سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

تێروانینی یه‌كێتی و گۆڕان له‌ ۲۳ـی حوزه‌یران

بڵاوکراوەتەوە لە : 17 نیسان 2019

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

دانا مەنمی 

هه‌رێمی كوردستان له‌ ناو هاوكێشه‌یه‌كی ئاڵۆزی ناوخۆی و ناوچه‌یی  جیۆسیاسی و ستراتیژییدایه‌ ، دوای میراتی جه‌نگی داعش و له‌ پاش قه‌یرانی ئابوری هه‌رێمی كوردستان كابینه‌ی نۆیه‌م پێكده‌هێنرێت ،له‌لایه‌ك ده‌بێ دۆخی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان ڕێكبخاته‌وه‌ ، به‌تایبه‌ت هه‌نگاوه‌كانی پرۆسه‌ی چاكسازی له‌ بواری ئابوریدا دوای ئه‌ویش ئاشته‌وایی نیشتیمانی له‌ نیو لایه‌نه‌كان وبنیاتنانه‌وه‌ی متمانه‌ له‌ نیو خه‌ڵك و حكومه‌تدا ، له‌لایه‌كی تر په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ به‌غدا ڕێكبخاته‌وه‌و ئه‌و ماده‌ ده‌ستوریانه‌ی كه‌ خزمه‌ت به‌ هه‌ردووحكومه‌ت ده‌كات بخرێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌ ، كابینه‌ی نۆیه‌م هه‌م ده‌رفه‌تی له‌به‌رده‌ستدایه‌ هه‌میش مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌ ، له‌لایه‌ك ده‌توانێت هه‌م ده‌رفه‌ته‌كان بقۆزێته‌وه‌ هه‌میش به‌رگری له‌ خۆی و كیانه‌كه‌ بكات .

گۆران و یه‌كێتی له‌ ململانییه‌كی توندو چڕدان بۆ به‌ده‌ستهێنانی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم و داتاشینی جێگر بۆ یه‌كتری ، یه‌كێتی به‌هۆی ململانێی باڵه‌كانی ناوخۆوه‌ بۆ هه‌ر پۆستێك زیاتر له‌ كاندیدێكی هه‌یه‌ ،ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ناكۆكی و ململانێی توندی ماڵه‌ گه‌وره‌كه‌یه‌ كه‌ بووه‌ته‌ قوربانی باڵ و سه‌رو قاچ ! هه‌رچی  بزوتنه‌وه‌ی گۆرانیشه‌  له‌ دوای وه‌فاتی نه‌وشیروان مسته‌فا دامركایه‌وه‌ و به‌هه‌مان ده‌ردی یه‌كێتی چوو گواستنەوەی موڵك و ماڵی بزوتنەوەی گۆران و گرده‌كه‌و كۆمپانیای وشه‌و كه‌ناڵی كه‌ی ئێن ئێن له‌سه‌ر كوڕو بنه‌ماڵه‌ی ڕێكخه‌ری كۆچكردوو كۆتایی به‌ رۆحییه‌تی بزوتنه‌وه‌كه‌ هێنا و ئیتر بێزووی به‌ ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ ده‌كرد ،كه‌سانی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ هاتنه‌ پێشه‌وه‌و سیاسه‌ت و پاره‌یان پێكه‌وه‌ گرێداو پێگه‌ی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی گۆرانیان به‌سته‌وه‌ به‌ پێگه‌ی ئابوری ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ ،سیاسه‌ت بووه‌ به‌شێك له‌ داواكردنی وه‌زاره‌تی سیادی نه‌ك خزمه‌تگوزاری و شه‌ریكایه‌تی چاڵه‌ نه‌وت و فراوانكردنی بازرگانی حیزبی وسیاسه‌تیان كرده‌ به‌شێك له‌ پاره‌په‌یدا كردن  .

یه‌كێتی و گۆران پارتییان قبوڵ نییه‌ و شه‌ڕی جێگری پارتییش ده‌كه‌ن ، ئاخر سه‌رۆكی هه‌رێم جگه‌ له‌ پۆسته‌ سیادییه‌كه‌ی له‌ ناو سیسته‌می حوكمرانی له‌ كوردستاندا جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌و سه‌رۆكی حكومه‌تیش ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌ ، یه‌كێتی و گۆران له‌ ۲۳ـی حوزه‌یرانی ۲۰۱۵ له‌ نه‌خشه‌ ڕێگای هه‌موواركردنه‌وه‌ی یاسایی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان دا به‌راوورد به‌ بۆچونه‌كانی ئێستایان ۱۸۰پله‌ پێچه‌وانه‌ی یه‌كترو قسه‌كانی ڕابردوی خۆیانن ، یه‌كێتی له‌ له‌ ۲۳ـی حوزه‌یرانی ۲۰۱۵دا له‌ پرۆژه‌ یاسایه‌كدا داوای یه‌ك جێگیر بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كه‌ن ، به‌ڵام ئێستا داوای دوو جێگر بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كه‌ن ، بزوتنه‌وه‌ی گۆرانیش له‌ له‌ ۲۳ـی حوزه‌یرانی ۲۰۱۵دا داواو پێداگیریان له‌ سه‌ر دوو جێگر بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم كردووه‌ ، كه‌چی ئێستا تێروانینان گۆڕاوه‌و داوای یه‌ك جێگر بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كه‌ن .

هێشتا زیادكردنی جێگری دووه‌م له‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بۆ یه‌كێتی و له‌ حكومه‌ت بۆ گۆران به‌هه‌ڵواسراوی ماوه‌ته‌وه‌ وپارتی  بڕیاریداوه‌ له‌باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان رابگرێت، بۆ ئه‌وه‌ی چیتر خەڵكی كوردستان بەكۆبونەوەی دوو قۆڵی و سێ قۆڵی بۆ پێكهێنانی حكومەت سەرقاڵ نه‌كات ،چونكه‌ لەماوەكانی رابردوودا پارتی چەندین كۆبونەوەی لەگەڵ یەكێتی و گۆران كرد دەربارەی پێكهێنانی كابینەی حكومەت و كاراكردنەوەی سەرۆكایەتی هەرێم بەڵام تائێستا نەگەیشتوونەتە رێككەوتنی كۆتایی.

ئیستا یه‌كێتی و گۆران شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه‌یی شنه‌بایی كورسییه‌كی گه‌رم بۆ بژێوی و ده‌ستكه‌وتی حیزبی ده‌كه‌ن ،ته‌ماحی كورسی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم و حكومه‌ت سەری پرۆژە گشتییە سیاسی و نیشتیمانییەکانیشی خوارد ،به‌ دوری نازانم به‌ دڵنیاییه‌وه‌ سه‌ری میله‌تیش له‌ نێوان به‌رداشی یه‌كێتی و گۆران دا ده‌خورێت .

null

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026

null

خۆداپۆشین بە قەیران

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

داگیرکردنی شوێن، لەناوبردنی یادەوەریی شار

null

دیدێك سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سیاسی ئێستای هه‌رێم

null

کاتێک حیزب لە نیشتمان گەورەتر دەبێت و حیزب دەبێتە سنووری نیشتمان

null

تەمبەڵی عەقڵی و کۆمەڵگای جنێو!