سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

هەڵبژاردنەکانی عێراق: چی بکەین؟ 

بڵاوکراوەتەوە لە : 12 نیسان 2018

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

د. نیاز نەجمەدین 

پرسیاری "چی بکەین؟" لە سەدەی بیستدا و تا ئەمڕۆش پرسیارێکی رۆژئاواییە، پتر روسیا و ئەمریکا وەڵامیانداوەتەوە و لە سایەیدا بەشێک لە چارەنوسی نەتەوەکانیان دیاریی کردووە، بە باش یان بە خراپ. ئەم باسە زۆری دەوێت و زیاتری لەسەر ناڕۆم، بەڵام با بپرسین:
کورد لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پاشان جیهاندا دەبێت چۆن نەتەوەیەک بێت؟ یەکێک لەو شتانەی دەکرێت بیری لێ بکەینەوە ئەوەیە هەرێمی کوردستان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هیچی تر نەبێت بە بازاڕ و گۆڕەپانی جەنگ، نەبێت بە دەستکەلای دەوڵەتانی ناوچەکە، ناهاوسەنگییەکانی ئابورییەکەی چاکبکاتەوە، بەڵام ئەمەش سەختە و بە رۆژ و دوو رۆژ ناکرێت و قسەش زۆر هەڵدەگرێت. 
دادەبەزمە ئاستێکی خوارتر: کورد لە عێراقدا چی بکات؟ لە عێراقدا پێویستە ستراتیجی سەرکردایەتیی و نوێنەرانی کورد ئەوەبێت دەستی ئاژاوە نەبن، ترسی عێراق بەرامبەر بە گەشەکردنی هەرێم کەمبکەنەوە، گەشەی هەرێم ببێت بە خێر بۆ عێراقیش (رۆژێک لە رۆژانیش کورد جیاببێتەوە، هەردەبێت لەڕێی عێراقەوە و بە ئاشتیی روبدات). 
ئایا هەڵبژاردنەکانی عێراق دەتوانن ئەم ئامانجانە بهێننەدی؟ چییان پێدەکرێت؟ وەرچەرخان پرۆسەیە، ئەوە تەنیا خەیاڵە بتوانین بەلابردنی ئەم حزب و هێنانی ئەویتر مێژوو لە بەرژەوەندیی خەڵک پێچەوانە بکەینەوە. بۆچی؟ 
(کاریگەریی راستەوخۆی قەیرانی ئابوریی جيهان، رۆڵی دەوڵەتانی ناوچەکە و ئەمریکا و روسیا، کاریگەریی سوپا و میلیشیا و موخابەرات، ساختەکاریی و داهێنان تیایدا، قوڵیی لاسەنگییەکانی ئابوریی عێراق و هەرێم، هەر قەوارەیەک یان چەند قەوارەیەک رۆڵێکی بچوک دەبینێت، خزمایەتیی و کەسایەتیی لە دەنگداندا رۆڵی گرنگ دەبینێت). 
لەگەڵ ئەمانەشدا، ئەگەر ئەنجامبدرێت، هێشتا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نیشتمانیی عێراق دوو ئیشی گرنگی پێدەکرێت. 
یەکەميان، دروستکردنەوەی پردی متمانەیە لەگەڵ عێراق. 
دووەمیان بریتییە لە: 
(بچوککردنەوەی دەستەڵاتی یەکێتیی و پارتیی). لەگەڵ بچوککردنەوەی دەستەڵاتی دوو بنەماڵە و حزبەکانیان، کۆمەڵێک مافیاش دەکەون، ئومێدی لەدایکبونی قۆناغێک بە ئاراستەی تێپەڕاندنی مێژووی پڕ لە شکستی حوکمڕانیی و سیاسەت لە هەرێمدا سەرهەڵدەدات، بە مێژووی شەڕنانەوە و هەڵهاتنیشەوە. دوای ئەم هەنگاوە ئینجا دەکرێت بیر لە راستکردنەوەی لاسەنگییەکانی نێوان عێراق و هەرێم , هەرێم و دەوڵەتانی ناوچەکە و جیهانیش بکرێتەوە. لە بەرامبەردا، کشانەوە لە هەڵبژاردنەکانی عێراق تەنیا ئاژاوەنانەوەیەکی تر دەبێت و هیچی تری لێ سەوزنابێت. دەنگنەدان بە دوو حزبە حاکمەکە مانای سڕینەوەیان نییە، بەڵکو سزایەکە تا ناچار ببن چاکسازیی بکەن. 
ئەگەر دەنگدەر ئەمجارە دەستەڵاتی یەکێتیی و پارتیی بچوک نەکاتەوە، ئەوا پەنجەرەیەک بۆ رزگاربون لە قەیران , دیکتاتۆرەکان دادەخات، رەنگە خەڵکی هەرێمیش ناچاربکات لەرێی خۆپیشاندان و راپەڕینەوە لە ئایندەدا دۆخی سیاسیی هەرێم بگۆڕن (ئەمەش بۆ خۆی لاوازییەکی تری هەڵبژاردنە بەوپێیەی گەندەڵ و دیکتاتۆريش بەختی سەرکەوتنیان بۆ سەر کورسی دەستەڵات هەیە). دەنگدەر رۆڵی هەیە و بەشێک لە بەرپرسیارێتی چارەنوسی خۆی و وڵاتەکەی لە هەڵبژاردندا دەکەوێتە ئەستۆ. ئەگەر هیچ قەوارەیەکیش قەناعەتت پێناکات، ئەوا بایکۆت و دەنگسوتاندن زۆر باشترە لە دەنگدان بە حاکمەکانی پێشوو. 
بێگومان دەشێت کەلتوری سیاسیی یەکێتیی و پارتیی و پۆخڵەواتەکانی لیستەکانی تری عێراق لە قەوارەکانی دیکەدا بدۆزینەوە و سەرهەڵبدەنەوە. بەڵام سەرخستنی گەشەسەندن پرۆسەیە و چەندین جاری تر دەوەستێتەوە، بۆیە پێویستە بە چەندین میکانیزم هەوڵ بدەین بیخەینەوە سەر رێی خۆی، کە یەکێکیان ئەوەیە تاک نەبێت بە جەنگاوەری ئەبەدیی هیچ قەوارە و حزب و ئایدیۆلۆجیایەک و لە هەر حزبێکیشدا بێت، خاوەنی شەخسیەتی سیاسیی خۆی بێت.
........................................................................................

null

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026

null

خۆداپۆشین بە قەیران

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

داگیرکردنی شوێن، لەناوبردنی یادەوەریی شار

null

دیدێك سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سیاسی ئێستای هه‌رێم

null

کاتێک حیزب لە نیشتمان گەورەتر دەبێت و حیزب دەبێتە سنووری نیشتمان

null

تەمبەڵی عەقڵی و کۆمەڵگای جنێو!