سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

سەرۆکایەتی ھەرێم یان سیستەمی سەرۆکایەتی ؟

بڵاوکراوەتەوە لە : 23 شوبات 2019

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

ئارێز عەبدوڵا 

لە دوای دەرکردنی یاسای سەرۆکایەتی ھەرێم و پەسەندکردنی پڕۆژەی دەستور لەلایەن پەرلەمانەوە گفتوگۆیەکی بەردەوام و ناکۆکیەکی سیاسی گەورەش لەسەر سیستمی حوکمڕانی ھەر ھەبووە، ھەر ئەو ھۆکارەش بوو وایکرد کە پڕۆژەی دەستور نەخرێتە ریفراندۆمەوە. نزیکەی ھەموو لایەنە کوردستانیەکان جگە لە پارتی لەگەڵ دەسکاریکردنی پڕۆژەی دەستور و یاسای سەرۆکایەتی ھەرێم بوون. ئێستا لەگەڵ پێکھێنانی حکومەت پارتی نەک ھەر داوای کاراکردنەوەی سەرۆکایەتی ھەرێم دەکا، بەڵکو کاندیدیشی بۆ دیاریکردووە. ئەوەی دیارە گۆڕان لەسەر ئەو پێشنیارەی پارتی رێککەوتوە و تەنانەت کە سێکیشی بۆ جێگری سەرۆکی ھەرێم دەستنیشان کردووە. لەوەش زیاتر گوێمان لە قسەی ئەوە دەبێ کە گۆڕان داوای دەسەڵاتی زیاتری بۆ جێگری سەرۆکی ھەرێم کردووە. بێگومان ئەگەر بەلای گۆڕان دەسەڵاتەکانی جێگر گرنگ بن ئەوا لەلای پارتیش دەسەڵاتەکانی سەرۆک گرنگترن.واتا بێ ئومێد بونێکی گەورە لە دامەزراندنی سیستمێکی تەندروست ھەیە. لێرەدا چەند پرسیارێک خۆیان زەق دەکەنەوە:
- ئایا گۆڕان ھەر سور دەبێ لەسەر گۆڕینی سیستمی حوکمڕانی بۆ پەرلەمانی یان لە پێناوی دەسەڵاتەکانی کاندیدەکەی چاوپۆشی دەکا؟
- ئایا یەکێتی ھەر سور دەبێ لەسەر گۆڕینی سیستەم بۆ پەرلەمانی یان ئەویش لە پێناوی ھەندێ دەسکەوتی تر چاوپۆشی دەکا. 
- ئایا حزبەکانی تر بێدەنگ دەبن یان ھەڵوێستی خۆیان لەو بارەیەوە رادەگەیەنن.
دەبێ یاسای سەرۆکایەتی ھەرێم ھەموار بکرێتەوە و سەرۆکیش لە ناو پەرلەمان ھەڵبژێردرێ، بەڵام ھەڵبژاردنی سەرۆک لەناو پەرلەمان واتای سیستەمی پەرلەمانی ناگەیێنێ و لە ھەمان کاتیشدا ئاڵۆزی نێوان ھەردوو دەزگای سەرۆکایەتی ھەرێم و کابینەی حکومەتیش چارەسەر ناکا.
- ئایا کاتی ئەوە نەھاتووە بابەتی سیستمی حوکمڕانی بکرێتە مانشێتی سەرەکی و لایەنەکان رۆڵی خۆیان لە بارەیەوە بگێڕن؟ دەنا دەبێ چاوەڕوانی ئەوە بین بەخشکەیی سترایتیجیەتی لایەنێک لە لایەنەکان دەسەپێندرێ.

null

فیل بە ئاسمانی كوردستانەوە

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

شەڕی ئیسرائیل-ئێران، شەڕێكی جیۆستراتیژیی جیهانیی

null

جەنگێکی جیاواز

null

پارە کۆکردنەوە بەناوی هەژاران وەک دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی!

null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