سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

یادی ئه‌نفال بۆ؟

بڵاوکراوەتەوە لە : 15 نیسان 2019

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

د. هەردی مێد   

به‌ رای من بوونی رۆژێك بۆ دروستكردنی زاكیره‌ی ئه‌نفال و هێشتنه‌وه‌ی به‌ ته‌نها گرنگ نییه‌. به‌ڵكو گرنگی ئه‌م رۆژه‌ له‌ چۆنێتی یادكردنه‌وه‌ و به‌ڕێكردنێتی. گه‌لۆ چۆن ئه‌م رۆژه‌ ده‌بێت به‌ڕێبخرێت؟ چی بكرێت و چی‌ بوترێت؟

به‌ پێی تێبینیه‌كانم و خۆێندنه‌وه‌ی زۆرێك له‌ گوتاره‌ سیاسی و چڤاكی و ئه‌و بابه‌ت و نوسینانه‌ی له‌ هه‌ر ساڵێكدا بۆ یادی ئه‌نفال ده‌نوسرێن و ده‌هۆنرێنه‌وه‌، یه‌كێك له‌و شته‌ زه‌قانه‌ی هه‌ستی پێده‌كه‌م، بوون و خستنه‌ سه‌ر شانۆی <زه‌بروزه‌نگه‌> له‌ به‌رگی تۆڵه‌سه‌نده‌وه‌، تۆڕه‌یی، هه‌ڵبڕین، هه‌ڵواسین، كوشتن، تد. به‌ كورتی، زۆرێك له‌م رۆژه‌دا جاڕی ئه‌وه‌ ده‌ده‌ن ده‌بێت ئه‌و موسته‌شارانه‌ی ده‌ستیان له‌ ئه‌نفالدا هه‌بوو دادگای بكرێن تا هه‌ڵواسینیان. ده‌زانم و له‌م تۆڕییه‌ تێده‌گه‌م. ده‌زانم و هۆشیارم دادگایكردنی تاوانبارانی ئه‌نفال یه‌كێكه‌ له‌ میكانیزم و توخمه‌ بنه‌ڕه‌تی و گرنگه‌كانی دروستكردنی زاكیره‌ی ئه‌نفال. ده‌زانم دادگاییكردنی تاوانبارانی ئه‌نفال له‌ خودی خۆێیدا واته‌ به‌خشینی چوارچێوه‌یه‌كی یاسایی به‌ ئه‌نفال، و دروستكردنی داپێدانان بۆی. وه‌لێ، گه‌لۆ به‌ كوشتن و بڕین و هه‌ڵواسینی ئه‌م مسته‌شار و ئه‌و مسته‌شار چی له‌ دۆخی ئه‌نفالكراوه‌كان ده‌گۆڕێت؟

له‌ راستیدا، هه‌ڵه‌یه‌كی سامناكه‌ گه‌ر یادی ئه‌نفال ببێته‌ بۆنه‌یه‌ك بۆ تیژكردن و تیغكردنی ده‌می زه‌بروزه‌نگ، جۆشدانی گیانی نالێبورده‌یی، تۆوكردنی رق و كینه‌، دروستكردن و كاراكردنی گیانی تۆڵه‌. یادی ئه‌نفال نابێت ببێت به‌ فیستیڤاڵی نمایشكردنی زه‌بروزه‌نگ و جاڕدانی مه‌رگ و په‌ت و سێداره‌. ئه‌نفال به‌رهه‌می زه‌بروزه‌نگه‌، بۆیه‌ ده‌بوو و ده‌بێت ئه‌نفال بكه‌ین به‌ بۆنه‌ و ریتواڵێك بۆ قاودانی زه‌بروزه‌نگ و روحی تۆڵه‌سه‌نده‌وه‌. ئه‌و په‌ڕی ساویلكه‌ییه‌ گه‌ر پێمان وابێت به‌ هه‌ڵواسینی ئه‌م تاوانبار و ئه‌و توانبار، دڕ به‌ خیانه‌ت ده‌ده‌ین و ڕێگه‌ له‌ مه‌یل و كه‌ڵكه‌ڵه‌ی تاوان ده‌گرین. كێ بڕوا به‌مه‌ ده‌كات؟ كێ بڕوا ده‌كات به‌ سه‌رپه‌ڕاندنی تاوانبار ئیتر تۆوی تاوان بنه‌بڕ ده‌كرێت؟

یادی ئه‌نفال نابێت ببێته‌ مایه‌ی مه‌ترسی بۆ ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و مه‌ترسی بۆ ته‌ناهی چڤات. راستگۆیی له‌ یادی ئه‌نفالدا بریتیه‌ له‌ دروستكردنی ئاگاییه‌كی به‌رده‌وام و نه‌مر بۆ هێشتنه‌وه‌ی ئه‌م زاكیره‌یه‌ له‌ هه‌ر رۆژ و هه‌فته‌یه‌كی ساڵدا له‌ ڕێگه‌ی كار و چالاكی یاسایی، هونه‌ری، په‌روه‌رده‌یی، لێكۆڵینه‌وه‌، تد بۆ بونیادنانی یاده‌وه‌ری ئه‌نفال. راستگۆیی بریتیه‌ له‌ بیركردنه‌وه‌ له‌ بونیادنانه‌وه‌ی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان، بوژاندنه‌وه‌ی گوند و ئاواییه‌كانیان.

یادی ئه‌نفال له‌وه‌دا گرنگه‌ گه‌ر ببێت به‌ سه‌رمایه‌یه‌كی ره‌مزی بۆ كه‌سوكاری ئه‌نفال و كورد به‌ گشتی. له‌وه‌دا گرنگه‌ ئه‌نفال ببێت به‌ كه‌رنه‌ڤاڵی ئاشتی، ته‌بایی و قایمكردنی رایه‌ڵه‌ كۆمه‌ڵایه‌تی و چڤاكیه‌كان. ئه‌نفال ده‌بێت ببێت به‌مێژوو و كۆستی نه‌ته‌وه‌یه‌ك. ده‌بێت بكرێت به‌ یادێك بۆ بوژانه‌وه‌ و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌. یادێك بۆ خۆپاكردنه‌وه‌ له‌ زه‌بروزه‌نگ و تۆڵه‌.

null

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026

null

خۆداپۆشین بە قەیران

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

داگیرکردنی شوێن، لەناوبردنی یادەوەریی شار

null

دیدێك سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سیاسی ئێستای هه‌رێم

null

کاتێک حیزب لە نیشتمان گەورەتر دەبێت و حیزب دەبێتە سنووری نیشتمان

null

تەمبەڵی عەقڵی و کۆمەڵگای جنێو!