سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

داعش تەنها سنووری فیزیکی لە دەستداوە

بڵاوکراوەتەوە لە : 23 ئازار 2019

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

ئەحمەدی مەلا
 

١. ئەوەی رووی دا تەنها ئەوە بوو کە داعش جوگرافیای دەسەڵاتداریی لە دەست دا، نەک دەسەڵاتی مەعنەوی، فیکری.

٢. لە ناودانی داعش بە بەرنامەیەکی تۆکمە ئەنجام دەدرێ کە هیچ لەو وڵاتانەی کە لە ناوچەکەدا هەن، خاوەن بەرنامەی لەو جۆرە نین.

٣. هاندەرە کۆمەڵایەتی، فیکریی، عەقائیدییەکانی داعش وەکو خۆی ماونەتەوە و هیشتا لە هیچ لایەنێکەوە پێداچوونە و رەخنەی تەواویی لێ نەگیراوە.

٤. تاکو شۆڕشێکی فیکریی، پەروەردەیی، کۆمەڵایەتیی نەبێتە مێتۆدی ئەو دەوڵەتانەی کە پەیڕەوی ئیسلام دەکەن، هەمیشە سەرهەڵدانەوەی داعش و بگرە لە داعشیش ترسناکتر بۆی هەیە چەکەرە بکات و سەرهەڵبداتەوە.

٥. ئەندامەکانی داعش زۆربەی هەر زۆریان ماون، سەلەنوێ دەگەڕێنەوە شارەکان و بە مێتۆدی دیکە دەست دەکەنەوە بە چالاکی.

٦. داعش لە سەرەوە، واتە لە ئاسمانەوە، بە تۆپ و ساروخ لە ناوناچێ، بەڵکو دەبێ بڕوایەکی پتەوە هەبێ بە پێداچوونەوەی ئەو مێژووەی کە داعش بەرهەمدەهێنێ.

٧. بە بێ جیاکردنەوەی ئاین لە کایەکانی دەسەڵات و دوڵەتداریی و سیاسەت، هەمیشە داعش لە سەر پێیە بۆ ئەوەی سەرلەنوێ لە دەرگاکانمان بدا.

٨. لە کوردستانی خۆمانەوە هێشتا دەنگی زوڵاڵی ئەمیرەکانی داعش بە رۆژی رووناک دێنە گۆ، دەنووسن، قسە دەکەن، تەنانەت لە بڵندگۆکانەوە هاوار دەکەن.

٩. داعشییەت ئەو بەشە نووستوویەی کە لە ناو هەموو تاکەکانماندا هەیە، هەر هەندەت زانی خۆی قوت کردەوە...

١٠. ئەوەی تەواو بوو گێمێک بوو...گێمەکان زۆرن لەم دنیا روورەشەی ئێمە.

 

null

فیل بە ئاسمانی كوردستانەوە

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

شەڕی ئیسرائیل-ئێران، شەڕێكی جیۆستراتیژیی جیهانیی

null

جەنگێکی جیاواز

null

پارە کۆکردنەوە بەناوی هەژاران وەک دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی!

null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