سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

یەک ئیدارەیی یان دوئیدارەیی؟

بڵاوکراوەتەوە لە : 28 شوبات 2019

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

بەهادین نوری     

لەم ماوەیەی دواییدا کە خیلافات لەنێوان پارتی و یەکێتیدا توندتربوو پرسی ( یەک ئیدارەیی ) و ( دوئیدارەیی ) کەوتە سەرزاری زۆرکەس لە هەرێمدا . کەباس لەم پرسە دەکرێ زۆرینەی خەڵک دوئیدارەیی سەردەمی نەوەدەکانی سەدەی پێشوویان بیردەکەوێتەوە کە لە ئەنجامی شەڕی چڕی براکوژیدا هەرێم بەم بچوکیەی خۆی بوو بە دوو دەوڵەتۆکە لە بواری سەربازی و جوگرافی و ئابووری و ئیداریدا ، سەرۆکێکیان مسعود بەرزانی و ئەویدی جلال تاڵەبانی .

پێش نەوەدەکاننیش ، لەساڵانی خەباتی چەکداریدا ، ئەم دوئیدارەییە پێشینەی هەبوو : لە شەڕی براکوژی نێوان مەلایی و جلالیدا ، لەساڵی ١٩٦٤ ، مەلایی سەرکەوتن و جلالی هیچ جێگەیەکیان لە کوردستاندا بۆنەما و ناچار چوون بۆ ئێران – هەمەدان . دواتر بوو بەیاساکە لایەنی سەرکەوتوو ، لە جەولەکانی شەڕدا ، دەستبگرێ بەسەر ئەوناوچەیەداو لایەنی دۆڕاویش هەڵێت . ئەوەی ڕوویدا دوای ڕاپەڕینی ١٩٩١ هەر درێژەی ئەو شەڕانەبوو ، بەڵام لە دۆخێکی دیکەدا کە دەسەڵاتی سەدام لەشارەکانی هەرێم نەمابوو . تایێستە ، کە باسی دوو ئیدارەیی بکرێ ئەم خەڵکە شێوازی دوئیدارەیی نەوەدەکانیان دێتە بیر و مووچرکە بە لەشیاندا دێت . لەمەدا هەقیانە و دەبێ ئەوجۆرە لە دوئیدارەیی ڕەتبکرێتەوە . بەڵام دەپرسرێ : ئایا هیچ شێوازێکیتر لە دوئیدارەیی نیە ؟ بۆچی ناکرێ بەبێ شەڕی براکوژی دوئیدارەیی دامەزرێندرێ ؟.

ئەو دوئیدارەییەی لە نەوەدەکانی شەڕی براکوژیدا لەم هەرێمەدا بەرپاکرا تا ئەم چرکەیەش هەر زیندووە لە چەند پێگەیەکی سەرەکیدا لە نێو ئەم کۆمەڵگەیەدا :
- هەردوولا هێزی چەکداری - میلیشیای - خۆیان پاراستووە و هەرکات پێویستبێ بەکاری دەێنن بۆ بەرگری لەدەسەڵاتی خۆیان .
- هەروەها ناوچەی جوگرافی - ئیداری خۆیان پاراستووە - زۆنی زەرد و زۆنی سەوز .

- سیستەمی بانکی و ئابووری و کۆمپانیای تایبەت و ..هتد . پاراستووە . خۆشبەختانە ئێستە بەس شەڕە تفەنگ نیە . ئەگینە هیچ کام لەو دوو لایەنە دەسەڵاتی گواستنەوەی پۆلیسێکی نیە لە زۆنەکەیتر .

ئاخر ئەمەچیە ئەگەر دوئیدارەیی نەبێ ؟ ئایا ئێمە ، هەموو هاوڵاتیانی هەرێم ، بە درێژایی ئەم ٢٠ ساڵەی ڕابوردوو لە سایەی دوئیدارەییدا نەژیاوین ؟ ئایا لەم ٢٠ ساڵەدا هیچ چاکسازیەکمان بۆ کرا ؟ حکومڕانی قەرەقوشی گۆڕدرا بە دیموکراسی ؟ ئەم یەک ئیدارەییە ڕوکەشە ، کە هەر بەناو یەک ئیدارە بوو ، بە ناوەڕۆک دوئیدارەیی بووە ، تەنها لە خزمەتی دەسەڵاتداراندا بووە ، هیچ کەڵکێکی بۆ ئەم میللەتە بەشخوراوە نەبوو .

