سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

ئاساییش؛ ئامرازی ئارامیی و داپڵۆسین

بڵاوکراوەتەوە لە : 13 ئازار 2019

نوسینی:

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

كەمال چۆمانی 

ئاساییش ئەگەر ئەرکی خۆی جێبەجێبکات دەتوانێت دز بگرێت و ئارامیی شار و سەر و ماڵی وڵاتییان بپارێزێت، وەک نمونەی دەستگیرکردنی دزەکانی موچەی فەرمانبەرانی تەندروستیی سلێمانیی. تەواوی خەڵکیش دڵخۆش دەبن و هەستدەکەن هێزێک هەیە لە دەستدرێژیی ئەوانیتر دەیانپارێزێت.
خۆ ئەگەر ئەرکی ئاساییش ببێتە جێبەجێکردنی فەرمانەکانی حیزب و بنەماڵەکان، ئەوا دز و چەتە و مافیاکان دەپارێزێت کە لە لوتکەی دەستەڵات دان. دیموکراتخوازان و ئازادیخوازان راپێچی زیندان دەکات و دەزگاکانی راگەیاندن و رێکخراو و حیزبەکان دادەخات. چەند بنەماڵەیەکی بچوکی دەستەڵاتدار و سەرمایەدار دەپارێزێت و خۆیشی دەبێتە کۆنترۆڵ بەسەر کۆمەڵگاوە. هەڵدەکوتێتە سەر خۆپیشاندان و گردبونەوەکان. تانکەری نەوتی دزراو دەپارێزێت. دەبێتە ناشیرینترین ئامرازی داپڵۆسینی دەستەڵات. 

بەداخەوە لە هەرێمی کوردستاندا ئاساییشێکمان نییە ئەرکی یەکەم جێبەجێبکات -هەندێک جار نەبێت-، بەڵکو ئاساییش فەرمانی حیزب و بنەماڵەکان جێبەجێدەکات، بۆیە ئاساییشی یەکێتیی و پارتیی هێندەی وەک ئامرازی داپڵۆسین و دڵڕەقیی دەبینرێن، هێندە وەک ئامرازی ئارامیی و سەلامەتیی نابینرێن. بەنیشتیمانیکردنی هێزەکانی ئاساییش و پێشمەرگە، گێڕانەوەی کەڕامەتە بۆ ئەو دو هێزە. هێزی حیزب و بنەماڵەکان خاوەنی کەڕامەتی نیشتیمانیی نییە، نیشتیمانییانیش بە هێزی خۆیان نازانن. هەمیشە دیموکراسیی و حوکمی قانون و ریفۆرم لەژێر مەترسیی دان تاوەکو میلیشیا حوکمبکات. لەژێر حوکمڕانیی میلیشیاکاندا، دیموکراسیی و عەدالەتی کۆمەڵایەتیی و ئابوریی بەدەستنایەت.
 

 

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ

null

ستراتیژیی گواستنەوە لە حوکمڕانیی حزبییەوە بۆ دەوڵەتداریی نیشتمانی