سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

وەزارەتی ناوخۆ خەونە بەدینەهاتووەکەی یەکێتی

بڵاوکراوەتەوە لە : 14 ئازار 2019

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

هاوکار عەبدولستار

یەکێتی نیشتیمانی زیاتر لە شەش ساڵە خەون بە وەرگرتنی وەزارەتی ناوخۆوە دەبینێت و پێ ناچێت بەم نزیکانەش خەونەکەی بەدیبێت. لەسەروبەندی پێکهێنانی کابینەی هەشتەمی حکومەت، یەکێتی وەرگرتنی وەزارەتێکی ئەمنی کردە بیانوی بەشداری لەحکومەت ئەوەش دوای ئەوەی گۆران وەزارەتی پێشمەرگەی وەرگرت، ماوەیەکی زۆر پێکهێنانی حکومەت دواکەوت هەتا لەگەڵ پارتی رێککەوتن کە وەزارەتی ناوخۆ و شەهیدان بە هاوبەشی دووساڵ بەدووساڵ بەیەکەوە بەڕێوەبەرن، بەڵام پێنج ساڵ بەسەر رێکەوتنەکەدا رۆیشت و رێککەوتنەکە جێ بەجێ نەکرا.
پرسیارەکە ئەوەیە یەکێتی بۆ ئەوەندە جەخت لە وەرگرتنی ئەو وەزارەتە دەکاتەوە و پارتیش بۆ وەزارەتەکە بەکەس نادات ؟

وەزارەتی ناوخۆ گرنگترین وەزارەتی حکومەتە لەدوای سەرۆک و جێگر زۆرترین دەسەڵاتی هەیە و بەرپرسی هەموو بەرێوەبردن و کارەکانە، وەزارەتی ناوخۆ لەچەندین سلکی گرنگ پێکدێت وەک پارێزگارەکان و ئەنجومەنی پارێزگاکان و قایمقام و مدیر ناحیەکان و پۆلیس و پۆلیسی هاتوچۆ و هێزەکانی بەرگری فریاکەوتن و زێرەڤانی و نشسینگە و پاسەپۆرت و جنسیە و کارتی نیشتیمانی و دەیان شوێنی گرنگی تر ، ئەمە جگە لەو بودجە و داهاتە زۆرەی وەزارەتەکە هەیەتی.
وەزیر لە وەزارەتی ناوخۆ دەتوانێت رۆڵێکی گرنگ ببینێت و دەسەڵاتێکی زۆری هەیە، هەرجەندە هەتا ئێستا بریکاری وەزیری ناوخۆ کە لەپشکی یەکێتیە وەزیری فعلی زۆنی سەوزە !!! بەڵام یەکێتی دەیەوێت ئەو وەزارەتە وەرگرێت و سودمەند بێت لە دەسەڵات و پێگەی گرنگی وەزارەتەکە.
یەکێتی لە کابینەی پێنجەم عوسمانی حاجی مەحمودی کردە وەزیری ناوخۆ بەڵام ئەوکات دوو ئیدارەیی زۆر زەق بوو و وەزیر ئەو رۆڵە گرنگەی نەبوو، بۆیە یەکێتی ئەمجارەش لە پێکهێنانی حکومەتدا داوای وەزارەتی ناوخۆ دەکات، ئەگەر بەدەستیبهینێت کێشەیەکی گەورەی باڵەکانی حەل دەکات، بەڵام زانیاریەکان ئەوەمان پێ دەڵێت پارتی بەهێچ شێوەیەک ئەو وەزارەتە رادەستی یەکێتی ناکات و یەکێتیش خەونەکەی بەدینایەت.

null

فیل بە ئاسمانی كوردستانەوە

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

شەڕی ئیسرائیل-ئێران، شەڕێكی جیۆستراتیژیی جیهانیی

null

جەنگێکی جیاواز

null

پارە کۆکردنەوە بەناوی هەژاران وەک دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی!

null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