سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

دەستی دەستی و یاری بە كوردی كەركوك 

بڵاوکراوەتەوە لە : 5 ئازار 2019

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

لەتیف فاتیح فەرەج        
لەرێكەوتنەكەی 4-3ی یەكێتی و پارتیدا كەركوك درایە دەست ڕەشەبای قەدەرەوە ، ئەوە یەكەم جار نیە كەركوك بەو دەردە دەبرێت،زنجیرەی فرۆشتن و پشتكردنە كەركوك و یاری كردن بە چارەنووسی دانیشتوانەكەیەوە، بە تایبەت كوردەكە دورو درێژە ،سپاردنی كەركوك بە لیژنە واتە دەستی دەستی پێكردن ، قسە باوەكەی كە دەڵێت هەر كارێك ویستت سەرنەگرێ‌ لیژنەی بۆ دروست بكە، بۆ هیچ پرسێك راست نەبێت بۆ كەركوك راستە ،ئەوەش لە بەر ئەوەی شەڕی كەركوك شەڕی خاوەندارێتی و مافی مرۆڤ نیە شەڕی بۆشكە نەوت و بەرژەوەندیە .
شەڕی نەوت و ریفراندۆم و شەڕی كورسی و 16ی ئۆكتۆبەرو ئەم یاریەی ئێستا كە یاری دواخستنی چارەسەرو ماندو كردن و بێزار بوونە هەمووگرێدراوی یەكترن ،ناكرێت هیچ یەك لەو بازنانە لە یەكتر جیا بكەیتەوەو بە تەنێ‌ هەڵوەستەی لە سەر بكەیت ، ئیدی ئەوە ئاوەزی دەسەڵاتدارانی كوردستانە دەرهەق بە كەركوك .
ئێمە هەموو ئەو راستیانەمان پێش رودانی دەزانی ، لە 2003ەوە قسەمان لەو یاریە ناشرینە كردوە كە لە بارەی كەركوكەوە بەڕێوە دەچێت ،بەڵام ئیدی قسەی پاڵەوانەكانی نەوت و گەندەڵی هەر ئەوە بوو كە ئێمە ناهەقی بەرانبەر حزبەكانی خۆمان دەكەین و چاومان بە سەركەوتنەكانی ئەواندا هەڵنایەت ، ئێوە تەنها سەیری پرسی كەركوك بكەن لەم یەك دوو مانگەدا بە دەست سەرانی كوردەوە ، رۆژی 5-2بڕیاریان دا " یەكێتی و پارتی " كە لە 18ی -2 پرسی كەركوك و مەسەلەی پارێزگار یەكلابكەنەوە ، پارتی لە 18ی دوو لەو پرسە خۆی دزیەوەو راستی لە گەڵ بەڵێنەكەی خۆیدا نەكرد ، یەكێتیش تا ئەو ساتەش نەیتوانیبوو یەك كاندید بۆ پارێزگار دیاری بكات .
لە 4-3 دیسان یەكێتی و پارتی دانیشتنەوە ، پرسی كەركوك لاوەكیانەو لە پەراوێزدا باس كرا ، سەیر ئەوەیە ئەگەر مانگی 11ی ئەمساڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان بكرێت و كەركوكی تیا بێت وەك بڕیارە ، ئەوالە ئێستاوە بۆ ئەو كاتە 8 مانگی ماوە، باوەڕم وایە ئەگەر پارتی و یەكێتی زۆر پەلەش بكەن و بتوانن عیراقیش رازی بكەن و توركمان و عەرەبی كەركوكیش بێنە ڕایە لە ئێستاوە بە لای كەمەوە 3مانگپێویستە بۆ بێنەو بەرە ، واتە ئەوەی دەمێنێتەوە 5 مانگە ، ئاخۆ ئەمە یاری پێكردن نەبێت چیە ؟!
لێرەدا جێی خۆیەتی رەخنەی كەركوكیەكان بكەین ، ئەندامانی كوردی حزبە كوردیەكانی كەركوك زۆر كەم كەركوكیانەو لە بەرژەوەندی كەركوك بیردەكەنەوە ، دەنا دەیانتوانی خۆیان زۆر بابەت چارەسەر بكەن ، لەمەدا نمونەیەكی زندوو هەیە كاتی خۆی یەكێتیەكانی كەركوك لە گەڵ ریفراندۆم نەبوون ،بەڵام بە ناچاری و لە ژێر فشارو هەڕەشەدا ناچاركران ، خۆ ئەگەر ملیان نەدایەو سوربونایە لەسەر هەڵوێستەكەیان ، رەنگە ئێستا بارو دۆخەكە جۆرێكی تر با، بۆیە كەركوكیەكان پێویستیان بە جۆرێك لە خۆ بڕیاری و یاخی بوونە نەك ملدان و قەبوڵكردن .
 

null

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026

null

خۆداپۆشین بە قەیران

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

داگیرکردنی شوێن، لەناوبردنی یادەوەریی شار

null

دیدێك سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سیاسی ئێستای هه‌رێم

null

کاتێک حیزب لە نیشتمان گەورەتر دەبێت و حیزب دەبێتە سنووری نیشتمان

null

تەمبەڵی عەقڵی و کۆمەڵگای جنێو!