لەبارەی رووداوەکەی (موسڵ) ەوە
بڵاوکراوەتەوە لە : 22 ئازار 2019
قەبارەی دەقەکان
قەبارەی دەقەکان
بڵاوکراوەتەوە لە : 22 ئازار 2019
قەبارەی دەقەکان
قەبارەی دەقەکان
پەیڕەو ئەنوەر
دیارە بەشێکی گەورەی کارەساتەکەی موسڵ وەک رووداو پەیوەندی بە مەسەلەی "حکومڕانی باش" ەوە هەیە. دیارە هەموو رووداوێکی سیاسی دوو رەگەز، دوو بنەمای هەیە (ئاکچواڵ و ڤێرجواڵ) هەروەک دۆڵۆز وێنای دەکات. ئاکچواڵ هەستی پیش رووداونی رووداوەکەیە! سوننەکان موسڵ بە پایتەختی خۆیان دادەنێن لە عیراق! بەرلەوەی کارەسات، رووداو یان هیچ مەرگێکی بەکۆمەڵ رووبدات؛ سوننەکان و موسڵاوییەکان خۆیان وەک ئەکتەری ژمارە دوو، ئەکتەری تێکشکێنراو، ئەکتەری پەراوێزخراو و دوورخراوە دەبینن! ئەم دۆخە بریتییە لە تۆتالیتاریزمی هێزێکی دینی-مەزهەبی بەسەر گڕووپێکی مەزهەبی ترەوە! هەروەک چۆن بەر لە دونیای وێستفاڵیا ئەم دۆخ و چرکەساتە لە ئەوڕوپا ئامادەیی هەبووە.
وەرگەڕانی بەلەمێک لەناو جۆرێک لە پانتایی گشتی! دوورگەیەکی گەشتیاری و چێژوەرگرتن وەک بەشێک لە سیستمی پانتایی گشتی لە موسڵ، لە ناوچەیەکی دوای ململانێ و دوای جەنگ و بارووت لەپاڵ هەموو رەهەندەکانی، دیوە نەزانراوەکانی پەیوەندییەکی قوڵی بە چەمک و پڕۆسەی حکومڕانی باش و هاوڵاتییەوە هەیە. دیارە خەڵک لە عیراق بەگشتی بەتایبەت لە موسڵ بەدوای سەرچاوەکانی بەختەوەربوون و جێژوەرگرتن و حەسانەوە و ئارامبوونەوە دەگەڕێن بەڵام عیراق هێشتا زۆر لەوە لاوازترە بتوانێت بچێتە نێو پڕۆسەی حکومڕانی باش و بەشکردنەوەی سەرچاوەکانی بەختەوەربوون بەسەر ئەندامان و هاوڵاتیانیدا.
ئەم دۆخە بەشێکی تری پەیوەندی بە دوانەی کەرتی تایبەت-گشتییەوە هەیە ئەوەی پێی دەوترێت 3Ps Public-Private Partnership ئەم چەمکەی کە دەیەوێت ئەوەمان بۆ روونبکاتەوە کە چۆن کەرتی تایبەت و گشتی لەگەڵ یەکتردا لەپەیوەندیدادەبن. دیارە ئەم دیدە دیدێکی لیبڕاڵانەیە بۆ رێکخستنی ژێرخانی گشتی لەلایەن ئەکتەر/دەزگای تایبەتەوە! پڕۆسەکە زیاتر بەزمانی لییڕاڵیزم قسەدەکات و دەیەوێت ژیان و خزمەتگوزارییەکان رێکبخاتەوە بەڵام ئەمە بۆ عیراق کارەسات و تڕاژیدیایە! لە عیراق کەرتی تایبەت بەدوای قازانجی بێ ئەندازە و یەک بە سەدە! گوێ بە بەها و رێساکان نادات! تەنها بەدوای قازانج و کوشتنی بەکاربەرە! پڕۆسەی بەتایبەتکردن لەعیراق پڕۆسەکەیە مەرگێکی درێژخایەن و گەورە بەرهەمدەهێنێت.