سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

دوانزە لە سەیر و سەمەرەکانی ساڵی ٢٠١٩

بڵاوکراوەتەوە لە : 28 ئازار 2019

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

د. محەمەد عەلی 

‏‎یەکەم: ”بارەگای بارزانی“ وەڵامی عەبادی دەداتەوە؟! زیادکردنی ئەم دامەزراوەیە لە ھەرێمدا، دەبێتە داھێنانێکی تری پارتی بۆ پرۆسەی دیموکراسی لە سەدەی بیست و یەکدا!
‏‎ دوەم: لە ساڵیادی کارەساتی ھەڵەبجە، ئەردۆغان لەتویتەر دەنوسێت: ”کارەساتی هەڵەبجە پەڵەیەکی رەش بوو لەمێژووی مرۆڤایەتیدا“. دەسەڵاتەکەی خۆی بەشدارە لە زیندانیکردن و کوشتنی سەدان کورد لە تورکیا و سوریا و ڕوخاندن و وێرانکردنی چەندان گەڕەک و شار و شارۆچکەدا، بەڵام ناڕەحەتە بە کوژرانی دانیشتوانی ھەڵەبجە؟
‏‎سێیەم : بەرپرسی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی لە گەڵ میشێڵ ڤیڤۆرکا نەخشە ڕێگای پاریس و کوردستان دادەڕێژنەوە! دوفاقی یەکێتی لەوەدایە: لەیەککاتدا سپۆنسەری (پرۆژەی ڕۆشنگەری و دابڕان) و  بزوتنەوە سەلەفیەکان دەکات. ژمارەیەک نوسەریش خۆیان لەو ڕاستییە گێلدەکەن کە حیزبی کوردی شەڕی نفوز و ھەیمەنە دەکات، نەک پرۆژە و کارنامەی جدی!
‏‎چوارەم: سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە ٢١٧/١١/٢١، نوسی: ماڵئاوا ئێن ئارتی! ئێن ئاڕتیم فرۆشتوە بە کۆمپانیایەکی بیانی و پەیوەندی بە منەوە نەماوە.  بەڵام لەو کاتەوە تا ئێستەش ئەم کەناڵە نەک  نەفرۆشراوەو ھی نەوەی نوێیە، بەڵکو خەریکی بە پاڵەوان و فریادڕەسکردنی خاوەنەکەیەتی، کە کەسی یەکەمی نەوەی نوێیە. ئەبێت ئەم برادەرە چ میسداقیەتێکیھەبێت و چ متمانەیەکی پێ بکرێت؟
‏‎پێنجەم : ھادی علی دەڵێت: ”قورسایی یەکگرتو بەقورسایی کورسیەکانی پەرلەمان ئەژمار ناکرێت“. ئەمە ھەمان لۆجیکی پارتی و یەکێتیە. جا ئەگەر وایە ئیتر ھەڵبژاردن بۆ ئەنجامبدرێت؟ ئەی زەحمەت نەبێت جگە لە دەرکەوتنی کۆمەڵێک سیاسی بازرگان و دەوڵەمەند، داھێنانە گەورەکەی حیزبی کوردی چیە، تاکو بەبێ کورسیەکانی پەرلەمان قورساییەکەی بێپێوین؟
‏‎شەشەم: جارێکیان سکرتێری پێشوی یەکێتی وتی: ”بە ھاوسەرەکەمم وتوە ئەوەندە ھەژارین، ئەگەر بمرین مەگەر شارەوانی بماننێژێت؟!“ بەڵام پاش مردنی، ٧٥ ملیۆن دۆلار لە مەزارەکەیدا خەرجدەکرێت! ئایا سلێمانی و حیزبەکەی سکرتێری گشتی، دژ بە بنەماڵە و تەقدیسکردن نەبون؟ ئەی ئێستا چی دەگوزەرێت و چی ڕووئەدات؟ خەڵکینە سلێمانی پێویستی بە شەقامی سەدمەتری و قوتابخانەی نوێ ھەیە یان بە پرۆژەی مام؟!
