سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

پیرۆزبایی نوخبەی پیاوان لە ٨ ی مارسدا..

بڵاوکراوەتەوە لە : 11 ئازار 2019

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

پەروا علی

چەندین ساڵە و ژنانی حیزب و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و هەندێ لە ناوەند و دامودەزگا حکومییەکان، یادی هەشتی مارس دەکەنەوە، پیرۆزباییەکان لەلایەن هەموو تویژەکانەوە بوو، ژنان و پیاوان، کەسانی سادە، سیاسی، نوخبەی رۆشنبیران و ئازادیخواز تەنانەت سەرۆکی حکومەت و حیزب، کە لە زۆربەی چالاکییەکان ئامادەییان هەبوو بەڵام تەنها خۆیان بێ ئەوەی ژنەکانیان یا خوشک و کچەکانیان لەگەڵ بێت.
 هەرچەندە  ئەمساڵیش نەگۆڕاین و هەمان شێوەی ساڵانی پێشو ئێمەی ژنان نەمانتوانی پێکەوە ئەو یادە بکەینەوە و فشارەکان زیاتر و گەورەتر و بەهیزتر بکەین، هەموان بە تەنهاو بۆ ئەندام و لایەنگرانی حیزبەکان بوو، زۆربەی چالاکییەکان لە رۆژانی هەشت و نۆی مانگی سێ دا بوون ، کە نەدەتوانرا بەشداری چالاکی هەموو گروپە  جیاوازەکان بکەیت، بۆیە دیسان لە خۆمانەوە بۆ خۆمان بوو، هەموان ئەو ژمارە ژن و پیاوە بوین کە چەندین ساڵە دوبارە و چەندبارە بوینەتەوە ..
هەموو سەرۆکی حیزب و زۆربەی سەرۆکی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی ، دەزگاکانی میدیا، ناوەندە ڕۆشنبیریەکان، رۆژنامەنوسان، نوسەر و ئەدیبەکانی ئێرە پیاون، چەندین ساڵە خیتابی ئازادیخوازانەیان تایبەت بووە بە پرسی ژن و داکۆکیکردن لە دۆزی ژن،  بەئاشکرا داوای یەکسانی ژن و پیاو دەکەن، پێیانخۆشە تا بەرزترین ئاست ژن ئازاد بێت، هەڵبەت ژن و کچی دەرەوەی خێزانەکانی خۆیان، بۆ کچ و ژنی خۆیان زۆر موحافەزەکارن بەڵام پێیانخۆشە هەموو ژنانی دنیا سەربەست و ئازاد بن، چ نەنگییەکە !!!
زۆرێک لە و پیاوانەی بەپەرۆشەوە پیرۆزبایی و پشتیوانی خۆیان بۆ هەشتی مارس رۆژی جیهانی ژنان و خەباتی ئازادیخوازانەی ژنان دەنێرن و خۆیان بە پشتیوان و داکۆکیکاری سەرسەختی ژنان لەقەڵەم دەدەن، بۆ تەنها جارێک ژنەکانیان هاوشانیان نین لە بۆنەکاندا و کەسیش نایانناسێ، ئاخۆ بۆۆۆ؟؟؟
چەندین پیاوی بەناو ئازادیخواز هەن کە دەیان ساڵە دەیانناسین و لەنێوسیاسی و نوخبەی ڕۆشنبیری کوردیدا دەنگ و رەنگیان هەیە، بەڵام خێرە تا ئێستا بۆ تەنها جارێک ژنەکانی خۆتان نەهێناوەتە بۆنەیەک، خۆپیشاندانێک، پێشەنگایەک تەنانەت کۆنسێرتێک؟
چۆن باوەر بەو پشتیوانیەتان دەکرێت کە پێتان وایە بۆخۆتان حەرامە و بۆ عەوام حەڵالە؟ زۆرێک لەو ژن و کجانەی چالاکن و داکۆکی لە مافی رەوای خۆیان دەکەن، رەنگە هاوسەر و باوک و برایان لەگەڵ نەبێت، بەڵام بەدڵنیایی پاڵپشت و هاوکاریانن بۆیە خۆبەخشانە لە شەقام و هەموو شوێنە نهێنی و ئاشکراکان بۆ خزمەتی ژنان کار دەکەن، بەڵام کەمێک لە و پیاوانەی لەم نێوەندەدا خۆیان بە نوخبە و ڕۆشنبیر و کەسانی لیبراڵ دەزانن ژنەکانیان هاوشانیانن لە خەبات، نەک لە بواری ژنان بەڵکو کاری ڕێکخراوەیی و سیاسیش.
سیاسییەکانی هەرێمۆکەکەی من هەمیشە داوادەکەن با ژمارەی ژنان زیادبێت بۆ کاری حیزبی بەتایبەت بۆ کاتی هەڵبژاردن و بۆنە سیاسییەکان، کەچی کەمینەن تا ئێستا ژنەکانیان بینرابن، مەگەر لە هەندێ پرسە دا بەشداربن  کە ئەوەش پەیوەستە بە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانیان نەک بۆ بەشدارییان وەک ژن .
ئەگەر جارێک خەمساردی خودی ژنەکان بیت کە پاسیڤن و هیچ بەشدارییەکیان نیە ، سەد هێندە کۆنەپرستی پیاوانی نێو خێزانەکانیانە، کە باوەڕیان بە توانا و مافی ژنان نیە، یا ترس لە بەئاگا بونەوەیانە دەنا هیچ پاساوێک نیە بۆ پاسیڤکردنیان بە مەبەست..
بۆیە زۆربەی پیرۆزباییەکانتان پیاوانەیە و نوخبە کانی کۆمەڵگاش پیاوانەن، خەباتی ژنان بە ئاکام ناگات گەر هۆشیاری نوخبە راستگۆیانەتر نەبێت بەرامبەر هاوسەر و خوشک و کچ و ئەندامانی خێزان لە ئاست پرسێکی وەک پرسی ژندا. 

null

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026

null

خۆداپۆشین بە قەیران

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

داگیرکردنی شوێن، لەناوبردنی یادەوەریی شار

null

دیدێك سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سیاسی ئێستای هه‌رێم

null

کاتێک حیزب لە نیشتمان گەورەتر دەبێت و حیزب دەبێتە سنووری نیشتمان

null

تەمبەڵی عەقڵی و کۆمەڵگای جنێو!