سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

خەتی گشتی !!

بڵاوکراوەتەوە لە : 28 ئازار 2019

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

لوقمان هاوڕێ عوسمان

لەماوەی چوار ساڵی ڕابردودا لەگەڵ کۆمەڵێک هاوڕێ وخەڵکانی تری ڕاستە ڕێگای ناو بزووتنەوەی گۆڕان ، بەردەوام ڕەخنەو نارەزایمان هەبوە لەسەر پێشێلکاریە حیزبیەکانی گۆڕان و دەرچوون لە ئەجێنداو سیاسەت و بەرنامە سەرەکیەکانی گۆڕان ،
ئەمە جگە لەوەی کە چەندین کەسی بەهەڵوێست لە ئاستی سەرکردایەتی گۆڕان و کادری دیاری گۆڕان  و هەڵسوڕاو و بنکە جەماوەریەکانی گۆڕان ،  وە خەڵکی نوخبەی نوسەرو رۆژنامەنوس و شرائحەکانی تری کۆمەڵگا ،  دژی ئەو پێشلکاریانەی سەرکردایەتی ئیستای گۆڕان رەخنەیان گرت . لەگەڵ ئەوەی ڕەخنەکان هەمووی جدی و گرنگ بوون بەڵام سەرکردایەتی گۆڕان و بەرژەوەندیخوازەکانی ناو گۆڕان پاساویان بەوە دەهێنایەوە کە رەخنەو نارەزاییەکان راستن بەڵام گۆڕان هێشتا لەسیاسەتی خۆیدا ، لە خەتە گشتیەکە لای نەداوە .
 لەڕاستیشدا ئەم پاساوەی بڕیار بەدەستانی گۆڕان هیچ بنەمایەکی نەبوو ، بگرە هەر لە مێژ بوو هەست پێ کرابوو کە گۆڕان لە خەتە گشتیەکەی خۆی لایدوە .
بەڵام پێشکەشکردنی یاسای سەرۆکایەتی هەرێم ، لە ڕێککەوتنە نوێ یەکەیاندا لەلایەن پارتی و گۆڕانەوە کە سەرۆکی هەرێم بەتەواوی دەسەڵاتەکانیەوە دەمێنێتەوە ، پەردەی شانۆکەی لادا ،، ئەم ڕێککەوتنە ئیدی ئەو پاساوە بێ بنەمایەی سەرکردایەتی گۆڕانی نەهێشت و بەتەواوی تەواوی تەم و مژی لەسەر سیاسەتی بەرژەوەندیخوازی و گەوجاندنی سەرکردایەتی گۆڕان هەڵماڵی .
ئاوڕدانەوەیەک لەڕابردوو ،،
لەدوای دەرکردنی گۆڕان لە حکومەت لەلایەن پارتیەوە ، پارتی گۆڕانی بەوە تۆمەتبار دەکرد کە لە ڕێکەوتنەکەی پارتی و گۆڕان دەرچووە بۆیە ئێمەش کاردانەوەمان نواند . 
هەرچەند ئێمە وەک ئەو کۆمەڵە کەسەی باسم کرد دەمانزانی ئەوکات هیچ ڕێکەوتنێک لەسەر سەرۆکایەتی هەرێم لەگەڵ پارتی نەکراوە ، تەنها ڕێکەوتن لەسەر پەرلەمان و سەرۆکایەتی حکومەت کرابوو بەڵام من وەک خۆم هەر دەمویست تەواوی ئەو بابەتە بزانم ئاخۆ ئایا هیچ ڕێکەوتنێکی ژێر بە ژێر لەسەر سەرۆکایەتی هەرێم لەگەڵ پارتی کراوە ، 
وا پارتی ئەوەندە باسی شکانی ڕێکەوتنەکە دەکات ! ،
ڕۆژێک لای نەوشیروان مستەفا بووم  پێم ووت کاک نەوشیروان ئێوە هیچ ڕکەوتنێکتان لەبارەی سەرۆکایەتی هەرێمەوە لەگەڵ پارتی هەیە ؟ ئەی لەکۆبونەوەی دوو قۆڵی تۆو بارزانیدا هیچ گفتێکی زارەکیت پێ داون ؟
لەوەڵامدا کاک نەوشیروان ووتی ، لە کۆتا کۆبوونەوەم لەگەڵ بارزانی پرسیاری لێ کردووم بەتەمان چی بکەن لەدەسەڵاتەکانی سەرۆکی هەرێم .
ووتی بەڕاشکاوی پێم وتووە بەشێک ، لەدەسەڵاتەکانی سەرۆکی هەرێم کەم دەکەینەوە .
ووتی ئیتر بارزانی هیچی نەووت لەسەری نە بەرازی بوون نەبەنارازی بوون .
