سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

حزبی كوردی و حزبی ئیسرائیلی...!

بڵاوکراوەتەوە لە : 10 نیسان 2019

نوسینی:

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

بێستون حەمەساڵح

بسمارك ده‌ڵێت( سیاسه‌ت برێتیه‌ له‌ هونه‌ری  خۆگونجاندن له‌ته‌ك واقیعی به‌رجه‌سته‌كراو)!...

دوێنێ ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل هه‌ڵبژاردنی گشتی بۆ پێكهێنانی كنێست و حوكمه‌تی وڵاته‌كه‌یان كه‌متر له‌ (24) كاژێر ده‌رئه‌نجامی سه‌ره‌تا و كۆتا ڕوو له‌ته‌واوبونه‌.

هه‌فته‌ی داهاتو سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل(رئوفین ریفلین)كۆبونه‌وه‌ له‌ته‌ك سه‌رۆكی حزبه‌كانی ڕێژه‌یی پێویستی كورسی (كنێست ) په‌رله‌مانیان مسۆگه‌ركردووه‌ له‌میدیاكانه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ گفتوگۆ به‌شێوه‌یه‌كی شه‌فاف قسه‌ بۆ هاوڵاتیان ده‌كه‌ن و یه‌كێك له‌ براوه‌كان بۆ پێكهێنانی حوكمه‌تی نوێ ته‌شخیس ده‌كات.

به‌هیوای ئه‌وه‌ی بگه‌نه‌ مه‌به‌ست و حكومه‌تی ڕاگواستن له‌ ئیسرائیل ته‌شكیل نه‌بێت گه‌ر ناتانیاهۆ نه‌یتوانی له‌ماوه‌ی (28) ڕۆژ ته‌شكیلی حوكمه‌ته‌كه‌ بكات ئه‌وا سه‌رۆك حكومه‌تی نیشتمانی جاڕده‌دات.

هه‌ردوو حزبی لیكود و كحول لافان یه‌كسان بون له‌ چنینه‌وه‌ی ده‌نگ و به‌ره‌ی ڕاستڕه‌وه‌كان سه‌ركه‌وتنیان به‌سه‌ر به‌ره‌ی چه‌پ- ناوه‌ند مسۆگه‌ر كردووه‌.

ماوه‌ی (48) كاژێره‌ به‌وردی له‌ته‌ك هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئیسرائیل ته‌واوی دیداری وته‌بێژی حزبه‌كان (براوه‌و دۆڕاو) و كه‌سایه‌تی سیاسی ئیسرائیلی  و شیكه‌ره‌وه‌ی سیاسی و سه‌ربازیه‌كان  له‌ ڕێگه‌ی كه‌ناڵی (ئای 24)ئیسرائیله‌وه‌ گوێبیست بوم له‌ ڕه‌خنه‌ی توند و له‌سه‌ركۆنه‌كردن و له‌وته‌ی ئیجابی و سه‌لبی بۆ ڕه‌وتی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ نه‌مبینی بێ ڕێزیه‌ك به‌رامبه‌ر به‌یه‌كتر سوكایه‌تی و غرور و گوێ بیست نه‌بون بۆ یه‌كترم به‌رچاو نه‌كه‌وت. بۆ؟!...

 له‌وێ ده‌وڵه‌ت هه‌یه‌...ده‌وڵه‌تی ئه‌حزابی خاوه‌ن به‌رنامه‌ و ستراتیژ... گۆتره‌كاری نیه‌ له‌سیاسه‌تدا، هۆشیاری هاوڵاتی و چین و توێژه‌كان سیاسه‌تی وڵاته‌كه‌یان یه‌كلا ده‌كه‌نه‌وه‌.

سه‌رباری ئه‌وه‌ش ته‌واوی حزبه‌كان  له‌ هێڵه‌ گشتی و سورو موحه‌ره‌مه‌كانی تایبه‌ت به‌ به‌رژه‌وه‌ندی باڵای ئیسرائیل كۆك و ده‌ست و په‌نجه‌ی هونه‌ری سیاسیان به‌پێی  واقیع و جێكه‌وتی جوگرافی وڵاته‌كه‌یان نه‌رم و به‌رجه‌سته‌  كردووه‌.

حزبی (عمل) گه‌وره‌ترین حزب و یه‌كێك له‌دامه‌زرێنه‌رانی  ده‌وله‌تی ئیسرائیله‌ گه‌وره‌ترین شكستی هێناوه‌ ، سه‌رۆكی حزبی عمل (ئافی غبای)یه‌كه‌م كه‌س به‌گیانی لێبورده‌یی و جه‌خت كردنه‌وه‌ له‌بونی هه‌ڵه‌ و به‌هێزی ڕكابه‌ره‌كانیان هۆكاری سه‌ره‌كین كه‌ نه‌یانتوانیوه‌ ده‌نگی زۆرینه‌ی هاوڵاتیان مسۆگه‌ر بكه‌ن.

جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ حزبه‌كان كێبڕكێ له‌سه‌ر (120) كورسی په‌رله‌مان(كنێست) ده‌كه‌ن تا به‌ ئێستا نزیكه‌ی (97%) ده‌نگه‌كان جیاكراوه‌ته‌وه‌ و ده‌رئه‌نجامی كورسیه‌كان به‌م جۆره‌یه‌:
(لیكۆد37)،(هاوپه‌یمانی شین و سپی 36)،(حزب عمل 6)،(یه‌كێتی حزبه‌ ڕاستڕه‌وه‌كان 5)،(یهدوت هتورات 8)،(شاس ?.(میرتس 4)،(به‌ره‌ی عه‌ره‌بی و گۆڕان 6)،(كۆمه‌ڵه‌ و لیستی عه‌ره‌بی یه‌كگرتو 4)،(كولانو 4).

جا ئه‌وه‌ باسێكی دوور و درێژ ده‌رهه‌ق ئه‌ندامانی كنێست و حوكمه‌ت لێره‌دا جگه‌ی نابێته‌وه‌ چۆن چۆن ئه‌و كه‌سانه‌ دیاری ده‌كرێن؟!... ده‌سه‌ڵاتی په‌رله‌مان و لیژنه‌كان چیه‌ و چۆنه‌؟!... سه‌روه‌زیران ده‌سه‌ڵاتی چیه‌؟!... وه‌زیره‌كان چۆن قه‌راری وزاری و جێگر ده‌ست نیشان ده‌كه‌ن؟!... قه‌رار و سه‌نته‌ری قه‌رار چۆنه‌؟!... ده‌سه‌ڵاتی قه‌زاوه‌ت چۆنه‌؟!... 

هه‌رێمی كوردستان  له‌ ده‌وڵه‌ت بچوكتره‌ و له‌ هه‌رێم گه‌وره‌تره‌ نزیكه‌ی (7 مانگه‌) هاوڵاتی گیری خواردووه‌ به‌ ده‌ست ئه‌م حزبانه‌ی باشوره‌وه‌  (نه‌سیاسه‌ت پێ ده‌زانن، نه‌ شیكه‌ره‌وه‌ی هونه‌ره‌كه‌ین، نه‌ ده‌گونجێن پێكه‌وه‌ ، نه‌ده‌ست و په‌نجه‌ له‌ته‌ك یه‌كتر نه‌رم ده‌كه‌ن، نه‌خوێندنه‌وه‌یان  بۆ واقیعی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی هه‌یه‌، نه‌ مولامه‌سه‌ی بارودۆخه‌كه‌ پێكه‌وه‌ ئه‌كه‌ن)!...

له‌ كوردستان هێڵی سور حزبه‌ ، خێزانه‌ ، بنه‌ماڵه‌یه‌، ورتكه‌ بنه‌ماڵه‌یه‌ نه‌ك به‌رژه‌وه‌ندی باڵاو گشتی!...

له‌ كوردستان پۆست هه‌یه‌ ، دۆڕاندن نیه‌،  قبوڵ كردن نیه‌، لێبورده‌یی نیه‌!...
له‌ كوردستان سیاسی جاهیله‌، هونه‌ری شرۆڤه‌كردنیان له‌ خوار كه‌مه‌ر و له‌ نێوان قوله‌ پێو ئه‌ژنۆدا  چه‌ق به‌ستوی عه‌قڵ بون!...

له‌ كوردستان شه‌ڕی خێزان و بنه‌ماڵه‌كانه‌  زامنكردنی ده‌سه‌ڵاته‌ بۆ نه‌وه‌ی نه‌وه‌كانیان!...

جا بڕوانن له‌ عه‌قڵی ئیسرائیلی ئه‌وان پێش ده‌وڵه‌ت ده‌ستوریان داڕشت ، دواتر ده‌وڵه‌تیان دامه‌زراند.... لای ئێمه‌ نه‌ده‌وڵه‌تین نه‌قه‌واره‌یه‌كی جێگیر ده‌سه‌ڵات حزبیه‌ و ده‌ستور به‌ قه‌ده‌ر ته‌سلیم كراوه‌!...

جا وه‌ره‌ چاوه‌ڕێی ئه‌م حزبانه‌ بن ته‌رویج بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی بكه‌ن؟!...

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ

null

ستراتیژیی گواستنەوە لە حوکمڕانیی حزبییەوە بۆ دەوڵەتداریی نیشتمانی