سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

بێزوکردن بەحکومەتەوە  یاخود پلانی A B C؟

بڵاوکراوەتەوە لە : 4 ئازار 2019

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

بەرهەم مستەفا          

ئێستا بۆ هەموولایەک  دەرکەوت کەتیمی دانوستانی گۆڕان  چ بڕیاڕێکی دروست و حەکیمانەیاندا  ٫ دەرکەوت  رێکەوتن و بەشداریکردنیان لەحکومەت ٫لەگەڵ پارتی٫   لەپێناو  دۆخێکی باشتر بوو  بۆ هەرێم ٫٫   کارەساتە  خۆت بەهەڵسوڕاوی گۆڕان بزانی و شوێن ئەو گەڕەلاوژەو تەشهیرەی یەکێتی بکەویت کە دەرهەق بە رێکەوتنەکەی گۆڕان و پارتی کرا ٫  کارەساتە بەشێک لە خەڵکانی دەرەوەی بزوتنەوەکە بەناوی چاودێری سیاسی و ڕۆشنبیرەوە  کەوتنە هەڵەیەکەوە  کەخوێندنەوەکەیان نەک دروست نەبوو بەڵکو چوە خانەی بێ ئاگایی و تێنەگەیشتن لەسیاسەت ! ٫٫  ئێستا  لەخۆتان بپرسن پلانی ABC چی لێهات ؟۰۰ ئەزانن  هیچ نەبوو جگە  لەدرۆیەکی گەورەو حەزێکی یەکێتی بەتامی بێزوکردن بەحکومەتەوە ٫  ئەرێ بۆچی رێکەوتنی گۆڕان تەسلیم بوون بوو  بەپارتی ؟ بەڵام رێکەوتنی یەکێتی و پارتی خۆشگوزەرانی بوو  ؟!  ئێستا  دەرکەوت کەسیاسەت بەوکەسانە ناکرێ  کەسەرپێیی  بڕیاڕ ئەدەن بەڵکو سیاسەت بە پشووی درێژ و خوێندنەوەی دۆخ و گرەوی بەرامبەر ئەکرێ کە ئامادەکراوە و کراوە لەسەرت ٫   گۆڕان توانی یارییەکە  لەسودی خۆی و هاوڵاتیان کۆتایی پێ بهێنێت  بەوەی  ئامادە نەبوو  کارتی سوتاوی هیچ لایەک زیندو بکاتەوە لەسەر حیسابی خۆی و خەڵکی  ٫   بەڵکو  خاوەنی ڕوئیاو دنیابینی خۆی بوو ٫  یەکێتی گەرەکی بوو  گۆڕان ڕابکێشێتە  نێو یارییەکی فرەباڵ و نێو ماڵێکی پەرتەوازەی خۆیەوە و  دواتر لەنیوەی ڕێگا   گۆڕان بەجێبهێڵێت و بیکاتە قوربانی گرەوی دۆڕاوی خۆی بەرامبەر بە پارتی ٫ هەر بۆیە کاتێک بینی بزوتنەوەکە  خاوەنی سیاسەتێکی سەرکەوتوانەی خۆیەتی  خێرا کەوتنە تەشهیر و سوکایەتی  بەرێکەوتنەکەی گۆڕان و پارتی ۰ بزوتنەوەی گۆڕان لەو ساتەی رێکەوتنەکەی واژۆ کرد نیەتی وەلانانی هیچ هێزێک نەبوو   جگە لەبەشداریکردنی لەحکومەتێک بەپاکێج و بەرنامەی کارێک کە پڕاوپڕ بوو لە شەفافیەت و خزمەتگوزاری بەخەڵکی  ٫ پێگەو قورسایی و ڕۆڵی ئەم بزوتنەوەیە  لەو ساتە وەختەدا  دۆست و ناحەزانی سەرسام کرد  کەچەند سەرکەوتوانە  توانی دوور لەتەشهیر و موزایەدە تیمی دانوستانی بگاتە ئەنجام ٫  لە ئێستاشدا  بزوتنەوەی گۆڕان خۆشحاڵە بەرێکەوتنی پارتی و یەکێتی لەپێناو  زووتر پێکهێنانی کابینەی نوێی  حکومەتی هەرێم و پێ ی  وایە بەهەموو لایەک ئەتوانین خزمەت بەهاوڵاتیان بکەین نەک بەموزایەدە و شکاندنی یەکتر ۰

 

null

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026

null

خۆداپۆشین بە قەیران

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

داگیرکردنی شوێن، لەناوبردنی یادەوەریی شار

null

دیدێك سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سیاسی ئێستای هه‌رێم

null

کاتێک حیزب لە نیشتمان گەورەتر دەبێت و حیزب دەبێتە سنووری نیشتمان

null

تەمبەڵی عەقڵی و کۆمەڵگای جنێو!