سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

لەنێوان قانون و ئەخلاق و پاشەکەوتا

بڵاوکراوەتەوە لە : 8 نیسان 2019

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

محەمەد گردش

لەم چەند ساڵەی ڕابردوودا ، ئەم شتەی ناوی لەخۆی ناوە حکومەتی هەرێم  ( بەگشتی ) موچەخۆرانی فەرمانگەکانی هەرێمی خستبووە نێوان بەرداشی قانون و ئەخلاق و پاشەکەوتەوە .

  بەوپێیەی لەڕووی یاساییەوە ئەگەر فەرمانبەر پابەند نەبێ بە دەوام کردنەوە ( هەروەک وتەبێژی حکومەت دەیوت ) بە مەفصول حیسابە و لەو موچەیەش بێبەریی دەکرا  ، وە کە موچەشیان پێ ئەدا ، بە چل یان پەنجا ڕۆژ جارێک  چــارەکە موچەیەکیان ئەدا ، لەم کاتەشدا ئەگەر فەرمانبەر لەبەر کەم دەرامەتی دەوامی نەکردایە ئەوا بەرپرسیارێتی ئەخلاقیان دەخستە سەرشان ، گوایە حکومەت لەژێر باری قەرز و کەمیی داهات و شەڕی داعشدایەو ، فەرمانبەرەکانی پشتیوانی نین .
    هەرچەندە ( هەندێک ) لە پاڕلەمانتارە بەویژدانەکان هاواریان دەکرد کە ئەمە سیستەمی ستەمە نەک پاشەکەوت ، چونکە داهات بەشی موچەی تەواو هەیە ، نەک هەرئەوە بەڵکو بەهۆی شەڕی داعشەوە داهاتی حکومەت زیادی کردووە ، لەبەرئەوەی هێزەکانی پێشمەرگە توانیویانە بە خوێنی خۆیان زۆر لەو خاکە کوردستانیانەی  ژێردەسی داعش ڕزگار بکەن کە کێڵگەی نەوتین و بەوهۆیەشەوە نەوتێکی زۆرتر لەوەی هەرێم کەوتۆتە بەردەسی حکومەتی هەرێم .

لەگەڵ ئەوەشدا مانگ لەدوای مانگ چارەکە موچەکەش دوائەکەوت و فەرمانبەری گیرخواردووش  لەلایەک ئیشی دووەمی لەدەست داوە بەهۆی کەم بوونەوەی پارەوەو ، لەلایەکیش قەرزو قۆڵەو کرێ و قیست تەنگی پێ هەڵچنیوە . بەڵام هێشتا فەرمانگەکانی حکومەت کاریان تێدا دەکراو ، فەرمانبەران نەیانهێشتبوو کاری هاوڵاتیان و حکومەت پەکی بکەوێت .

واتا مێـژوو دوبارە بووەوە ، هەمان ئەو موچەخۆرانەی کاتی خۆی حکومەتی بەعس نانبڕاوی کردن بەڵام بەدەنگێکی دلێر ئەیانووت : سەری بەرز بۆ موچە نەوی ناکەین ، هەرئەوان و نەوەکانیان ئەمجارەش پێیان لەجەرگی خۆیان نابوو ، قەرزیان دەکرد تا کرێی هاتۆچۆی ڕێگەی فەرمانگەکانیان دابین بکەن و بێنە سەرکارەکانیان ، ئەرکی قانونی و ئەخلاقی خۆیان بەجێ بهێنن .

هەرچەندە فەرمانبەران بوونە هەڵگریی بارگەی خەمی میللەت و کۆڵەکەی ڕاگرتنی حکومەت ، بەڵام وادیارە ئەم ڕەنجەی خەڵکیش بە  با چوو ، هەروەک چۆن خوێنی هەزاران پێشمەرگەو ، نیوەی خاکی کوردستان لەدەسچوو .