هەموو کەسێ دەزانێ کە باشترین بژاردە یەک ئیدارەی دیموکراتی شارستانیە ، دوور لە قۆرخکاری و خۆسەپاندن و گەندەڵکاری . دەبێ خەبات بەردەوام بێ بۆ ئەم جۆرە حکومڕانیە و حەتمەن لە کۆتاییدا هەرئەمەش سەردەکەوێ : بەڵام دوپاتی دەکەمەوە کە ئەم هەرێمە لەنەوەدەکانەوە و تا ئەم چرکەیەش بە قۆناخی دوئیدارەییدا تێدەپەڕێت . ئاخر کە دووتاقمی جیا جیا لە وڵاتدا حوکمبکەن ، بە دوهێزی چەکداری جیاوازەوە ، لە دوناوچەی جوگرافی جیاوازدا ، بە دوسیستەمی بانکی – ئابووریەوە ، بە هەوڵ و کۆششێکی چڕەوە هەرکەسێ لە پێناوی قورسکردنی سەنگی خۆیدا دژ بەویتر ، ئەگەر ئەمە دوئیدارەیی نەبێ ئەی چی دوئیدارەییە ؟.

بەڵێ برادەرینە ئەمە بەکردار دوئیدارەییەکی زەق و زیندووە . بەڵام بەسەرپۆشێکی چڵکن و خولاوی داپۆشراو ، بەهیوای شاردنەوەی . هیچ سوودێکیش لەم شاردنەوەدا نابینرێ . بەپێچەوانەوە سوودی بۆ حوکمڕانان بووە و بەس . بەرزانی سوودی لەو سەرپۆشە وەرگرت بۆ تێپەڕاندنی بڕیاری ڕیفراندۆمە کارەساتەکەی ٢٥ ئەیلولی ٢٠١٧ . لەژێر ئەو سەرپۆشە چڵکنەدا بەرپرسیارێتی لە هێندێ هەڵەو پۆخڵەواتی گەورە بزرکراوە و دەکرێ . لە هەموو شتیش خراپتر ئەوەیە کە ئەو سەرپۆشە تۆزاویە ڕێگرە لە هەموو کێبڕکێیەکی سوود بەخش لە نێوان هەردوو تاقمی حوکمڕاندا کەبەرژەوەندی ئەم جەماوەرەی تێدابێ . بۆنموونە کام لایەن دەتوانێ کێشەی کارەبا چارەسەربکات یان ، لانیکەم ، سووکتری کات ؟.

من لە قۆناخی ئێستەدا دوئیدارەییەکی بێسەرپۆشی ئاشکرام پێباشترە لەمەی ئێستەهەیە . ئەوە لەبەرژەوەندی میللەتدایەو ، تەنانەت بەرژەوەندی هێندێ دەسەڵاتداریشی تێدایە . ئەمە ڕێگە بەرەو دیموکراسی کورت دەکاتەوە . ئەمە دوئیدارەیی داپۆشراو دەکات بەدوئیدارەییەکی سادەو ئاشکرا وەکو لەواقیعدا هەیە .

دوئیدارەیی ڕۆژانی شەڕی براکوژیمان تاقی کردەوە ، دوئیدارەیی بێشەڕی سەرپۆش بەسەرمان تاقی کردەوە ، دەبا دوئیدارەیی سادەی ئاشتیانەش تاقیکەینەوە !

null

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026

null

خۆداپۆشین بە قەیران

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

داگیرکردنی شوێن، لەناوبردنی یادەوەریی شار

null

دیدێك سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سیاسی ئێستای هه‌رێم

null

کاتێک حیزب لە نیشتمان گەورەتر دەبێت و حیزب دەبێتە سنووری نیشتمان

null

تەمبەڵی عەقڵی و کۆمەڵگای جنێو!