‏‎حەوتەم: فازیل میرانی ووتی: ”گۆڕان پاش نەوشیروان مستەفا عاقڵ بوە“. ئەم ئیھانە گەورەیە بە ڕێکخەری پێشوی گۆڕان و بزوتنەوەکەی، بەبێ ھیچ وەڵام و کاردانەوەیەکی جدی بڕیاربەدەستانی ئێستەی گۆڕان تێپەڕی! وەڵامەکە زۆر ئاسانە: خاوەن بڕیارەکانی گۆڕان، ڕابردو و ئێستا و داھاتوی بزوتنەکەوەیان بەلاوە گرنگ نیە، بەڵکو بەرژەوەندی خۆیان و ژمارەیەک پۆست لە کابینەی نۆیەمی حکومەتدا ئەولەویەتیانە!
‏‎ھەشتەم: وەزارەتی ناوخۆ دەڵێت: ”جگە لە دەمانچە و کڵانشکیۆف، دەست بەسەر ھەمو چەکێکدا دەگیرێت“. بەڕاست تاوانە ڕۆژانەییەکانی کوشتن و بڕین و ئازاردان و دزیکردن، بە فڕۆکە و تانک و ھەلیکۆپتەر و ئاڕ پی جی دەکرێن، یاخود بە دەمانچە و کڵاشینکۆف؟
‏‎نۆیەم: علی قەرەداغی دەڵێت: ”ڕۆژئاوای کوردستان پرۆژەیەکی زایۆنیستی ئەمریکیە و پێویستە لەناوببرێت“. چەند ناشرینە مرۆڤ ئیدیعای عەقڵ و ویژدان و میانەڕەوی بکات، بەڵام لەگەڵ ھاوفیکرەکەی: مامۆستا سەید ئەحمەد،  ببنە برغویەک لە ماشێنە ستەمکار و تاکڕەوەکەی ئەردۆغاندا.
‏‎دەیەم: دیل بە دیلی یەکێتی و پارتی لە ماوەی ڕابردوودا، ناشرینترین داھێنانی ئەم دوحیزبەیە، وەک ھەمیشە ئاسایش و دادگاکانی ھەردولاش وەک دوو بارەگای حیزبی مامەڵەیان کرد.  وەک پیشەی ھەمیشەیشیی، داواکاری گشتی بێدەنگ بوو؟!
‏‎یازدەیەم: نەوەی نوێ: ”ھەر حیزبێک لەگەڵ دەسەڵات دانیشێت، مامەڵەی ھاوشێوەی دەسەڵاتی لەگەڵ دەکەین“. ئەم وتەیە تەعبیر لە تێنەگەیشتن و چەواشەکارییەکی گەورە دەکات لە چەمکەکانی: دەسەڵات و دانوسان و پێکەوەژیان، ھاوکات پۆپۆلیزمێکی عەیار بیست و چوارە. لەھەموشی کارەساتتر، پاش چەند ھەفتەیەک لەم بەیاننامەیەی نەوەی نوێ، سەرۆکەکەیان کۆنفرانسێکی سازدا بەناوی: پێکەوەژیان ؟!
‏‎دوانزەیەم: ”لە ڕۆژی لێپرسینەوەدا، ئاڵای عێراق لەبەردەکەم بۆئەوەی خودا بزانێت کە پێشتر لە دۆزەخ بوم“ (نوسراوی سەر مۆتۆرسایکڵێک). دەبو ئەم پەیامە کورتە پڕمانایەی ھاوڵاتیەکی ئاسایی عێراقی، ھەمو شەھادەدار و ئەفەندی و سیاسیە مەغرورەکانی عێراقی بھێنایەتە گۆ،  نەک سەرقاڵی کۆنفرانس و کۆبونەوەی بێمانا و بێدەرەنجام بن.

null

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026

null

خۆداپۆشین بە قەیران

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

داگیرکردنی شوێن، لەناوبردنی یادەوەریی شار

null

دیدێك سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سیاسی ئێستای هه‌رێم

null

کاتێک حیزب لە نیشتمان گەورەتر دەبێت و حیزب دەبێتە سنووری نیشتمان

null

تەمبەڵی عەقڵی و کۆمەڵگای جنێو!