بەڵام بۆ دەبێ تەنیا هاوڵاتی ئەرکی ئەخلاقیی بەجێ بهێنێ ، ئەی حکومەتی هەرێم هێج جۆرە ئەرکێکی ئەخلاقیی ناکەوێتە سەرشان ؟! یان ئەم حکومەتە هەمان هەربێنەکەی جارانە !!؟

ئێستاش دوای ئەوەی( بەهەرجۆرێک بێت ) موچە خەریکە ئاسایی ئەبێتەوە ، کەچی فەرمانبەران بێجگە لەو سێ بەرداشە کەوتوونەتە بەر هەڕشە و هەروەها  add  و  remove یشەوە . داوای دەوامی ئاسایی و یاسایی دەکرێ ، بەڵام ئەمانە بەکام پێوەر ؟! بۆ ئەم چەن ساڵەی کە گوزەشت ، ئاسایی بوون و یاسایی بوونی پێوە دیاربوو بۆ موچەخۆران ؟!

   ئەوەتا ( بۆ نمونە) وەزیری تەندروستی بە بڕیاری ژمارە (٣٥٤٩ ) ی بەرواری ( ١٩ــ٣ــ٢٠١٩) داوایەکی وا دەگشتێنێ کە دەوام ئاسایی بکرێتەوە و سەعاتەکانی دەوام زیاد بکرێت ، کە ئەم جۆرە بڕیارانەش سەرئێشەو ئیحراجیەکی زۆری بۆ بەڕێوەبەرەکان دروسکردووە . وەک ئەوەی ( بۆ نمونە) بەڕێوەبەرێکی یەکێک لە نەخۆشخانە گەورەکانی سلێمانی کە تازە دەس بەکاربووە ، هەڵدسێ بە دانانی گروپێکی ڤایبەر بۆ نەخۆشخانەکە و کارمەندەکان دەبنە ئەندامی گروپەکە ، بەڵام سەیر لەوەدایە بەزمانێکی هەڕەش ئامێز لە مێسجێکدا ئەڵێ : یەک کەس لێرە موناقەشە نەکا ! 

 لێرە ، مەبەستی گەوپەکەیە ، ئەو کارمەندانەش کە قسە و بۆچونەکانی بەدڵی خۆی نەبێ خێرا remove ئەکرێن لەگروپ ، ئاخر جەنابی بەڕێوەبەر ، خۆت ئەزانی شەبەکەی تەواصولی ئیجتیماعی بووەتە سەرئێشە بۆ زۆرێک لە پۆستدارەکان ، کە بەڕێزت تەحەمولی موناقەشەی ( لابدّ مِنهُ ) ناکەیت و ناتەوێ گوێ لەو کارمەندانەت بگری کە ساڵانێکە بە سکی خاڵیی و گیرفانی بەتاڵ دەوام ئەکەن ئیتر بۆ دەرگای فەزای ئازاد بەڕویاندا ئەکەیتەوە ؟! 

  لەبەرئەوە ، ئەم حکومەتەی کە خودی خۆی نائاساییەوە لەدنیادا نمونەی نیە ، چۆن داوای شتی ئاسایی و یاسایی دەکات ، یان چۆن لەڕووی هەڵدێ بەرپرسیارێتی ئەخلاقی بخاتە سەرشانی موچەخۆرانی ؟! لەولاشەوە بەڕێوەبەرەکانی سەرپشک بکا بە هەڕەشەو گوڕەشە .

  موچە ئاسایی بکەنەوە با خەڵک ڕێی هات و نەهاتی ئیجە بگرێتەوە بەر ، چونکە هەر هیچ نەبێ لەوێ چارەنوس مەعلومە ، یان خنکان یان پەڕینەوە . بەڵام لەم ئەرزی خوایەی پێی دەوترێ هەرێم ، هیچ شتێ مەعلوم نیە نە قانون نە ئەخلاق نە پاشەکەوت نە بەرداشەکانی تر .

null

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026

null

خۆداپۆشین بە قەیران

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

داگیرکردنی شوێن، لەناوبردنی یادەوەریی شار

null

دیدێك سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سیاسی ئێستای هه‌رێم

null

کاتێک حیزب لە نیشتمان گەورەتر دەبێت و حیزب دەبێتە سنووری نیشتمان

null

تەمبەڵی عەقڵی و کۆمەڵگای جنێو!