سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

رێک کەوتن !

بڵاوکراوەتەوە لە : 3 نیسان 2019

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

ئارێز عەبدوڵا   

ھەواڵی رێککەوتنی یەکێتی و پارتی راگەیەندرا و بەو پێیەش یەکێتی بەشداری حکومەت دەکا. بێگومان لەم بارودۆخە رێککەوتن پێویستە، چونکە ھەلومەرجەکان ئەو رێککەوتنە دەخوازن. بەڵام ئایا بەشداریکردنی یەکێتی لە حکومەت دەبێتە مایەی چارەسەری تەواو، رێگەخۆشکردن بۆ چارەسەر یان ھەڵپەساردنی کێشە بنەڕەتیەکان؟ ئاشکرایە بەبێ یەکێتی ئاسان نییە حکومەت پێکبھێندرێ و بەشێوەیەکی ئاسای کاروبارەکان بەرێوەبچن، بەڵام خۆ ناکرێ بارودۆخی کوردستان ھەر بەو شێوە ناسەقامگیر و نا ئاساییە بمێنێتەوە. ئەگەر لەمڕۆ بەدواوە کاربکرێ بۆ جێگیرکردنی سیستمی پەرلەمانی، لەم خولەی پەرلەمانەدا پڕۆژەی دەستور ھەمواربکرێتەوە، بخرێتە ریفراندۆم لەلایەک و لە لایەکی دیکەش لێک جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان و بەھێزکردنی دامەزراوەکانی حکومەت و نەھێشتنی سیمای دوو ئیدارەیی بەرنامەی کاربێ دیارە ئەم وڵاتە قۆناغێکی گەورە دەبڕێ و دەکرێ سەرکەوتنێکی مێژوویی تۆماربکەین، بەڵام بەپێچەوانەوە کێشەکان لە ژێرەوە وەکو خۆیان و بگرە بەتەشەنەکراویش بمێنەوە و دوای سێ ساڵ و نیوی تر دەبێ ھەمان بالۆرە لێ بدەینەوە. ئەو کات لە جیاتی سەرکەوتن رێک کەوتن تۆماردەکەین. دەبێ لەبیرمان نەچێ رێککەوتن دوو مانای ھەیە یەکیان ئەوەی ئەمڕۆ لە نێوان یەکێتی و پارتی باسی لێوەکراوە یەکیشیان بە رێکی کەوتنە، کەوتنیش ھەر کەوتنە رێک بکەوێ یان نا رێک بکەوێ. ئەگەر ئەو رێککەوتنە ھەنگاوی تری بەدواوە نەبێ من لە ئێستاوە دەڵێم ئەوە نا رێک کەوتنە تەنانەت ئەگەر رێککەوتنیش بێ.

null

خۆداپۆشین بە قەیران

null

چۆن جەنەڕاڵ عاسم مونیر، بوو بە پردی پەیوەندیی نێوان تاران و واشنتۆن؟

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

ئەوەی لە بەغدا روودەدات، خراپتر چاوەڕێی هەرێم دەكات!

null

ڕووخانی هەرێم یا دەسەڵاتی ماوەبەسەرچوو؟!

null

تۆم باراک

null

فیل بە ئاسمانی كوردستانەوە