سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

لە نێوان ترۆتسکی و ستالینەکاندا

بڵاوکراوەتەوە لە : 18 ئازار 2019

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

هونەر تۆفیق
لێکچونی پەیوەندی نێوان ترۆتسکی و ستالین لە زۆر حیزب و شوێنی جیادا هاوشێوەیە ۰
کاتێک ترۆتسکی تیئۆریزەی شۆڕشی لە فەلسەفەی سیاسی حیزبی بەلشەفیکەکاندا دەکرد ٫ ستالین پیاوێکی سەرکێش و یاخی نەخوێندەواربوو لە گوندەکانی قەفقازدا ۰
کۆمۆنیستەکان ئەوەندە ئیشیان بە ستالین بوو وەک چەتەیەک هەڵکوتێتە سەر بانکێک و بڕێک پارەیان بۆ پەیدابکات ۰
نەخۆشکەوتنی لینین و دوور کەوتنەوەی ترۆتسکی هەلێکی زێڕین بوو بۆ ستالین تا قاچ بخاتەسەر یەکەم پلەی سەرکەوتن بەسەر پلیکانەکانی حیزبدا بەرەو دەستەڵات ۰
غەفڵەتی ترۆتسکی و لێکچووەکانی لە حیزبەکانی تردا لەوەدابوو ٫ پێی ی وابوو کەسێکی گوندەکی و نەخوێندەوار ئەو لیاقەتە جومناستیکیەی نیە بتوانیت سەربکەوێت بەرەو دوا پلەی حیزب و کۆنترۆڵی تەواوی ئۆرگانەکانی بکات ۰
ترۆتسکی لە بەکەمگرتنی ستالینی جومبازدا ٫ وەهای مەزەندە دەکرد ستالین چەند بەرز بڕوات ٫ ئەو بە دێڕێک لە نووسنێکدا یان بە وتارێک فڕێ ی دەداتەوە خوارەوە ۰ بەڵام بێئاگابوو لەوەی ستالین هەموو جومگەکانی حیزب و حکومەتیشی لە ڕێگەی دانانی کەسی نزیک لەخۆیەوە کۆنترۆڵ کردبوو ۰ ترۆتسکی ئەوەندەی بایەخی بە تەنزیر و تەحلیلی حیزب و فیکری سیاسی ئەدا ٫ دوو هێندەش بێخەبەربوو لە دابەشکردنی پلەوپۆستەکان ٫ ئەو پێ ی وابوو وتارەکانی دەتوانن دەستەڵات ئاڕاستەبکەن و جەماوەر لەپشت وتارەکانی ئەون نەک پلە و پۆستەکانی ستالین کە دەیبەخشینەوە بەسەر پیاوەکانی خۆیدا ۰
ئەو غەفڵەتەی ترۆتسکی و هاوشێوەکانی لە حیزبەکانی تر تێ ی کەوتن ٫ ئەنجامەکەی بە زیانی خۆیان و شکست شکایەوە و ستالینەکان بوونە باڵادەستی یەکەم و بەنەخوێندەواریەکەی خۆیان بەریان بە تیئور و فەلسەفەکەی ئەوانیش گرت ۰

null

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026

null

خۆداپۆشین بە قەیران

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

داگیرکردنی شوێن، لەناوبردنی یادەوەریی شار

null

دیدێك سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سیاسی ئێستای هه‌رێم

null

کاتێک حیزب لە نیشتمان گەورەتر دەبێت و حیزب دەبێتە سنووری نیشتمان

null

تەمبەڵی عەقڵی و کۆمەڵگای جنێو!