سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

کوردبوون به‌که‌ڵکی چیدێت؟

بڵاوکراوەتەوە لە : 16 نیسان 2019

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 

عادل باخه‌وان
ئایا به‌ڕاستی چ جۆره‌ په‌یوه‌ندیه‌ک له‌نێوان ته‌وێڵه‌ییه‌ک و زاخۆییه‌کدا هه‌یه‌ ؟ چی قه‌ڵادزێیه‌ک به‌ خانه‌قینیه‌که‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌ ؟ چ کۆلکه‌یه‌کی هاوبه‌ش له‌نێوان ده‌ربه‌ندیخانیه‌ک و دهۆکیه‌کدا هه‌یه‌ ؟ ئایا ئه‌مانه‌ یه‌ک خێڵ کۆیانده‌کاته‌وه‌ ؟ بێگومان نه‌خێر . ئایا ئه‌مانه‌ یه‌ک جۆر له‌ ئاینداری کۆیانده‌کاته‌وه‌ ؟ بێگومان نه‌خێر. ئایا قسه‌کردن به‌ کوردیه‌کی چه‌ند له‌هجه‌یی به‌سه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مانه‌ له‌ گشتێکی هاوبه‌شدابن ؟ بێگومان نه‌خێر...ئایا ئه‌وه‌نده‌ی که‌ ئه‌مان پێکه‌وه‌ بڵێن "ئێمه‌ کوردین" به‌سه‌ بۆئه‌وه‌ی گشتێکی هاوبه‌شیان لێدروستبکرێت ؟ بێگومان نه‌خێر...کوردبوون دۆخێکی سروشتی نیه‌، دیارده‌یه‌کی سروشتی نیه‌...کوردبوون له‌ده‌ره‌وه‌ی پرۆژه‌یه‌کی سیاسی و بیناکردنێکی سیاسی و گرێبه‌ستێکی سیاسی له‌نێوان هه‌موو ئه‌وانه‌ی که‌ ناویان هات و هه‌موو ئه‌وانه‌ش که‌ ناویان نه‌هاتوه‌، جگه‌ له‌ جۆرێک له‌ ڕاسیزم و له‌ خێڵگه‌رایی سه‌ره‌تایی و پاشان له‌ کۆمه‌ڵێک وه‌هم هیچی دی نیه‌. ته‌نها شتێک که‌ ده‌توانێت کوردێکی له‌نده‌ن و کوردێکی پاریس و کوردێکی به‌غا و کوردێکی هه‌ولێر و کوردێکی که‌رکوک به‌یه‌که‌وه‌ کۆبکاته‌وه‌ گرێبه‌ستێکی سیاسیه‌، پرۆژه‌یه‌کی سیاسیه‌ و له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ش کوردبوون هیچ مانایه‌ک نیه‌.

null

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026

null

خۆداپۆشین بە قەیران

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

داگیرکردنی شوێن، لەناوبردنی یادەوەریی شار

null

دیدێك سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سیاسی ئێستای هه‌رێم

null

کاتێک حیزب لە نیشتمان گەورەتر دەبێت و حیزب دەبێتە سنووری نیشتمان

null

تەمبەڵی عەقڵی و کۆمەڵگای جنێو!