من ئیستا دەموێ شتێک وەبیر بهێنمەوە ، بۆ ئەمەش دەگەڕێمەوە بۆ ڕابردوو بۆ سەرەتای پێشکەشکردنی پرۆژەی یاسای سەرۆکایەتی هەرێم . گفتوگۆو لێدوانەکانی پارتی لەگەڵ لایەنەکاندا هەموومان باش لەبیرمانە ، ئەوکات پارتی هیچ کێشەیەکی لەگەڵ هەڵبژاردنی سەرۆک لە پەرلەمانەوە نەبوو ، تەنها کێشەی کەمکردنەوەی دەسەڵاتی سەرۆکی هەرێم بوو ڕازی نەبوو کەمبکرێتەوە . 
هەر بۆ بەڵگەش لایەنەکان چەندینجار داوایێا‌ن لەپارتی کرد پڕۆژەی خۆی لەسەر سەرۆکایەتی هەرێم پێشکەش بکات پارتی پرۆژەی پێشکەش نەکرد !
چوونکە خۆی ڕۆحی پرۆژەکە پرۆژەی تەعدیلی یاسای سەرۆکاتی هەرێم کەم کردنەوەی دەسەڵاتەکانی سەرۆکی هەرێم بوو ، کە گۆڕان و لایەنەکان دەیانویست پارتی تەحجیم بکەن و دەسەڵاتەکانی کەم بکەنەوە ، لەبەرئەوەی  پارتی بە یەک لەسەسێ پەرلەمانەوە سەرۆکایەتی حکومەت و بەشێکی زۆر وەزارەت و پۆستە گرنگەکانی تری حکومەت و سەرۆکایەتی هەرێمیشی لەدەست بوو . دەتوانم بڵێم لەسەدا حەفتاو پێنجی دەسەڵاتەکانی هەرێمی کوردستانی لابوو بەحساب حکومەتێکی بنکەفراوانیش بوو !
هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم لەپەرلەمانەوە لەپڕۆژەکەدا خاڵێکی لاوەکی بوو ئەوەی کە وای کردبوو ئەو خاڵە بەزەقی دەربکەوێ و تاڕادەیەک گرنگی پێدابوو لەپرۆژەکەدا ، بەحساب لێپرسینەوەی سەرۆکی هەرێم بوو لەلایەن پەرلەمانەوە ، ئەمە لەروویەکەوە بۆ ئایندەیەکی دوور  باشە ، بەڵام بۆ ئیستا گرنگیەکی ئەوتۆی نیە کە ڕۆحی پرۆژەکەی تەعدیلی یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی بۆ بکوژی .
جگەلەوەی باس لەوە دەکرێت کە بەپێ یاسای سەرۆکایەتی ۲٠٠٥ کاربکرێ کە پەرلەمان ناتوانێ لێپرسینەوە لەسەرۆکی هەرێم بکات . 
 وەک دەزانین سەرۆکی حکومەت بەرپرسیارە لەبەرامبەر پەرلەماندا کەچی لەچەندین خوولەکانی پێشودا نەمانبینی لێپرسینەوەیەکی جدی لە پەرلەمانەوە لەسەرۆکی حکومەت بکرێ . 
هەر نەشیانتوانی لەسەر ئەو هەموو فەسادو گەندەڵیە سزای سەرۆکی حکومەت یان وەزیرێک  بدەن .
ئیدی سەرۆکی هەرێم لە ئیستادا لەبەرامبەر پەرلەمان بەرپرسیار بێ یا نەبێ چ گرنگیەکی وای تێدایە ؟! لەکاتێکدا پارتی نیوە کۆ یەک ی پەرلەمانی هەیە ، پێم ناڵێن گۆڕان و لایەنەکانی تر دەتوانن چ لێپڕسینەوەیەک و چ ئیجرائاتێک لەگەڵ سەرۆکی هەرێم بکەن  ؟
بۆیە لە ئیستادا بەتەواوی ڕوونە ئەم پڕۆژەیە پڕۆژە راست و دروستەکەی گۆڕان نیە .
بەڵکو صرف پڕۆژەیەکی پارتیە و گۆڕان وەک مقاش بەکاردەهێنێ بۆ جێ بەجێکردنی 

 

null

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026

null

خۆداپۆشین بە قەیران

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

داگیرکردنی شوێن، لەناوبردنی یادەوەریی شار

null

دیدێك سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سیاسی ئێستای هه‌رێم

null

کاتێک حیزب لە نیشتمان گەورەتر دەبێت و حیزب دەبێتە سنووری نیشتمان

null

تەمبەڵی عەقڵی و کۆمەڵگای جنێو!