سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

 کاراکردنەوەی سەرۆکایەتی هەرێم لەم کاتەدا بۆ؟

بڵاوکراوەتەوە لە : 2 نیسان 2019

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی

پەلە پڕوزێی پارتی وکۆرسەکەی بۆکاراکردنەوەی سەرۆکایەتی هەرێم دوو مەبەستی لەپشتە:

یەکەم;جێبەجێ کردنی ڕێکەوتنی سیاسی دوولایەنی پێک هێنەری حکومەتە.

دووەم:چارەسەری کێشەی ناوخۆی پارتی دەکات کەهەتا سەرۆکی هەرێم دەسبەکار نەبێت سەرۆکی حکومەت لە سەرتەختی سەرۆکایەتی حکومەت دانانیشێت.

بەپێی یاسای ژمارە (٢)ی ساڵی (٢٠١٧)مادەی یەکەم بڕگەی چوارەم سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری دوای دەستنیشانکردنی لەلایەن پارلەمانەوە دەیتوانی سەرۆکی حکومەت ڕابسپیرێت بۆپێک هێنانی کابینەکەی ،بەتایبەت کەپارتی بەڕێز (مەسرور بارزانی )دەستنیشان کردووە.

لەلایەکی تر بەپێی یاسای ژمارە(١٠)ی ساڵی (٢٠١٨)ئەم خولەی پارلەمان یەک ساڵی تەواوی لەبەردەست بوو تا (وەک لەهۆیەکانی دەرچواندن)دا هاتوە زەمینەی سازان ولەیەکتر گەیشتن لەسەرسیستمی حوکمڕانی بێنێتە کایەوە.

کەواتە دەبوایە سەرۆکایەتی پارلەمان ڕێکاری پێک هێنانی حکومەتیان بگرتبایەتە بەر ئەویش بەدەستنیشانکردنی سەرۆکی حکومەت،کەئەمە خواستی خەڵک وپێویستی پارلەمان بوو تابکەوێتە سەر ڕێچکەی کاری خۆی کەچاودێری کردنە.

لەلایەکی تر هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم لەپارلەمان بەتەنها پێی ناوترێ سیستم بۆتە پارلەمانی بەڵکو پێویستی بەکەمکردنەوەو ڕێکخستنەوەی دەسەڵاتەکانیەوە هەیە کەتەبا بێت لەگەڵ سیستمی پارلەمانی.

ئەوەی ئێستا دەگوزەرێ تەنها هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێمە لەناو پارلەمان بەهەمان دەسەڵاتەکانیەوە کەلەیاسای ژمارە(١)ی ساڵی (٢٠٠٥)دا هاتوە،کە کەمکردنەوەی دەسەڵاتەکان یەکێک بوو لە هۆکارەکانی ناکۆکی وجیاوازی وشکستپێهێنەری (گفتوگۆ پێنج قۆڵیەکان)و(لیژنەی ئامادەکردنی دەستووری کوردستان بۆڕاپرسی) لەخولی چوارەم دا کەسازان وڕێکەوتنی لەسەر نەکرا.

بۆیە بەداخەوە بۆمبە تەوقیت کراوەکە(سەرۆکایەتی هەرێم وسیستمی پارلەمانی)خولی سێیەم سپاردی بەخولی چوارەم وخولی چوارەمیش هەواڵەی خولی پێنجەمی کردو خولی پێنجەمیش (ویستی زۆرینە)نەیتوانی چارەسەرێکی ریشەیی بۆبکات وئەم پرس ودامەزراوە نیشتیمانیە کرایە قوربانی سەفقەو ڕێکەوتنی سیاسی ودەستخستنی پۆست.

null

خۆداپۆشین بە قەیران

null

چۆن جەنەڕاڵ عاسم مونیر، بوو بە پردی پەیوەندیی نێوان تاران و واشنتۆن؟

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

ئەوەی لە بەغدا روودەدات، خراپتر چاوەڕێی هەرێم دەكات!

null

ڕووخانی هەرێم یا دەسەڵاتی ماوەبەسەرچوو؟!

null

تۆم باراک

null

فیل بە ئاسمانی كوردستانەوە