەی دەنگی داوە بە نەوەی نوێ و پەرلەمانتاران بێ گومان بۆ ئەم بە کۆمپانیاو بنەماڵە کردنە دەنگی نەداوە ، کەواتە بەم لۆجیکە  دەنگ هەڵبرینی هەم رابون مەعروف و هەم هاورێکانی  بەدەر لەوەی  چ نەوەی نوێ و چ  (بزنس مان) شاسوار عبدالواحد   دەخەنە ژێر پرسیارەوە ، کۆی گشتی  جوڵانەوەکەو تەواوی دەنگ دەرانیشی  رادەچڵەکێنێت کە ئیدی هۆشیارتر بن لەوەی کە هەن ، برواو سیقە دەبەخشێتە  هەوادارو دەنگ دەرانی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کە ئیوە دەنگتان داوە بە  بەرنامەو پرنسیبەکانی جوڵانەوەی نەوەی نوێ  لە ژێر دروشمی روناکی گڵۆپێک ، نەک بزنس مان و  خاوەن کۆمپانیایەک ، لێرەوە  تێک چون و پەرت بوونی فکرو ئایدیا دێتە گٶرێ کە  دوو کەرت بوون و چەند کەرت بوون دروست دەبێ و  جارێکی تر حیزبێکی تری  بنەماڵەیی و  کۆمپانیاو باندێکی تری  حیزبی  دەچیتە سەر ئەوانی تر ،
بۆیە دەبێ جوڵانەوەی نەوەی نوێ  بە راشکاوی  پشت گیری رابون و هاورێکانی بکەن  و  بۆ بەرگری لە خۆیان و لە دەنگدەرانیان  چ شاسوار عبدالواحید  وەک سەرۆکی جوڵانەوەکە  یەک لا بکەنەوە و لە نێوان کۆمپانیاو بزنس و  حیزب و حکومەتدا  سنوربەند بکەن کە یا سەرۆکی نەوەی نوێ بێ یا بزنس مان و  خاوەن کۆمپانیا بێ ، لە لایەکی تر نەوەی نوێ بە رێگەی دروشمەکانیدا بەرن نەک بە لارێێ خواستە بنەماڵەیەکان و پیلان و پلانەکانی خوشکو برا بەرن .

null

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026

null

خۆداپۆشین بە قەیران

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

داگیرکردنی شوێن، لەناوبردنی یادەوەریی شار

null

دیدێك سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سیاسی ئێستای هه‌رێم

null

کاتێک حیزب لە نیشتمان گەورەتر دەبێت و حیزب دەبێتە سنووری نیشتمان

null

تەمبەڵی عەقڵی و کۆمەڵگای جنێو!