سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

دژیەکیی هەڵوێستی حیزبەکان لە پرسی سەرۆکایەتیی هەرێم

بڵاوکراوەتەوە لە : 10 نیسان 2019

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

دوێنێ و ئەمڕۆ: دژیەکیی هەڵوێستی حیزبەکان لە پرسی سەرۆکایەتیی هەرێم
كەمال چۆمانی 

- کە سەرۆکایەتیی هەرێم دامەزرا و مەسعود بارزانی بو بە سەرۆکی هەرێم، یەکێک لە کێشەکانی پارتیی و یەکێتیی ئەوە بو پارتیی داوایدەکرد نابێت سەرۆک هیچ جێگرێکی هەبێت. وابزانم بەرپرسێکی حیزبی شیوعیی بو گوتبوی: "بیستومە تەنها خوا جێگری نییە."
- ئێستا پارتیی و یەکێتیی پێکەوە داوادەکەن سەرۆک نەک هەر جێگرێکی هەبێت، بەڵکو دو جێگری هەبن. ئەمە لە کاتێکدا دەرکەوت نەبونی دامەزراوەی سەرۆکایەتیی هەرێم هیچ كێشەیەک دروستناکات لە هەرێمی کوردستاندا، چ پێویست دەکات جێگرێکی دیکەی بۆ زیاد بکرێت.
- گۆڕان دەیگوت هەموارکردنەوەی قانونی سەرۆکایەتیی هەرێم و سنوردارکردنی دەستەڵاتەکانی سەرۆک، کەچی ئێستا دەیانەوێت سەرۆکی هەرێم و جێگرەکەی دەستەڵاتەکانیان سنوردار نەبن چونکە خۆیان جێگرێکی سەرۆکی هەرێمیان هەیە.
- ئەندام پارلەمانێکی یەکگرتو داوادەکات دامەزراوەی سەرۆکایەتیی هەرێم هەر نەمێنێت، کەچی یەکگرتوی بادینان ئەو حیزبە بو قبوڵی نەبو قانونی سەرۆکایەتیی هەرێم هەمواربکرێتەوە.
- سەرۆکایەتیی هەرێم لە دامەزراندنیەوە دامەزراوەیەک بوە بۆ رازییکردن و مامەڵەکردنی سیاسیی و پۆست. جەلال تاڵەبانی پۆستی سەرۆک کۆماری وەرگرت، دەبوایە لە بەرانبەردا پۆستێکیش هەبوایە بۆ مەسعود بارزانیی. ئەو میراتی دابەشکاریی و مامەڵەکارییە بەو دامەزراوەیەوە هەر ماوە و هەریش دەمێنێت، هەرگیزیش نابێتە دامەزراوەیەکی نیشتیمانیی چونکە ئامانج لێی پێشخستنی حوکمڕانیی و حوکمی قانون و پێشخستنی دیموکراسیی نییە، بەڵکو ئامانج لەو دامەزراوەیە ئەو مامەڵەکارییەیە کە باسمکرد. ئەگەر ململانێی نێچیرڤان بارزانیی و مەسڕوڕ بارزانیی نەبوایە، پارتیی زۆر لای ئاسایی بو ئەو دامەزراوەیە هەر نەمێنێت دوای مەسعود بارزانیی، بەڵام دەبوایە پۆستێک هەبێت بۆ نێچیرڤان بارزانیی. 
- سەرۆکی ئەمریکا یەک جێگری هەیە، تێناگەم سەرۆکی هەرێم بۆ دو جێگری هەبن؟
- گۆڕان و یەکێتیی پێیان وایە ئەگەر جێگری سەرۆکی هەرێم ببن دەستەڵاتیان دەبێت، ئەوانە خەون دەبینن، سەرۆکی هەرێم نێچیرڤان بارزانییە. لە سەروی سەرۆکی هەرێمیش پارتی دامەزراوەی "بارەگای بارزانیی" قیت کردۆتەوە و دەیانەوێت نوێنەرایەتیی خەڵکی کوردستان و تەنانەت پارچەکانی دیکەی کوردستانیش بکەن، کەچی گۆڕان و یەکێتیی شەڕیانە لەسەر پۆستێک کە وەرگرتن و وەرنەگرتنی شتێکی ئەوتۆ ناگۆڕیت.
- لە ماوەی داهاتو، لای کەم من وای دەبینم، پارتیی چۆن داوای کۆمیتەیەکی سەرکردایەتیی سیاسیی هەرێمی کوردستان دەکات و مەسعود بارزانیی دەبێتە سەرۆکی ئەو کۆمیتەیە. نێچیرڤان بارزانییش ناتوانێت ئەو کۆمیتەیە سنوردار بکات. ئەوە هەنگاوی یەکەمی مەسڕوڕ بارزانییش دەبێت بۆ ئەوەی دەستەڵاتەکانی سەرۆکی هەرێم کەمبکاتەوە و پەراوێزی بخات چونکە مەسڕوڕ بارزانیی لە پەیوەندییە فراوانەکانی نێچیرڤان بارزانیی دەترسێت.

null

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026

null

خۆداپۆشین بە قەیران

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

داگیرکردنی شوێن، لەناوبردنی یادەوەریی شار

null

دیدێك سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سیاسی ئێستای هه‌رێم

null

کاتێک حیزب لە نیشتمان گەورەتر دەبێت و حیزب دەبێتە سنووری نیشتمان

null

تەمبەڵی عەقڵی و کۆمەڵگای جنێو!